٤\١١\٢٠٢١
دوازدەمین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیھانی
دوازدەمین
خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" بە ڕێزلێنان لە سینەماکاری کورد
ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی" و بە تەرکیز لەسەر بەرھەمی سینەماکارانی
کوردستانی ئێران لە شاری ھامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" ھامبورگ بە
بەرپرسیاریی "یاسیر ئیرمەک" یاسر ئرماک و لە لایەن ڕەوەندیی کوردیی لە
وڵاتی ئەڵمانیا و بە نمایشی ٤٢ بەرھەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی
بیانی لەوانە: ٤ فیلمی سینەمایی، ١٠ بەڵگەفیلم، ٢٤ کورتە فیلمی چیرۆکی
و ئەنیمەیشنی و ھەروەھا ٤ فیلم لە بەشی "تایبەت بە منداڵان" بە شێوەی
ئامادەبوون و بە ڕچاوگرتنی ھەموو ڕێکارە تەندروستییەکان لە ڕۆژانی ٢٨ی
ئۆکتۆبەر تا ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە سینەماکانی "کینۆ" کنۆ، "زیسە" زەسە
و ٣٠٠١ لە شاری ھامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" لە
کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێواڕێی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بە چەند
گۆرانییەکی ئۆپێڕا و بە دەنگی "پەروین چەکار" پەرڤن چاکار گۆرانیبێژی
کوردستانی تورکیا و بە ژەنیاریی ئامێری باڵەبان لە لایەن "ئێڕتان تەکین"
ئەرتان تەکن بەڕێوەچوو و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر ٧ی
شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" تھە ئەخام لە دەرھێنانی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش"
و بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر لە
سینەما "زیسە"ی شاری ھامبۆرگ بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕیی
وڵام و پرسیاریی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرھێنەری ئەم بەرھەمە
کوردییە بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژی ھەینی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ پەنێلی
سینەمای کورد بە بەشداریی چوار سینەماکاری کورد بەڕێوەچوو، لەوانە: "شەوکەت
ئەمین کورکی"، "ئیبڕاھیم سەعیدی"، "ھیشام ئایدەمیر" و "ئەکرەم ھێیدۆ" و
لە درێژەدا کاتژمێر ٦ی ئێوارێی کورتە فیلمی "قەرەنتینە" لە دەرھێنانی "محەمەدڕەزا
ئەردەڵان"، بەڵگەفیلمی "ئابوور ـ پەلەوەر پەنابەرەکان" ئابور -
مگرۆتۆری بردس لە دەرھێنانی ھاوبەشی "گول ئێرتۆنان کارائەسڵان" گüل
ئەرتونان کارااسلان و "سێدات کیران" سەدات کıران، لە کاتژمێر ٨ی شەو
بەڵگەفیلمی بڵندی "عەشق لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی" لۆڤەن تھە فاجە ئۆف
گەنۆجدە لە دەرھێنانی "شێرۆ ھیندە" شەرۆ ھندە و بەڵگەفیلمی "جەسیمە
جەلیل" جاسمێ جەلیل لە دەرھێنانی "ئۆزلێم دیلێر" Öزلەم دلەر و "جەلیل
بادیکانلی" جەلل بادکانلı نمایشکران.
لە ڕۆژی شەمە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ کورتە فیلمی "کۆدی
ئاواتەکان" جود ئۆف تھە وشەس لە دەرھێنانی "سەھیم ییلدیز" سەمھا یıلدıز،
کورتە فیلمی "وەجینا پڕپڕوکە" ڤەژینا پەرپەرۆکێ لە دەرھێنانی "میرمستەفا
بایدەمیر" مر موستافا بایدەمر، کورتە فیلمی "ژووری ٢١٧" رۆۆم ٢١٧ لە
دەرھێنانی "سروە عەبەڕەش" لە ھەرێمی کوردستان، بەڵگەفیلمی "بن بەست لە
نیشتمانی ئۆلیس" دەاد ئەندن تھە لاند ئۆف ئولیسسەس لە دەرھێنانی "سەرحەت
ئیڕتۆنا" سەرھات ئەرتونا، لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ کورتە فیلمی "یادە"
یادە لە دەرھێنانی "دێنیز دۆمان" دەنز دەمان، بەڵگەفیلمی بڵندی "نانی
پیرۆز" ھۆلی برەاد لە دەرھێنانی ڕەوانشاد "ڕەحیم زەبیحی"، لە
بەرھەمێھنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای
سینەمایی "مادمووڤی" مااد مۆڤە نمایش دەکرێن.
ھەر لە ھەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی کورتە فیلمی "من بریندارم" ئ
ئام وۆوندەد لە دەرھێنانی "ئۆرکان بایرام" ئۆرکان بایرام، کورتە فیلمی
"ئیدۆ" ئدۆ لە دەرھێنانی "سامان مستەفا"، کورتە فیلمی "تەنیایی باشترە"
ئالۆنە ئس بەتتەر لە دەرھێنانی "ڕێکار بارزان" رەکار بارزان، کورتە
فیلمی "ھێڵە سپییەکان" وھتە لنەس لە دەرھێنانی "جەلال ساعیدپەناە"،
کورتە فیلمی "سێبەر" سبەر لە دەرھێنانی "مەجید دەروێش نیژاد"، کورتە
فیلمی "چەرخ" جەرخ لە دەرھێنانی "مەتین ئێور" مەتین ئەور، کورتە فیلمی
"دەنگێک لە دوور"ا ڤۆجە فرۆم فار ئاوای لە دەرھێنانی "شاخەوان عەبدوڵڵا
ڕەحیم"، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "دەسپێی دووبارە" ستارتنگ ئۆڤەر لە
دەرھێنانی "ئەوین بەرازی" ئەڤن بەراز و فیلمی سینەمایی "دیار نابێت"
گöرüلمüستüر لە دەرھێنانی "سەرحەت کارائەسڵان" سەرھاد کارااسلان دەچنە
سەر پەردە.
لە ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ کورتە
فیلمی "لانک" جرادلە لە دەرھێنانی "زانیار لوتفی" و ھەروەھا لە بەشی "تایبەت
بە منداڵان"ی دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" کورتە
فیلمەکانی "نۆبەی تۆ" دۆرا تێ، "پێی" پییا، "پینک" پنک و "نیکیل و گوێز"
نکل و گەوەز نمایش دەکرێن.
لە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژدا کۆڕی پسپۆڕانەی "سینەمای کوردی،
شووناس و جوگڕافیا" بە ئامادەبوونی "زانا کەبیر" زانا کبار کۆمەڵناس و
دەرھێنەر، "مەسعوود ئاڵپ" مەسوت ئالپ کۆنینەناس و بەرھەمھێنەر و "وەیسی
ئاڵتای" ڤەیس ئالتای دەرھێنەر بەڕێوەدەچێت.
لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی ھەمان ڕۆژدا کورتە فیلمی "پەڵە" لە دەرھێنانی
"شۆڕش وەکیلی"، کورتە فیلمی "گوڵا سینان" گۆلا جنان لە دەرھێنانی "ھێبۆن
پۆڵات" ھەبون پۆلات، کورتە فیلمی "شۆفیری" ئاژۆتن لە دەرھێنانی "محەمەد
سیت ئییلدیز" موھاممەت سەییت یıلدıز، کورتە فیلمی "عاشقی سۆکرۆیۆ"
سüکرüیü سەڤمەک لە دەرھێنانی "وۆڵکان تەسکین" ڤۆلکان تاشکıن، کورتە
فیلمی "سەرما" تھە جۆلد لە دەرھێنانی "ئادار باران دێگێر" ئادار باران
دەğئەر، کورتە فیلمی "نووکی زیپ" تپ ئۆف تھە زپپەر لە دەرھێنانی "عەبدوڵڵا
کێپێر" ئابدوڵاھ چەپەر، کورتە فیلمی "نەرگیسی پێنجەم" ففتھ نارجسسوس لە
دەرھێنانی "سەرکەوت نیکدڵ"، کورتە فیلمی "ماڵ" ھۆمە لە دەرھێنانی "سێوناز
ئەدیکە" سەڤناز ئەڤدکە و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی کورتە فیلمی "خاڵی
ھاوبەش" خالە ھەڤپار لە دەرھێنانی "ییلماز چینتان" یıلماز چنتان و
فیلمی سینەمایی "داری گوێز" لە دەرھێنانی "محەمەد حوسێن مەھدەویان"
سەبارەت بە بۆردوومانی کیمیابارنی شاری سەردەشت دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی دووشەمە یەکی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی کورتە
فیلمی "ماندالینا ئاگاچی" ماندالنا ئاگاج لە دەرھێنانی "چەنگیز
ئاکایگۆن" جەنگز ئاکایگüن، کورتە فیلمی "من سەبر دەکەم" ئ وڵ وات لە
دەرھێنانی "محەمەد شێروانی" لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی "باوانی"
باڤان لە دەرھێنانی "سەجاد ئەحمەدبەیگی" و کورتە فیلمی "پڵاو سوور"
پەلاڤ سۆر لە دەرھێنانی "نۆمام ئێگیت" نومان یğئت نمایش دەکرێن.
لە ڕۆژی سێشەمە ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارێی کورتە فیلمی
"کاک ئیرەج" لە دەرھێنانی "جەمشید فەرەجوەندفەردا" و ھەروەھا
بەڵگەفیلمی "سیدیک و پانتێر" سدک ئاند پانتەر لە دەرھێنانی "ڕێبەر
دۆسکی" رەبەر دۆسکی دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی چوارشەمە سێ نۆڤەمبەری ٢٠٢١ و لە دوایین ڕۆژی دوازدەمین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "ھامبۆرگ" و لە کاتژمێر ١٨:٣٠ کورتە فیلمی "بەدر"
بەدەر لە دەرھێنانی "ئارنین ئانان ئەسڵان" ئارن İنان ئارسلان، فیلمی
سینەمایی "پارێزەری برا" برۆتھەرعس کێپەر لە دەرھێنانی "فەریت کاراھان"
فەرت کاراھان کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە" بەرلنالە
لە ساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی بەشی "پانۆڕاما"ی پانۆراما
بەدەستھێناوە، لە دوایین سانسی ئەم ڕووداوە سینەماییەدا نمایش دەکرێت.
بۆ زانیاریی پتر:
http://hkff.info
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|