٤\٦\٢٠٢٠
١٠٠ ساڵەی حەسەن
زیرەک.
- بانگەوازی ژمارە دوو -
ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ بەپێی ناسنامەی ژمارە ٧٣٥ تەمەنی حەسەن زیرەک، کە لە
گەڕەکی سەرقەڵا، کۆنترین گەڕەکی شاری بۆکان لەدایک بووە، دەگاتە سەد
ساڵ. ژیانی پەنجاویەک ساڵە و دەوری ئەو لەناو موسیقا و ئاواز و کەلام و
فەرھەنگ و ھونەری کورد، پاش تێپەڕبوونی سەد ساڵ، ھێشتا جێگای مشتومڕ و
باس و لێکۆڵینەوەیە. ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات- بۆکان و کۆمەڵێک کەسایەتی و
ناوەند و دامودەزگا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە توێی پڕۆژەیەکدا، بە
پشتبەستن بە بەڵگە و زانیاریی باوەڕپێکراو، بە کەڵکوەرگرتن لە
بیروبۆچوونی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ، ئاوڕ لە ژیان و بەرھەمەکانی زیرەک
دەدەنەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە، داوای
بەشداری و ھاوکاریی زۆرتر لە کەسان و ناوەند و دەزگاکان لە کوردستان و
ھەموو شوێنێکی جیھان دەکەین. بۆ ناردنی بابەت و ڕاوێژکاریی و
بەشداریکردن پێوەندی بەو ئادرەسەوە بکرێ:
redaktion@rojhalat.de
سپاس
بۆ دامودەزگا و میدیا و ئەو کەسانەی بانگەوازەکانی "سەد ساڵەی
زیرەک"بڵاو دەکەنەوە.
بەشێک لە بابەت و تەوەرەکانی کۆکردنەوەی زانیاری:
زانیارییەکان:
١- کورتەمێژووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی، ھونەری، میدیایی لە نێوان
ساڵانی ١٩٢١ ھەتا ١٩٧٢؛
١-١. کوردستان بەگشتی.
١-٢. ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
١-٣. موکریان و بۆکان.
٢- سەردەمی منداڵی:
٢-١. بارودۆخی ژیانی بنەماڵە.
٢-٢. چۆنیەتیی بنەماڵە، گەڕک، شار، دۆست و ھاواڵەکانی.
٢-٣. سەردەمی مێرمنداڵی پاش مردنی باوکی و شووکردنەوەی دایکی.
٢-٤. سەردەمی لاویەتی لە بۆکان، کوردستان و شارەکانی ئێران.
٢-٥. سەردەمی چوون بۆ باشووری کوردستان و ڕادیۆی کوردیی بەغدا.
٢- ٦. بەسەرھاتەکانی گەڕانەوە بۆ ڕۆژھەڵات، چوون بۆ ڕادیۆی تاران،
کرماشان، ڕوونکردنەوەی ورد، ڕۆژ، مانگ، ساڵ، ھۆکارەکان.
٢-٧. دەرکرانی لە ڕادیۆی کرماشان، ھۆکار، سەبەبکارەکان.
٢-٨. گەڕانەوە بۆ بۆکان، چوون بۆ شنۆ و ناوچەی بانە و دانانی
قاوەخانە-مەیخانە.
٢-٩. ژیانی ژن و ژنخوازی و جیابوونەوەکان.
٢-١٠. لایەنەکانی ژیانی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرھەنگی.
٢-١١. دەوری کەسانی نزیک لە ژیانی تاکەکەسیی زیرەک (بنەماڵە، خزم و
دۆست و ناسیاو).
٢-١٢. دەوری کۆمەڵگا و خەڵک لە ژیانی زیرەک.
٢-١٣. بەسەرھاتی ژیانی لە زیندانەکانی ئێران و عێراق(مەراغە، کەرکووک و
شوێنی تر)
٣- بزاڤی سیاسیی کورد، زیرەک و
٣-١. کۆماری کوردستان.
٣-٢. حزبە سیاسییەکانی کورد.
٣-٣. شۆڕشی بارزانی.
٣-٤. ئەندامانی حزبی دێموکراتی کوردستان.
٤- زیرەک و ڕووناکبیران و نوخبەکانی سەردەم:
٤-١. زیرەک و نووسەران و شاعیران.
٤-٢. زیرەک و ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد و نەکورد.
٥- ڕادیۆکان، زیرەک و
٥-١. ڕادیۆی بەغدا و بەسەرھاتەکانی.
٥-٢. ڕادیۆی تاران و بەسەرھاتەکانی.
٥-٣. ڕادیۆی کرماشان و بەسەرھاتەکانی.
٥-٤. ڕادیۆکانی سنە، ورمێ، تەورێز، مەھاباد و شوێنی تر.
٦- دەوری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا، زیرەک و
٦-١. پیشەکانی لە شار و گوندەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور و ئێران و عێراق.
٦-٢. نوێخوازی (دانانی ھوتێل و کابارەی بە شێوەی تاران لە سەقز،
قاوەخانە/ مەیخانە لە دەرەوەی شاری بانە).
٧- موسیقا، زیرەک و
٧-١. ناوی ھەموو ئەو کەسانەی لە ئێران و عێراق و کوردستان، لە شار و
گوند، ڕادیو و تەلەڤزیۆن کاری موسیقایان لە گەڵ کردووە، ھەروەھا لە
بەرنامەی تەلەڤزیۆنی سابیت پاساڵ لە تاران.[حبیباللە پابت، کە بە سابت
پاسال بەناوبانگ بوو، بازرگانێکی مووسایی بوو کە یەکەم تەلەویزیۆنی
دامەزراند کە زیرەک لەو شوێنە لە گەڵ کەسانی تر دەرکەوتووە.]
٧-٢. ناوی ئەو ئامێرانەی وا بەکار ھێندراون.
٧- خشتەی ناوی گۆرانییەکان لە ماڵان، لە شایی و گۆڤەند، لە ڕادیۆ و
ستۆدیوکان
٧-٣. ناوی ھەموو ئەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ ئەو لێرە و لەوێ کاری
ھاوبەشیان کردووە (کورد، ئازەری، ئەرمەنی، فارس، عەرەب).
٧-٤. تێکستی گۆرانییەکان بە تێکرایی لە ھەر شوێنێک گوترابن و تۆمار
کرابن بەبێ ھەڵوەژاردن و سڕینەوە و جیاکردنەوە.
٧-٥. نۆتەی گۆرانییەکان.
٧-٦. ھەموو ئەو کارانەی کە لە موسیقای ئەو بۆ ئۆرکێسترەکان لە کوردستان
و لە دەرەوە کەڵک وەرگیراوە.
٧-٧. ھەموو ئەو سۆلۆکارانەی میلۆدییەکانی ئەویان بۆ ئامێرە جیاوازەکان
بەکار ھێناوە
٧-٨. "زیرەک و پێداھەڵگوتنی دەسەڵاتداران و کەسان"وەک مەلیک فەیسەڵ،
شای ئێران، کوڕی شا، بارزانی و...
٨- زیرەک و وێنە، ڤیدیۆ، فیلم:
٨-١. وێنەکانی زیرەک (کەسەکان، شوێن و ڕێکەوت) و زانیاریی پێویست
٨-٢. ئەو فیلم و ڤیدیۆیانەی کە لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن
گێراون.
٨-٣. ئەو فیلم و کلیپانەی لەگەڵ زیرەک گیراون.
٩- زیرەک و بیرەوەرییەکان:
٩-١. ئەو بیرەوەرییانەی کەسان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەویان ھەبووە.
٩-٢. ئەو بیرەوەرییانەی لە زمانی کەسانەوە گێردراونەتەوە
٩-٣. قسەکانی زیرەک کە لێرە و لەوێ و لە ھەر شوێنێک تۆمارکرابن و
گوترابن بە بێ دەستکاریکردن و سڕینەوە، وەک خۆی کە گوتراوە.
١٠- زیرەک کتێب و ڕۆژنامەکان:
١٠-١. ھەموو ئەو کتێبانەی بە زمانی کوردی و بیانی لەسەر ئەو نووسراون.
١٠-٢. ھەموو ئەو بابەتانەی لەسەر ئەو لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئێران و
عێراق و وڵاتانی تر لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ ھەتا ١٩٧٢ و دواتر بە زمانی
کوردی و فارسی و عەرەبی نووسراون.
١٠-٣. ھەموو ئەو بابەتانەی لە ڕۆژنامەکان بە زمانی کوردی و بیانی پاش
ساڵی ١٩٧٩ نووسراون.
١٠-٤. ھەموو ئەو بابەتانەی لە ماڵپەڕەکان لە ساڵی ١٩٩٥ ھەتا ساڵی ٢٠٢٠
بە کوردی و زمانی تر بڵاو کراونەتەوە.
١١- زیرەک و فیلمی بەڵگەنامەیی:
١١-١. ئەو فیلمە بەڵگەنامەییانەی لەسەر ئەو ساز کراون.
١١-٢. ئەو وتووێژانەی لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ سەبارەت بە ئەو لەگەڵ کەسان
کراون.
١١-٣. ئەو بەرنامانەی کە تەلەڤزیۆنەکان لەسەر ئەو سازیان کردووە.
١١-٤. ئەو کلیپانە کە بە گۆرانییەکانی ئەو ساز کراون.
١١-٥. ئەو فیلمە کوردی و بیانیانەی کە بۆ موسیقای فیلمەکان، کەڵکیان لە
ملۆدییەکانی ئەو وەرگرتووە.
١٢- زیرەک و شانۆ:
١٢-١. ئەو شانۆیانەی ئەو لەگەڵ تیپەکانی باشوور دەوری تێدا گێڕاون.
١٢-٢. ھەموو ئەو شانۆیانەی بۆ موسیقای شانۆ، کەڵکیان لە موسیقای ئەو لە
ناوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە.
ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات - بۆکان
بەھاری ٢٠٢٠ ئاڵمان
e.farshy@arcor.de
|