٣٠\٧\٢٠١٩
دە نیشانەی ئۆتیزم
کە ناتوانی پشت گوێیان بخەی.
پرێرنا |

وەرگێڕانی
لە ئینگلیزییەوە: خولیا حوسێن |
ئۆتیزم ناڕێکی گەشە کردنە کە کاریگەری
نەرێیی هەیە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆکردنی تاکەکان. نیشانەکانی
ئۆتیزم لە منداڵاندا، لە نێوان تەمەنی دوو تا سێ ساڵیدا دەردەکەون .
تاکە ڕێگای باشکردنی باری ئۆتیزم، دەست تێوەردان و ڕێنوێنی کردنی
پسپۆڕی تەندروستیی و پشکنینی منداڵانە لە نێوان ساڵی دووەم و سێیەمی
تەمەنیان، یارمەتی تاکەکانی ئۆتیستیک دەدات کە دەستیان بەو، هاوکاری و
ڕێنماییە تایبەتییانە رابگات کە پێویستیانە. منداڵ و دایک و باوک دەبێت
فێربکرێن، ئەم میکانیزمانە بەکاربهێنن، تا بزانن چۆن هەڵسوکەوت بکەن
لەگەڵ نیشانەکانی ئۆتیزم. بۆیە وەک دایک و باوک، ئێوە دەبێت هەستیار بن
بەرامبەر جۆری هەڵس و کەوتی منداڵەکانتان. ئەم (١٠) نیشانەی خوارەوە
دەکرێت، زەنگی هۆشیار بوونەوە بێت، کە لەوانەیە منداڵەکەت ئۆتیستیک بێت.
١- هەوڵدانی زۆر لەگەڵ چالاکی و کاری ئاسایی.
هەموو منداڵێک جیاوازی خۆی هەیە ، لە هەنگاوەکانی بەرەو گەشەکردنی
کەسێتی. هەندێکیان شێوەی ڕووخۆشی وەردەگرن ، حەزیان لە یاریکردن و
پاکوخاوێنیە و زۆر خێراتر فێردەبن لە ئەوانیتر. بەهەرحاڵ ئەگەر دەبینی
کەوا ، منداڵەکەت زەحمەت دەکێشێ لەگەڵ هەموو کار و چالاکیە ئاساییەکان
، سەرەڕای هەوڵدان و فێرکردنی دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکان بۆی ، هیچ
بەرەو پێش چوون و فێر بوونێک لە منداڵەکەتدا نەبینی. ئەوا ئەو منداڵە
لەوانەیە ئۆتیزمی هەبێت.
٢- هەستیاری زۆری نائاسایی.
منداڵانی ئۆتیستیک، ڕێگای وەرگرتنی هەستییان جیاوازە لەگەڵ منداڵانی تر.
زۆرجار هەستیاری زۆرتر نیشان دەدەن بەرامبەر بە ورووژانی دەرەکی. بۆ
نموونە ڕووناکی ، دەنگ ، تام ، بۆن ، بەرکەوتن و ڕەنگ و هتد. لەوانەیە
، ببینی کە منداڵەکەت زۆر تایبەتمەندە ، لە هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگی
یان پێداگری دەکات ، لە خواردنی هەندێک جۆری تام و چێژی خواردنێکی
تایبەت . لە هەمانکاتدا ، هەموو منداڵێک ئارەزووی لە جۆرێک و حەزی لە
جۆرێکی تری خواردن نییە. بەڵام لە منداڵی ئۆتیستیکدا زۆر جیاوازتر و بە
بەردەوامی پێدادەگرن لەسەر ئەو جۆرە خواردن و شتانەی کە حەز و
ئارەزوویان لێیانە.
٣- ئەوپەڕی بێهەستی.
هەندێکجار ئۆتیزم دەبێتە هۆکاری نزمی هەستیاری ، لە جیاتی بەرزی
هەستیاری. لەو سیناریۆیەدا لەوانەیە ، منداڵ کاردانەوەیەکی سروشتی
ئەوتۆی نەبێت کە ، تۆ چاوەڕوانی دەکەی لەو کاتەدا کە ، ڕووبەڕووی
ورووژان دەبێتەوە لەوانەیە هەندێکجار ، زۆر خۆیان ڕووبەڕووی مەترسی زۆر
بکەنەوە. کە بە ئاشکرا پێیانەوە دیارە کە ، گوێ نادەن بە ئاکامەکەی .
ئەگەر بینیت منداڵەکەت لە گەرماودا بە ئاوی گەرم خۆی دەسووتێنێ و لەناو
سەرمادا بێباکە. یان هەست بە ئازار ناکات کە مێش و مێروولە و
زیندەوەرەکان دەیگەزن. ئەوانە وەک نیشانەی ئاگادار کردنەوە وەریان بگرە.
٤- ڕەفتاری دووبارە.
زۆربەی منداڵانی ئۆتیستیک ، سەودایی پیشان دەدەن ، بەرامبەر دووبارە
کردنەی ڕەفتار. لەوانەی جارجار جوولە بە شوێنێکی جەستە یان دەربڕینێکی
ڕوخساریان بکەن. لەوانەیە بێ ویستی خۆیان ، پێویستیان بە دووبارە
کردنەوە و ڕیز بەندی هەبێت لە ڕاپەڕاندنی هەندێک کاری ڕۆژانە. بۆ
نموونە ، منداڵەکان زۆردڵگران دەبن بە ڕێکخستنی یارییەکانیان بە
شێوەیەکی جیاواز ، یان گۆڕینی کات و شوێن . یان لەوەی ئەگەر خواردنی
پێشکەش بکەی ، نابێت کەم بێت. ئەگەر ئەو ڕەفتارانەت لە منداڵەکەت بینی
، ئەوا بیر لەوە بکەوە , کە منداڵەکەت ببەیتە لای پزیشک بۆ پشکنین.
٥- هۆگر بوون بە شتێک.
هەموو دایک و باوکێک دەڵێن کە ، منداڵەکەیان هۆگری شتێکی دیاریکراو
بووە و زۆرتر لە شتەکانی تر ، یان لە یاریەکانی تر زیاتر گرنگی پێدەدات
. منداڵی ئۆتیستیک بێهوودە هۆگری شتەکان دەبێت ، جیاواز لە منداڵی تر .
کە وای لێدێت ، ئەو شتە جێگای خەڵکیان بۆ دەگرێتەوە . لەوانەیە قسە
لەگەڵ ئەو شتە بکەن و ئاگایان لێی بێت ، وەک ئەوەی کە ئەو شتە یان ئەو
یاریە گیان لەبەر بێت . هەروەها هەندێکجار وای دادەنێن کە ، ئەو شتە
شێوەیەکی سرووشتی و تایبەتمەندی هەیە. ئاگادار بە ئەگەر منداڵەکەت
گرنگی زۆر بە شتێک دەدات و زۆر نیگەران دەبێت بە وەی ، کە دەبێت ئەو
شتە چۆن بێت و لە کوێ بێت.
٦- دوورە پەرێزی (گۆشەگیری).
لەبەر ئەوەی ئۆتیزم ، گەشەی توانا کۆمەڵایەتیەکان بەرەو ژێر گەشەکردن
دەبات. گۆشەگیری لە ناو زۆربەی منداڵانی ئۆتیستیکدا کارەکتەرێکی
ئاساییە. هەندێکجار ، ئارەزوو دەکەن کات لەگەڵ شتێکی بێگیاندا بەسەر
ببەن ، کە تایبەتمەندی هەیە لایان ، لە جیاتی بوون لەگەڵ مرۆڤەکانی
دەروبەریان. هەروەها بە دەگمەن تێکەڵ دەبن لەگەڵ ئەو کەسانەی ، کە لە
ژیانی ڕۆژانەیاندا بوونیان هەیە . ئەو جۆرە گۆشەگیریە زۆرجار لەگەڵ
شەرمنی ئاڵۆزتری دەکات ، ئاسان نییە دەستنیشانی ئەوە بکەی کە
نیشانەکانی ئۆتیزمە ، هەرچەندە ئەو نیشانەیە لەگەڵ نیشانەکانی تری
ئۆتیزم ، کە ئامادەن لە هەمانکاتدا ، ببێتە هۆی ئەوەی کە دیاردەکە
دەستنیشان بکرێت.
٧- کێشەی گفتوگۆکردن.
زۆرجار ئۆتیزم لە مندالاندا بەوە دەست پێدەکات کە ، گرفتی زۆریان هەیە
لەگەڵ گفتوگۆکردندا. ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە بە دەگمەن ، دەست بە
گفتوگۆ دەکەن ، یان وەڵام دانەوەی ئەو کەسانەی کە هەوڵ دەدەن قسەیان لە
گەڵدا بکەن ، وەڵام و گفتوگۆکانیان بەرامبەرەکەی ڕازی ناکات. منداڵی
ئۆتیستیک لەوانەیە وا دەرکەون ، کە بێ ئاگان لە پرۆتۆکۆڵی گشتی
کارلێکردن وەکوو ، چاو لە چاو بڕین لەگەڵ قسەکار ، کە بە دەنگی بەرز و
نزم قسە دەکات یاخود ، ئەوە بکەن کە داوایان لێ کراوە کە بیکەن. ئەو
کێشانەیان لە گفتوگۆدا چارەسەر نابن لەگەڵ گەورەبوونی تەمەندا.
٨- چەسپاندن ، یان خوو گرتن بە شتێکی تایبەت.
هەر چەندە منداڵی ئۆتیستیک لەوانەیە ، تاهەتایە کێشەی هەبێت لەگەڵ
فێربوونی کارایی و ڕاپەڕاندنی کارە ئاساییەکانی ڕۆژانەی بەڵام ، ئەوان
زۆرجار خوو دەدەنە بابەتێکی تایبەت و زانیاری ( مەعریفە) ی زۆریان
دەربارەی ئەو بابەتە تایبەتە هەیە. منداڵی ئۆتیستیک زۆرجار حەزی
تایبەتیان هەیە و زانیاری فراوان کۆدەکەنەوە ، لەسەر ئەو شتە یان ئەو
بابەتە تایبەتییەی کە خۆیان حەزیان لێیەتی ، زۆر زیاتر لەوەی ، کە لە
منداڵێکی ئاساییدا چاوەروان دەکرێت.
٩- خۆ ئەزیەتدان(خۆ بریندار کردن).
لە هەندێک حالەتدا ، منداڵی ئۆتستیک ئەو غەریزەیەی گەشە ناکات، کە سڵ
بکاتەوە لە کاری بڤە و ئازار بەخش. کە جارێک بەهۆی کردەوەیەکی نەگونجاو،
ئەزیەتی بە خۆی گەیاند ئەزموون وەر ناگرێت و لەوانەی دووبارە و سێ
بارەی ئەوکارە ئازار بەخشەکە بکاتەوە ، بۆهەمیشە و بێ ئەوەی ئەوەی
لەکارە زیانبەخشە واز بێنێ. بۆ نموونە ، بێ ڕاوەستان سەریان لە شت( لە
دیوار ) دەدەن و پەنجە لە چاوی خۆیان ڕادەکەن، یان پێستی خۆیان
هەڵدەکەنن.
١٠- دواکەوتنی ڕوون و ئاشکرا لە گەشەکردن.
هەموو منداڵێک لە یەک ئاستدا گەشەناکات. بەڵام ، تۆ دەبێت ئاگادار بیت
لە نیشانەکانی دوواکەوتنی نائاسایی ، زۆربەی منداڵان لە تەمەنی دوازدە
مانگیدا، (هەڵەوەڕی) و گغەگغ و هێما دەکەن ، لە تەمەنی شازدە مانگیدا
تاک تاکە وشە بەکار دێنن و لە بیست و چوار مانگیدا دوو سێ وشە دەڵێن .
ئەگەر منداڵەکەت زۆر لە دواوەیە لەو هەنگاو و نیشانانەی گەشە کردن ،
ئەوا پێویستە بیبەیتە لای پزیشک بۆ پشکنین.
________________________________________________________
سەچاوە:
www.facty.com/conditions/autism/10-signs-of-autism/8
ماڵپهڕی خولیا حوسێن
|