٢١\١١\٢٠٢٤
یازدهمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
مەنسوور جیهانی
یازدەمین
خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" به ته‌رکیز له سه‌ر سینه‌مای
وڵاتی هیندستان و به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
یازدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" به سه‌رۆکایه‌تی
"ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت
ئەمین کورکی"، به دروشمی "وه‌رزش" و "وه‌رزش بۆ هه‌موان" و به نمایشی
١٠٧ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی
فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٣ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی
زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی
کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی سینه‌ما و به‌ره‌وپێشچوونی فێستیڤاڵی فیلمی
"دهۆک".
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی یازدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "دهۆک"، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه و هه‌روه‌ها په‌یامنێران و نوێنه‌رانی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن له هۆڵی "پانۆڕاما ئازادی" له شاری دهۆک به‌ڕێوه‌چوو و "مه‌سعوود
عارف" وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌م فێستیڤاڵه گوتی: هه‌ر ساڵه هاوکات له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" دوو شت، له‌وانه؛
په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی سینه‌ما و به‌ره‌وپێشچوونی فێستیڤاڵ و فه‌رهه‌نگی
شاری دهۆک و هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ر به شێوه‌ی گشتیی و به‌تایبه‌ت
سینه‌ما بۆ ئێمه یه‌کجار زۆر گرینگه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین کاتێک که
سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له خولی نوێی
فێستیڤاڵداین؛ ئه‌م کاره به جۆش و خرۆشی زۆره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
چونکه هاوکارانی من له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵ، چه‌ندین مانگه
که شێلگیرانه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کار کردنن، تا ئه‌م فێستیڤاڵه
بگاته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا.
وه‌رگرتنی ٧٥٠ فیلم له به‌شه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای
کوردی".
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له بانگه‌وازێکدا ڕامانگه‌یاند بوو که له ڕۆژانی
١٥ی جوون تا ١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ فیلمه‌کان بۆ به‌شداریی له یازدەمین
خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"، له ڕێگای ده‌رگای فیلمه‌وه،
وه‌رده‌گرین که خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ، ٧٥٠ فیلمی بیانی و کوردی له لایه‌ن
ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانه‌وه، بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ ڕه‌وانه
کرابوو که دوای هه‌ڵسه‌نگاندن له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی
فێستیڤاڵ، پێکهاتوو له هونه‌رمه‌ندانی به‌ئه‌زموون که به‌ڕاستی ئه‌م
قۆناغه ڕۆحی فێستیڤاڵه؛ له ده‌رئه‌نجامدا ١٠٧ فیلم چوونه قۆناغی
پێشبڕکێوه که له‌م ناوه‌نده‌دا، ٦١ فیلمی بیانی پێکهاتوو له؛ ٩ فیلمی
سینه‌مایی، ٧ به‌ڵگه‌فیلم و ١١ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای
جیهان" و ٣٤ فیلم له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان" به
گشتیی هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مانه له ٣١ وڵاتی دنیا و هه‌روه‌ها ٤٦ فیلمی
کوردیی پێکهاتوو له؛ ٧ فیلمی سینه‌مایی، ٨ به‌ڵگه‌فیلم و ١٢ کورته فیلم
له به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" و ١٩ فیلم له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا پیشان
ده‌درێن.
خۆشحاڵین که هه‌ر ساڵه فێستیڤاڵ له‌م کاته دیاریی کراوه‌دا
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"
سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: هه‌ر خولێک له
فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"، ئاکامی هه‌وڵ، تێکۆشان و پێداگریی یه‌ک ساڵه‌ی
هاوکارانی به‌نده‌یه که له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵدا سه‌رقاڵی
چالاکین. هه‌مووی ئه‌م دڵسۆزیانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بتوانین ئه‌مساڵیش
به خوله‌کانی ڕابردوو زیاد بکه‌ین. له ڕاستیدا خۆشحاڵین که کۆمه‌ڵیک
هاوکارمان هه‌یه که به ڕۆحی له‌خۆبردوویی، پیشهگهڕانه، هه‌ڤاڵانه و
بێ‌وچان؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو هه‌ر ساڵ، فێستیڤاڵ له‌م کاته دیاریی
کراوه‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رین. هیوادارم که بتوانین ئه‌م ڕه‌وته درێژه
پێبده‌ین و هه‌ر ساڵ، فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" به باشی و پڕۆفێشناڵ به‌ڕێوه‌به‌رین؛
ئه‌م کاره گرینگه‌ش په‌یوه‌سته به ئاماده‌بوونی هاوکارانی ئاگادار،
کارزان و دڵسۆز له پشتیی ئه‌و ڕووداوه سینه‌ماییه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان و جیهان، خاوه‌نی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: چونکه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له دهۆک، درێژه‌پێدانی
چالاکییه‌کانی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ریی و به‌تایبه‌ت سینه‌مایی له‌م شاره
شارستانی و مێژووییه‌یه. ڕاسته که ئه‌م فێستیڤاڵه له شاری دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
به‌ڵام له ڕاستیدا، خه‌ڵکی کوردستان و جیهان، خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌م
فێستیڤاڵه‌ن. هه‌ر سینه‌ماکارێک له هه‌ر سووچێکی ئه‌م جیهانه به به‌رهه‌م
و ژیانی خۆی له فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ئاماده بێت و فیلمه‌که‌ی
پیشانی خه‌ڵکی بدات، خاوه‌نی فێستیڤاڵه و ئه‌مه بۆ ئێمه شانازییه‌کی
گه‌وره‌یه که به باشی پێشوازیان لێبکه‌ین و خانهخێویان بین.
سینه‌مای وڵاتی هیندستان میوانی تایبه‌تی یازده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی
"دهۆک".
ئه‌م به‌رپرسه که‌لتووریه سه‌باره‌ت به به‌شی "سینه‌مای میوان" له‌م
خوله‌ی فێستیڤاڵدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر وه‌کوو نه‌ریت و عورفی ساڵانی
ڕابردوو، ئه‌مساڵ هیندستانمان وه‌کوو ولاتی میوان له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی
فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان کردووه و له‌م لایه‌نه‌وه زۆر خۆشحاڵین که
سینه‌مای هیندستان، میوانی خولی یازده‌یه‌م ده‌بێت. هیندستان وڵاتێکی
سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند به تایبه‌ت له بواری سینه‌ما دێته ئه‌ژمار.
ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه جێی به‌خته‌وه‌رییه ئه‌وه‌یه که ماوه‌ی دوو ساڵ بوو
ئه‌وان زۆر به جیدیی و به‌رده‌وام؛ به پێوشوێنییهوه بوون و داوایان
کرد که به سینه‌مای پڕبایه‌خی خۆیان، میوانی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" بن
و به فیلمه‌کانی خۆیان و چه‌ندین چالاکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دیکه، له‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده بن. له ڕاستیدا ئه‌م ئاماده‌بوونه، به
فێستیڤاڵیش سه‌نگ و پێگه‌یه‌کی دیکه ده‌به‌خشێت.
ده‌نگی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گه‌یشتۆته جیهان.
"ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر" له دریژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به شێوه‌ی
ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ قۆنسووڵخانهی وڵاتی هیندستان له شاری هه‌ولێر، چه‌ندین
کۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا. ئه‌مه بۆخۆی به‌لگه‌یه‌کی پڕبایه‌خه که ده‌نگی
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆک" گه‌یشتۆته جیهان. چالاکییه هونه‌ری
و به‌نرخه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه تا ئه‌و ڕاده‌یه کاریگه‌ر بووه که سینه‌مای
گرینگی وڵاتێکی وه‌کوو هیندستان، خوازیاریی به‌شداریی له فێستیڤاڵ بێت.
ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌کوو به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵیش قۆناغێکی
گرینگ و دڵخۆشکه‌ر بوو؛ چونگه جیلی من و هاوکارانم، به فیلمه هیندییه‌کان
ژیانمان به‌سه‌ر بردووه و بیره‌وه‌ریی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌م سینه‌ما
هونه‌ریی و ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌یه. ته‌نانه‌ت له لایه‌نی مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی
و که‌لتووریشه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی هیند، هاوبه‌شی
زۆرمان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه. هه‌ر ساڵه له وڵاتی هیندستان، زیاتر
له دوو هه‌زار فیلم به‌رهه‌م دێت و بۆ ئێمه‌ش شانازییه‌کی گه‌وره‌یه
که وڵاتێک به‌م که‌لتوور و هونه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه ببێته میوانی
فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" و له ڕاستیدا ئه‌مه بۆته سه‌ربڵندیی بۆ ئێمه.
"وه‌رزش" دروشم و بابه‌تی سه‌ره‌کی یازده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی
"دهۆک".
هەروەها وتیشی: دوای کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر که له‌گه‌ڵ هاوکارانی خۆمان
له فێستیڤاڵ ساز کرد، ئه‌مساڵ بابه‌تی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ "وه‌رزش" و
"وه‌رزش بۆ هه‌موان" ده‌بێت. هه‌موومان به باشی ئاگادارین که وه‌رزش،
پێگه‌یه‌کی باشی له جیهاندا بۆ خۆی دوزیوه‌ته‌وه. به بڕوای من وه‌رزش،
بابه‌تێکی جیهانییه و ئه‌مساڵیش چه‌ندین ڕووداویی گرینگی وه‌رزشی له
دنیادا، له‌وانه؛ یارییه‌کانی ئۆڵهمپیای ٢٠٢٤ پاریس له وڵاتی
فه‌ڕه‌نسا، کاپی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپا ٢٠٢٤ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و
کاپی نه‌ته‌وه‌کانی کۆپائهمهریکا ٢٠٢٤ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و ...
به‌ڕێوه‌چوو و ئێمه‌ش دوای توێژینه‌وه‌ی زۆر که له‌گه‌ڵ هاوکارانی
خۆماندا کردمان، به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتین که "وه‌رزش" به ناونیشانی
بابه‌ت و دروشمی سه‌ره‌کی یازدەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "دهۆک" دهڵبژێرین.
ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، هونه‌ر و وه‌رزش زۆر له یه‌کتریی نزیکن.
سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" له کۆتایی قسه‌کانیدا
جه‌ختی کرده‌وه: له بواری وه‌رزش، کاریی زۆر کراوه و ئێمه‌ش
ده‌مانه‌وێت به چالاکییه‌کانی خۆمان ئه‌م بواره له‌وه زیاتر
ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌رزش له‌گه‌ڵ سینه‌ما
پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ین، وه‌کوو نیشتمانێک به که‌لتوور و
شارستانییه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه؛ چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌مایی،
به‌ڵگه‌فیلم و کورته فیلممان له‌م بواره‌دا سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانه
ناوداره وه‌رزشییه‌کانی خۆمان به‌رهه‌م هێناوه و له ڕاستیدا سازکردنی
ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه تا به
جیهانی هونه‌ریی و سینه‌مایی نزیک بێته‌وه. ئێمه له‌و بڕوایه داین،
هونه‌ر و وه‌رزش زۆر له یه‌کتریی نزیکن و ده‌بێت له‌م دوو بواره‌دا،
که به جوێی سه‌رقاڵی چالاکین، خزمه‌تی خۆمان پێشکه‌ش بکه‌ین.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "گەڵا مێویی زێڕین" به براوه‌کان.
"حه‌سه‌ن عارف" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی یازدەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" سه‌باره‌ت به خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م ڕووداوه
سینه‌ماییه گوتی: لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی
"سینەمای کوردی"ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێویی زێڕ و زێو،
لەوحەی فەخری و خەڵاتی ١٠ هەزار دولاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی،
خەڵاتی ٥ هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین
دەرهێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٤ هەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی
فیلمی سینەمایی، خەڵاتی ٣ هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو،
خەڵاتی ٣ هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری ژن، خەڵاتی ٥ هەزار دولاری
بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی ٨٥٠٠ دولاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
ڕۆشنبیری و لاوانی دهۆک بۆ باشترین کورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازکردنی
پڕۆژەی نوێ دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، خەڵاتی ١٠ هەزار دولاری تایبەتی
ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم کە لە ناوچەی بادینان
بەرهەمهاتووە، خەڵاتی ١٠ هەزار دولاری پارێزگاری دهۆک بۆ باشترین فیلمی
سینەمایی فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی ٤ هەزار
دولاری یەکێتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردیی کە لە دەرەوەی
سنوورەکان ساز کرابێت و هەروەها خەڵاتی ٣ هەزار دولاری ئەنستیتۆ
"گۆتە"ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کورت، پێشکەش دەکرێت.
ئەندامی باوەڕپێکراوی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک" لە
ئۆستوڕاڵیا.
هەروەها وتیشی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئەندامی
باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین "ئاسیا پەسیفیک"
ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی
عێراقدا بەرهەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە
سینەماییە دەناسێنێت.
پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی جیهان.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بە سەرۆکایەتی "ئەمیر عەلی محەمەد
تاهیر" و بە دەرهێنانی هونەری "شەوکەت ئەمین کورکی" بە یادی سینەماکاری
هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە
خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا ١٩٨٢ و بە مەبەستی
پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری
جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا
دامەزراوە.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|