١٧\٧\٢٠١٠
١۴\٧\٢٠٠٠
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێوچه‌وانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.

هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
له
یادی ده ساڵه‌ی تیرۆرکردنی
پێنج مرۆڤی دڵ پڕ له هیوادا.
جه‌لال تاڵه‌بانی: سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
نه‌وشیروان مسته‌فا: جێگری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان.
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
دوای نه‌فره‌ت و بێزاری زۆرم له ئێوه و له ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانتان
، له‌یادی ده ساڵه‌ی تیرۆرکردنی
پێنج هاوڕێی ئازیز و خۆشه‌ویستم هاوڕێیان (
ئومێد ، هاوکار ، شێخ عه‌بدول ، که‌ریم ، هاورێ ) ئه‌مه‌وێت ئه‌و
ڕاستیه بخه‌مه به‌رده‌ستان که ئێوه هێزێکی تیرۆریست و مرۆڤکوژن ،
مێژووی ئێوه لێوان لێوه له تاوان و له کاره‌ساتی سه‌رسوڕهێنه‌ر که
مه‌گه‌ر هه‌ر له‌خۆتان له هاوشێوه‌کانتان بوه‌شێته‌وه .
ده ساڵ پێش ئێستا ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانتان
به سه‌رپه‌رشتی ئێوه به‌ڕۆژی ڕوناک و له‌ناوه‌ڕاستی شاردا
پێنج کۆمۆنیست ، پێنج
ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراقیان تیرۆر کرد ،
ده ساڵ پێش ئێستا له‌رێگای دادگا و هه‌ندێک
ده‌زگای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆتان کۆمه‌ڵێک بڕوبیانوی شه‌رمهێنه‌رتان
بۆ ئه‌م سه‌رکوتکردن و تیرۆره هێنایه‌وه ، به‌ڵام نه‌ئێستاو نه ئه‌وساش
بڕوبیانوه‌کانتان بۆ هه‌ر مرۆڤێک ئێوه‌ی بناسیایه هیچ مانایه‌کی نه‌بوو
، بێجگه هه‌وڵێک بۆ سه‌رکوت و زاڵکردنی که‌شی ترس و تۆقاندن له
کوردستان .
ئه‌م تاوانه‌ی ئێوه ئه‌نجامتاندا ئه‌وه‌نده مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه که
له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ڕه‌شتان له‌کاتی ململانیه‌کانتان
به‌تایبه‌ت له نێوان ( تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ) ئه‌م تاوانه به
گشتی و ڕۆژی 14/7/2000 به‌تایبه‌تی له مێژووتان ده‌رهاتبوو ، جه‌لال
تاڵه‌بانی به‌زه‌ڕه‌بینه‌وه ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی ملوانکه‌ی کۆمه‌ڵێک
تاوان بهۆنێته‌وه‌و بیکاته ملی نه‌وشیروان ، به‌ڵام قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر
14/7/2000 و ئه‌نجامده‌رانی دایارنه‌بوو ، نه‌وشیروان به‌دووربین ده‌گه‌ڕا
بۆ ئه‌وه‌ی لیست و فایلی تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی ڕیزبکات و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی
دۆڕاو پێناسه‌ی بکات ، به‌ڵام نه‌وشیروان نه‌ک هه‌رباسی ئه‌م تاوانه‌ی
نه‌کردوه‌و که‌سی پێ تاوانبار نه‌رکردوه به‌ڵکو له‌ڕۆژمێری پڕ له‌تاوانه‌کانی
خۆی و سکرتێره‌که‌ی و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ی سڕیوه‌ته‌وه‌و
له دوای 13/7/2000 ڕاسته‌وخۆ 15/7/2000 دێت .
له‌م ڕۆژه‌دا من بۆ جاریکی‌تر و دوای ده ساڵ
له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه گه‌ره‌یه ، ئه‌مه‌وێت ئه‌م پرسیاره له
ئێوه بکه‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر نوکی ده‌رزیه‌ک شه‌هامه‌تان هه‌یه
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ئاشکرا بده‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵکی
کوردستان قانع بکه‌ن که کارێکی باشتان کردوه .
پرسیار ( بۆچی پێنج ئه‌ندامی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ) تان یترۆر کرد
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ماڵپه‌ڕی هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
|