١١\٤\٢٠١٧
١٤٠ فیلم لە ٥٨ وڵاتی جیھان لە فیستیڤاڵی
جیهانیی فەجر بەشداریی دەکەن.
مەنسوور جیھانی
١٤٠
کورتە فیلم و فیلمی بڵیندی سینەمایی لە ٥٨ وڵاتی جیھان لە سی و
پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن.
ئەمساڵ ٥٨ وڵاتی جیھان بە فیلمەکانیان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن کە لەم ناوەندەدا وڵاتی ئێران بە ٣٥
فیلم و وڵاتی فەڕەنسا بە ١٧ فیلم زیاترین رێژەی بەشدارییان لەم
فیستیڤاڵەدا ھەیە.
ئەم وڵاتانەی کە بە فیلمەکانیان لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بەشدارن بریتین لە: فەڕەنسا بە ١٧ فیلم، ئیسپانیا،
رووسیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تورکیا بە ٦ فیلم، ئەمەریکا،
چین، لیتۆنی و پەڵەندا بە ٤ فیلم، کۆماری چیک بە ٣ فیلم، میسر، ئستۆنی،
ئەڕژەنتین، ھەنگاریا، میانماڕ، ھۆنگ کۆنگ، ھیندستان، ئیتاڵیا،
قەزاقستان، لیتۆنی، مەکزیک، رۆمانیا، سوید، سویسڕا و بەریتانیا بە ٢
فیلم.
ھەروەھا وڵاتانی ئوستوڕاڵیا، ھۆڵەندا، بەلژیکا، ئەفغانستان، بەنگلادش،
بۆسنی و ھێرزێگۆڤین، جۆرجیا، کرۆواسی، بڕازیل، کۆلۆمبیا، کامبۆج،
ئێکوادۆر، مۆلداوی، ئەندۆنێزی، عێراق، کەنەدا، ئۆردۆن، فینلەندا،
مالێزی، مۆغۆلستان، نیجریە، نۆروێژ، پاکستان، پرۆ، فیلیپین، دانماڕک،
عەڕەبستان، سەنگاپوور، ئۆکڕاین و ئیماڕات بە یەک فیلم لە بەشە
جۆراجۆرەکانی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی بەشداری دەکەن،
ھەڵبەت ھەندێک لە فیلمەکان بەرھەمی ھاوبەشی چەندین وڵاتن.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی
سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی،
لە رۆژانی ٢١ تا ٢٨ی ئەپرێلی ٢٠١٧ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو"
لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فەجر
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|