په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٠\٢٠٢١

یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ.

 

مەنسوور جیهانی


یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم و ھەورەھا بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" Berlin لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "میتۆس فیلم" mîtosfilm ئەڵمانی بە بەرپرسیاریی سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" Mehmet Aktas، بە دەرھێنانی ھونەریی "کانی مەعرووف" Kani Marouf فیلمسازی کورد و بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم و ھەروەھا بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" بە شێوەی ئامادەبوون و ڕچاوگرتنی ھەموو ڕێکارە تەندروستییەکان و ھەروەھا بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ھۆگرانی ھونەریی سینەما لە سەرتاسەری دنیا لە ڕۆژانی ١٤ تا ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە سینەماکانی "بابیلۆن" BABYLON، "مۆڤیمێنتۆ" Moviemento و "ئێف.ئێس.کێی" FSK لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەم ڕووداوە سینەماییە لە ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە و گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری ئەورووپا دێتە ئەژمار.

ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" لە کاتژمێر ٧ی ئێواڕێی ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر ٧:٣٠ شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە سینەما "بابیلۆن"ی شاری بەرلین بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕیی وڵام و پرسیاریی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرھێنەر و ھەروەھا "ئاڤان جەماڵ" و "حوسێن حەسەن" ئەکتەرانی ئەم بەرھەمە کوردییە بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی ھەینی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٢:٤٥ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی "ئابۆر" Abur لە دەرھێنانی ھاوبەشی "گوڵ ئێرتۆنان کارا ئەسڵان" Gül Ertunan Karaaslan و "سێدات کیران" Sedat Kıran لە وڵاتی بەریتانیا، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارێی نمایشی بەرھەمەکانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم ١" لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" و ھەروەھا لە کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو فیلمی سینەمایی "لایەنێکی دیکە لە ڕووبار" The other side of the river لە دەرھێنانی "ئانتۆنیۆ کیلیان" Antonia Kilian لە سینەما "بابیلۆن" لە شاری بەرلین نمایش دەکرێن.

لە ڕۆژی شەمە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٢:٤٥ی دوانیوەڕۆ فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" Turtles Can Fly لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ"، لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی "ئامازۆن شارێکی گەورە" Amazonen einer Großstadt لە دەرھێنانی "دایس ئۆدۆرمات" Thais Odermatt لە سینەما "بابیلۆن"، لە کاتژمێر ٥ی ئێوارێی نمایشی بەرھەمەکانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم ٢"، لە کاتژمێر ٧ی شەو فیلمی سینەمایی "دوای ڕووخان" Après la chute لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ھینەر سەلیم" و ھەروەھا لە کاتژمێر ٩ی شەو فیلمی سینەمایی "پارێزەریی برا" Brother‘s Keeper لە دەرھێنانی "فەرید کاراھان" Ferit Karahan لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" دەچنە سەر پەردە.

لە ڕۆژی یەکشەمە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ نمایشی بەرھەمەکانی بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ و لە بەشی "سینەمای منداڵان" کورتە فیلمەکانی "بیرەوەرییە زستانییەکان" لە دەرھێنانی "زەھرا کەبابیان"، "بالەکۆلارە" لە دەرھێنانی سەید "پەیام حسێنی" و "زەیزان" Ziazan لە دەرھێنانی "دەریا دۆڕماز" Derya Durmaz و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارێی بەڵگەفیلمی "برای بێدەنگی" Brother‘s of Silence لە دەرھێنانی "تایلان مێنتاش" Taylan Mintaş، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارێی فیلمی سینەمایی "کیلۆمەتر زێڕۆ" KilomÈtre ZÉro لە دەرھێنانی "ھینەر سەلیم" و ھەروەھا لە کاتژمێر ٩:١٥ی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی "ئەوینی کورد" Kurdish lover لە دەرھێنانی "کلاریس ھان" Clarisse Hahn لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" نمایش دەکرێن.

لە ڕۆژی دووشەمە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی "نامەیەک بۆ باوکم" A letter to my dad لە دەرھێنانی "ئیبڕاھیم سەلمان"، لە کاتژمێر ٤:٤٥ فیلمی سینەمایی "ڕەشەبا" The Dark Wind لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن"، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارێی بەڵگەفیلمی "ھەڵەبجە: منداڵانی ونبوور" Halabja: the lost children لە دەرھێنانی "ئەکڕەم ھیدوو" Akram Hidou لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ"، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارێی نمایشی بەرھەمەکانی بەشی ئەزموونی لە سینەما FSK و لە کاتژمێر ٩ی شەویش فیلمی سینەمایی "سرتە لەگەڵ با" Whisper With the Wind لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەھرام عەلیدی" نمایش دەکرێن و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارێش کۆڕیی ئەدەبی "جەمیل شاھین" لەگەڵ "داستان جەسیم" نووسەری کتێبی "لەگەڵ ھەموو سەگەکان بمرە" ALLE HUNDE STERBEN بەڕێوەدەچێت.

لە ڕۆژی سێشەمە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ بەڵگەفیلمی بڵندی "خاڵکۆ" Xalko لە دەرھێنانی ھاوبەشی "سامی مێرمێر" Sami Mermer و "ھیند بێنچێکڕۆم" Hind Benchekroun، لە کاتژمێر ٤:٤٥ بەڵگەفیلمی بڵندی "بەھەشت!" "بەھەشت!" Paradies! Paradies! لە دەرھێنانی "کوردوین ئەیووب" Kurdwin Ayub، لە کاتژمێر ٦:٤٥ نمایشی بەرھەمەکانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم ١" لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" و ھەروەھا لە کاتژمێر ٧ی ئێوارێی نمایشی بەرھەمەکانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم ٢" لە سینەما FSK دەچنە سەر پەردە.

لە ڕۆژی سێشەمە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٩ی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی "نانی پیرۆز" Holy Bread لە دەرھێنانی ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمێھنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "مادمووڤی" MAAD Movie لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" لە شاری بەرلین نمایش دەکرێت.

لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە دوایین ڕۆژی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" و لە کاتژمێر ٣:٣٠ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی "عەمەلیاتی ڕووماڵکردن" Heskîf + cleaning operation لە دەرھێنانی ھاوبەشی "ئیلیف یگیت" Elif Yiğit و "باریس ستیوان" Baris Seyitvan و ھەروەھا ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر ٨ی شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە سینەما "مۆڤیمێنتۆ" لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆتایی پێدێت.

بۆ زانیاریی پتر:
https://kurdisches-filmfestival.de
https://www.facebook.com/KurdischesFilmfestival

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک