٨\١\٢٠١٠
٢٠١٢ ئه‌و
ساڵه‌ی که پێشبینی لێده‌کرێت کۆتایی ژیان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بێت.

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
خه‌یاڵی
زانستی و پێشبینیه‌کان به‌پێی ڕۆژمێری سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستی کۆنی ئه‌مریکا
ئاماژه به‌وه ده‌داد که کاره‌ساته سروشتیه‌کان و کوده‌تایی زستان
ده‌بنه هۆیی ڕودانی کاره‌سات و شێواندنی ڕێساکانی گۆیی زه‌وی و به‌مه‌ش
پێش بینی کۆتایی هاتن به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ژیان له‌ڕووی زه‌وی ده‌کرێت ..
مرۆڤ و زانست و هه‌وڵه‌کانی بۆ تێگه‌یشتن له لایه‌نه شاراوه‌کانی
دونیا‌و پێکهاته‌کانی گۆیی زه‌وی و ده‌وروبه‌ری و ژیان له سه‌ره‌تایی
دروست بوونه‌وه بۆ کۆتایی ، به‌رده‌وام له ململانێدان و خه‌یاڵی
زانستیش یه‌کێکه له‌و لایه‌نه‌ی که هاوشانی دۆزینه‌وه و ئاشکرابوونی
نهێنیه‌کان کاری کردووه و هه‌میشه پێش وه‌خت پێشبینیه‌کانی خۆیی
خستۆته ڕوو ، ئه‌مه‌ش مانایی ئه‌وه نیه که ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆیان
بێنه دی ، بێ گومان هه‌ندێک له‌و خه‌یاڵه زانستیانه دواتر به‌شێک
بووه له داهێنانه‌کانی مرۆڤ بۆ خزمه‌تکردن به‌مرۆڤایه‌تی ..
ده‌رهێنه‌ر ( ڕولاند ئێمریش .. Roland Emmerich ) له کۆتایی ساڵی 2008
دا ده‌ستی به وێنه‌گرتنی فیلمی 2012 کرد و له 12 نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا
له سینه‌ماکانی جیهان نمایشکرا ئه‌م فلیمه به‌رهه‌مێکی سینه‌مایی ئه‌مریکیه
بۆ ساڵی 2009 ماوه‌که‌ی 158 خوله‌که و ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان
بریتین له ...
( John Cusack، Chiwetel Ejiofor ، ، Amanda Peet، Danny Glover،
Thandie Newton، Oliver Platt ، Woody Harrelson ) .
تێکڕایی فیلمه‌که له هه‌وڵه‌کانی مرۆڤ ده‌دوێت بۆ مانه‌وه و ململانێ
کردن له‌گه‌ڵ کاره‌ساته سروشتیه‌کان .. بێ گومان له‌م شێوه ڕاگه‌یه‌ندراوانه
و زه‌نگ لێدان یا مه‌ترسیه‌کان بۆ ڕودانی کاره‌ستان بۆ چه‌ند جارێک
دوباره‌بونه‌ته‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێش بینی ده‌کرا ساڵی 2000
سیسته‌می کۆمپیوته‌ر ئه‌و ژماره وه‌رنه‌گرێت و به‌م شێوه‌یه سیسته‌می
ژیان ده‌شێوێنرێت له‌و وڵاتانه‌ی که پابه‌ندن به سیسته‌می کۆمپیوته‌ره‌وه
، به‌و بڕوایه کاره‌سات ڕووده‌دات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا
ڕووی نه‌دا بۆیه زۆربه‌ی کات له‌و شێوه بڵاوکراوانه‌دا لایه‌نی
بازرگانی و پڕۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و سووده‌کانی ده‌بنه ئامانجی
یه‌که‌م ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م شێوه فیلمانه بۆ مرۆڤی ئاشکراده‌که‌ن و ده‌وڵه‌تان
و ده‌سه‌ڵاته خوێن مژ‌و سته‌مکاره‌کان له‌وه ئاگادارده‌که‌نه‌وه که
ژیان و موڵکایه‌تی له‌سه‌ر گۆیی زه‌وی بۆ هه‌تاهه‌تایی بوونی نیه و بۆ
که‌س ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی و کوشتن و بڕین و زوڵم تاسه‌رنابێت
.. ده‌کرێ مرۆڤ به‌گرنگیه له‌م گه‌ردوونه بڕوانێت و مرۆڤایه‌تی به‌و
ئاسته پیرۆزه‌یه‌وه ببینێت و گرنگی به‌لایه‌نه جوانه‌کانی بدرێت و
هه‌میشه ئاسوده‌یی و سه‌روه‌ری بنه‌مایی پێکه‌وه ژیان بێت ...
دیمه‌نه‌کانی ئه‌م فیلمه هه‌ستی مرۆڤ ده‌وروژێنن و تا پرسیار له‌وه
بکرێت مه‌رگ و سته‌م و وێرانکاریه‌کان که ڕۆژانه گیانی هه‌زاره‌ها
مرۆڤ له‌ده‌ست ده‌دات ده‌بێ له‌پێناوی چیدابێت ...؟ ئامانجه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
کێ بن .. ؟ له ئاکامدا کێن ئه‌وانه‌ی سود مه‌ند ده‌بن ... ؟ . ئه‌وش
ئاشکراده‌بێت که خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاتداران و سه‌رکرده‌کانی
زۆر له‌وڵاتان به‌هۆیی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن سه‌رمایه له‌مه‌رگ ڕزگارده‌بن
..
خه‌یاڵه زانستیه‌کان و له‌م شێوازه فیلمانه مانایی ئه‌وه ناگه‌ێنن
که ژیان کۆتایی پێدێت و کاره‌ساته سروشتیه‌کان ده‌بنه‌مایه‌ی تێکدانی
گۆیی زه‌وی و به‌شێوازێک ترس له‌گیانی که‌سایه‌تی مرۆڤدا دروست بکه‌ن و
ببنه خه‌می ئاینده‌یی مرۆڤ ... ڕاسته ئه‌مڕۆ خه‌می گه‌وره‌یی دونیا
بۆ خۆ پاراستن له‌م شێوه‌کاره‌ساته‌نه به پاراستنی ژینگه‌و ڕێگه
گرتن له گۆڕانگاریه وه‌رزیه‌کان و شیواندنی ڕه‌وتی ئاسایی خۆیی که
شێوه‌یه‌ک تێکدانی ئه‌رکی ئاسایی وه‌رزه‌کانی ساڵ که هه‌موو جیهانی
گرتۆته‌وه‌و به‌جۆرێک که‌شوهه‌وا له‌ڕه‌وتی ئاسایی خۆیدا نه‌ماوه‌و
گۆڕانکاریه‌کان و کاره‌ساته‌کان ساڵانه له زۆر له‌وڵاتاندا دوباره‌ده‌بنه‌وه
، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه‌یه که بۆ ئاینده مه‌ترسی ده‌گه‌ێنێت و
پێویسته مرۆڤیش له‌ئاست ئه‌و ئه‌رکانه‌یدا هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌ت
بکات...
|