په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٥\٢٠٢١

١ی ئایار رۆژی جەختکردنەوەیە لە تێکۆشانی هەر رۆژەی کرێکاران لە پێناو
کۆتاییهێنان بە ستەمی چینایەتی و وەدیهێنانی سەرجەم ماف و ئازادییەکان.

 


تێکڕای ئەو خزمەتگوزارییانەی ئێستا لەبەردەستی مرۆڤەکاندان وەک (شوێنی نیشتەجێبوون و حەوانە، خواردن و خواردنەوە، گەشتوگەڕان و هەر شمەک و کەرستەگەلێک کە سوودیان لێدەبیندرێ) هەمووی بە دەستوپەنجەی کرێکاران و چین و توێژە رەنجدەرەکان و بە ئارەقە و ماندووبوونی ئەوان درستکروان و دورستدەکرێن.

کەواتە کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە دروستکردنی هەر شتێک کاری رۆژانەیە و تێکڕای رۆژەکانی ساڵ رۆژی یەکی ئایار و رۆژی کار و خەباتی کرێکارانە، ئیدی یادی ئەو رۆژە گرنگ و پڕ بایەخە جیهانییەی کرێکاران یادێکی سەرپێیی و گێڕانی ئاهەنگ و دەرکردنی راگەیاندنی جواروجۆر نییە.. بەڵکە گرنگیی و بایەخەکەی لەوەدایە کە بەدواداچوون و بەخۆداچوونەوەی گشتیی لەو رۆژەدا بکرێ کە کرێکاران خۆیان تا چەند سوودمەند بوونە لەو هەموو داهێنان و بەرهەمەی کە رۆژانە پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکەن و هەر لەسەر ئەو بنچینەیەشدا بەرنامەکاری تێکۆشان تازەبکرێتەوە لە پێناو ئەوەی سیستەمی تا سەر ئێسقان چەوسێنەرانەی سەرمایەداریی کۆتایی پێ بهێندرێ و سەرجەم چەوسانەوە چینایەتییەکان بنەبڕ بکرێن و هەموو مرۆڤەکان لە کۆمەڵێکی ناچینایەتیدا بە پێی وزە و توانا و کار و چالاکییە داهێنەرەکانیان لە ژیان و گوزەرانی شایستە بە خۆیان و سەرجەم ئازادییەکان بەهرمەند بن.

 

 

ناوەندی کاری ئازادیی دەربڕین

١ی ئایاری ٢٠٢١

rojnamen@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک