١٤\١٢\٢٠٢٠
بانگەوازێک بە
بۆنەی ١٠\١٢
ساڵیادی جاڕنامەی
مافی نێونەتەوەیی مرۆڤە!

رێبوار حەسەن*
ئەمڕۆ
ڕیکەوتی ١٠\١٢، ساڵیادی جاڕنامەی نێونەتەوەیی
مافی مرۆڤە. ساڵانە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاهەنگی رۆژی نێو
نەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەگێررێت . ئەم جاڕنامەیە دیارە هەرێمی
کوردستان بێ بایەخ سەیری دەکات بۆیە نایگرێتەوە. نەوەی بنەماڵەی
دەسەڵاتداران خۆیان پابەندی ئەو جاڕنامە یە ناکەن کە ڕێز لە مافی مرۆڤ
بگرن.
دەسەڵاتی هەرێم ئەبیت تێروانینێکی جیاوازتریان هەبێت بۆ مافەکانی مرۆڤی
کوردستان و هەروەها هاوشێوەیەکی لێکنەچووی مافەکانی مرۆڤیان لە
بەرژەوەندی بنەماڵەوە بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە. واتە لای ئەمان دەبێت مافی
مرۆڤ سەرچاوە لە بەرژەوەندی بنەماڵە ، بەرژەوەندی بنەماڵەش بەستراوە بە
تورکیاو ئیرانەوە هە رلەوێشەوە مافی مرۆڤی کورد سەرچاوە دەگریت .
هەربۆیە کە گوێبیستی سەرۆکی هەرێم و ئاخافتنیان دەبین ، هەست ناکرێت
هیچ خەوشێک لەخۆیاندا ببینین ، ئەمەش بەڵگەی ئەوەی هەرگیزکورد نابێت
مافی نارەزایی بەرانبەر دەسەلاتی بنەماڵە هەبێت. ئەمەش بەڵگەیە کە نە
چاکسازی دەکەن نە دژی گەندەڵی دەوەستن.
هەربۆیە لە وتەی سەرۆکی هەریمی باکو کوڕیش گاڵتەیان بە مافی خۆپیشاندان
و ڕادەربڕین و ناڕەزایی خەڵک دێت. ئەمان تەنانەت لایەن ئاساییە کە
تورکە نەتەوەپەرستەکان و ئیسلامیەکانیش بەردەوام لە چەوساندنەوەو
کوشتنی کورد بن و مافی ئەمان لە هەریم پاریزراوبن و تەنانەت خۆشیان
پێشێلکاری مافی مرۆڤ بن و دەسەلاتی ئاسایش و وپاراستنیش بێریزی بە
رانبەر مافی خۆپیشاندەران بکەن.
ئەوە چەندڕۆژیکە هاولاتیان لە هەریمی کوردوستان دژ بە پێنەدانی موچە و
بڕینی بژێوی رۆژانە و خزمەتگوازاری ڕاپەروین.
ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە کە گوێ لە هاونیشتمانیان بگرن و مافە
رەواکانیان جێبەجێ بکەن و بەهیچ شێوەیەک توندوتیژیان بەرامبەر بەکار
نەهێنن، بەکارهێنانی هێز ناشیرنترین کاردانەوەیە کە دەسەڵات دەیکات و
ئەنجامی باشی نابیت و ڕق و توڕەیی زیاد دەکات.
هیوادارم ھێزەکانی ئاسایشی و چەکدارەکانی ھەرێم بەشێوەیەکی ڕیزدار
مامەڵە لەگەڵ ھاوڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەران و کارمەندانی
میدیاکاران بکەن و توندوتیژی و گرتن وئازاردان بەکار نەهینن.
خۆپیشاندەران رۆڵەی هەرێمن و لەهەمان کاتدا، کەسوکارو هاونیشتمانی
ئیمەن.
هەروەها داوکارم کە ھاوڵاتیانی ناڕازی بە تایبەتی گەنجە دڵگەرمە
مافخوارەکان بەشێوەیەکی ھێمن و مەدەنیانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و
زەرەرو زیان بەدام و دەزگاکانی هەرێم و موڵکی گشتی و تایبەت نەگەیەنن
وەھەروەھا دوربن لە سوتانی بارەگا و بینای شارەکان چونکە ئەوە رێگایە
چارە نیە بۆدەستکەوتنی مافی ڕەواتان .
داواکارم دەسەڵاتدارانی هەریمی کوردستان لەجیاتی فەرامۆشکردنی مافی
هاونیشتمانیان و بەکارهێنانی توندوتیژی و داخستنی کەناڵی تەلەفزیۆنی و
زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان وچالاکەوانانی سیاسی و مەدەنی و بەدەنگ
پیویستیەکانیهاولاتیان بن وبە دوای چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگەڕین
چونکە ناکرێت زیاتردەسەلات بەردەوام بێت لە گەندەڵی و نادادپەوری و
بەهەشت بۆ بنەمالە و نەوەکانیان دابین بکەن و جەهەنەم بۆ
هاونیشتمانیان.
________________________________________________
* رێبوار حەسەن:
ئەندامی پەرلەمانی پێشوی سوێد و چالاکوانی سیاسی لە ولاتی سوێد.
rebwarh@hotmail.com
|