په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١١\٢٠٢٠

٢١ پەنابەری کورد بە هۆی خراپیی ژیانیان لە کەمپەکانی یۆنان ماندەگرن.



کامۆ عوسمان لە کەمپی کۆرینتۆس لە وڵاتی یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" بە هۆی خراپی دۆخی ژیانمان ولێ نەپرسینەوەمان لە لایەن حکومەتی یۆنانەوە، ئێمە ٢١ پەنابەری کورد لە رۆژی دووشەمە ١٦\١١\٢٠٢٠وە مانمان لەخواردن گرتوە و تا وەڵام بە داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئامادە نین مان بشکێنین".


کامۆ ئەوەشی گوت "داوامان ئەوەیە داواکاری مافی پەنابەریمان قبوڵ بکەن و لەم کەمپە ئازادمان بکەن".


هەروا گوتیشی "دووانمان ئەمرۆ باری تەندروستییان تێکچووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".


ئێستا ٣٤ پەنابەری کورد لە کەمپی کۆرینتۆس لە ولاتی یۆنان لە ١٨ی ئۆکتۆبەرەوە راگیراون لە هەڵومەرجێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و دەزگا پەیوەندییدارەکانی یۆنان ئامادە نین کێشەکانیان چارەسەر بکەن و وەڵام بە داواکاریەکانیان بدانەوە، لە چەند پەیامی دەنگیدا داوا لە ریکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکەن بە هانایانەوە بچن و هەروا لە رێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگیان بگەیەندەێ بە رای گشتیی.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

١٩\١١\٢٠٢٠

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک