١٣\١٢\٢٠١٣
١١\١٢\٢٠١٣.

فەتاح حەسەن
ئەمڕۆ سیانزە باخ
دەگەڕێم
دوانزە گوڵ دەچنم.
چاوەڕێی یانزە مرۆڤ دەکەم
کە بیدەم لە بەرۆکیان
یەکێکیان تۆی.
ئەمڕۆ لاپەڕەی یانزە دیوان
ئەمدیو ئەودیو دەکەم.
دوانزە شیعر هەڵدەبژێرم
کە بۆنیان لە بۆنی تۆ بچێت.
ئەمڕۆ گوێبیستی
یانزە گۆرانیبێژ دەبم.
دوانزە گۆرانیان
ئەزبەردەکەم
کە نامۆیی و تەنیاییان
لێبچۆڕێ.
ئەمڕۆ سیانزە پێنووس دەکڕم.
دوانزەیان دەدەم بە ئاشقان
پەیڤ و وشەی خۆشەویستیی
پێبنووسن.
سیانزەهەمیان
دەدەمە دەست کەڕ و لاڵێ
تا بنووسێت:
نا بۆ کۆیلەیی و ژێردەستیی.
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن
|