٢٧\۴\٢٠١٠
تایبه‌ت به هاوپشتی
ڕه‌نگه هیچ دۆز و بابه‌تێک له میدیای کوردی‌دا هێنده‌ی ده‌سته‌واژه‌ی ( هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌نفال ، کۆکوژی و جینۆساید ) پانتای میدیای کوردی دانه‌گرتبێت و نه‌بووبێته قسه‌ی سه‌ر زاری سیاسیه‌کانی کورد له ( 22 ) ساڵی ڕابوردودا ، لانی که‌م مانگی مارس مانگی به‌رزبوونه‌وه‌ی تای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتداران به به‌ڵێنی قه‌به‌وه دێن و یادی قه‌به‌و ئه‌ستور و ڕازاوه ده‌گێڕن و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م دۆزه‌ش له میدیاکانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌کوتن و باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان دڵسۆزترن ، چه‌ند مانگی ڕابردوو و که‌شی هه‌ڵبژارن ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی دژوارتر کرد و ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش جارێکی تر ئه‌م یاریه‌یان پڕ تاوتر کرد ، ئاستی ئه‌م باسانه له‌شوێنێکه که‌سه‌رکوێرکردن و تارمایی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌م دۆزه‌و هێنده‌ی تر گۆمی ئه‌م ڕووداوه پڕتاوانکاریه لێڵ تر ده‌که‌ن ، له‌به‌رانبه‌ردا قوربانیه‌کان و که‌سوکاریان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌م کاره‌ساته‌دا نه‌هاتوونه‌ته ده‌رو ، که‌مترین به‌رچاڕوونیان نیه ، لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی له‌وه‌ش کۆڵه‌وارتره که ئه‌م دۆزه تاوتوێ بکات ، سه‌رجه‌م واده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه له ئارامی و لێقه‌ومان و تراومادایه‌و ڕه‌نگه بتوانین ئه‌مه له‌قوڵایی خه‌ڵکی کوردستاندا به‌دی بکه‌ین ، بێ هۆنیه که که‌مترین لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی واقیعی له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه له مێشک و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکی کوردا شوێن ناگرێت و ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ره‌داوێکی باشت ده‌ست بکه‌وێت ده‌بێت بچیت سه‌رچاوه‌و دۆکومێنته بیانیه‌کان سه‌یر بکه‌یت ، بۆ باس کردن له‌م دۆزه ده‌زگای هاوپشتی له‌م باره‌وه ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕا و لێکۆڵه‌ر ده‌دوێنێت .
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی: زۆر ڕاسته 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساتا‌نه‌دا تێده‌په‌ڕێت و برین و ناسۆره‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیانن ، نزیک به 19 ساڵه ( یه‌کێتی و پارتی ) ده‌سه‌ڵاتی کوردستانیان به‌ده‌سته‌و حوکم ده‌که‌ن ، به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار باسی ئه‌وه ده‌کرێت که حکومه‌ت کاری کردوه به‌ڵام به‌پێی پێویست نه‌بووه ، به بڕوای من ئه‌م ته‌بریره بۆ هه‌ر لایه‌نێکی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان بوارێکی تێدابێت ئه‌وا بۆ مه‌سه‌له‌ی ( ئه‌نفال و کیمیاباران ) هیچ هه‌ڵناگرێت ، کاتێک قسه له‌سه‌ر ( ئه‌نفال و کیمیاباران ) ده‌کرێت قسه له‌سه‌ر ژیانی ئینسانه که به‌هیچ جۆرێک قابیلی قبوڵ نییه باسی که‌م و زۆر بکرێت ، ئه‌و ئینسانانه‌ی که سوته‌مه‌نی و قوربانی دوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ی وه‌ک ( ئه‌نفال و کیمیابارانن ) هه‌موو چرکه‌یه‌ک هه‌ناسه و ژیان و ئیراده و گێڕانه‌وه‌ی باری ده‌رونی و ته‌ندروستیه‌کی گونجاویان ده‌وێت ، سپاردنی ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌مڕۆ و به‌یانی بێجگه گه‌رم کردنی بازاڕی سیاسی لای ده‌سه‌ڵاتداران شتێکی‌تر نییه . ئه‌م که‌یسه یان ئه‌م دوو کاره‌ساته به ناردنی 16 به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی به‌فه‌رمانی سه‌رۆکی حکومه‌ت یان سه‌رۆکی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نابێت ، دروست کردنی 150 خانوو یان دابه‌ش کردنی سۆبه و فه‌رش و بڕێک پاره به‌سه‌ر ئه‌نفال کراوه‌کاندا سڕ کردنی ئه‌م برینه قوڵه‌یه ، گه‌وره‌ترین کێشه لێره‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه که له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و قوربانیه‌کاندا هه‌یه ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش هاوکێشه‌یه‌که که له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاوکاری حکومه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتداران و چاوله‌ده‌ست بوونی قوربانیه‌کان وه‌ستاوه ، من پێموایه ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه که به‌داخه‌وه لێره‌دا بوار نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین هیوادارم له فرسه‌تێکی تردا بتوانین ئه‌و باسه بکه‌ین . ( ئه‌نفال و کیمیاباران ) ئه‌و دوو کاره‌ساته‌ن که به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی پێ ده‌برێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تاو به‌ته‌واوه‌تی به سۆز و هه‌ست بزواندنه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ، له‌کاتێکدا نه ( ئه‌نفال ) و نه ( هه‌ڵه‌بجه ) پێویستیان به فرمێسک و لاواندنه‌وه‌ی سیاسی نییه ، به‌ڵام فرمێسکی تاکه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئینسانیه‌و بابه‌تێکی جیاوازه . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بزانێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان چه‌نده بۆیان گرنگه ته‌نها به بزواندنی سۆز و هه‌ستی خه‌ڵکه‌وه یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو که‌یسه‌دا بکه‌ن ، نمونه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ی ( عه‌لی ) ئه‌و گه‌نجه‌ی که نزیک به 20 ساڵ له خێزانه‌که‌ی دابڕاو ، دواتر گه‌ڕایه‌وه ناو باوه‌شی گه‌رمی دایکی و که‌س و کاری باشترین نمونه‌یه ، هه‌موو بینمان چۆن ڕاگه‌یاندنه‌کانیان تاودابوو ، چۆن هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کانیان کۆکرده‌وه ، چۆن سه‌رۆکی حکومه‌ت و مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆکی هه‌رێم پێشوازی ( عه‌لی ) کرد ، بیهێننه به‌ر چاوی خۆتان له چرکه‌یه‌کدا که ده‌یان دایک و باوک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن ( عه‌لی ) کوڕی ئه‌وان بێت ، ( عه‌لی ) سه‌رسام بووه که کێ ئه‌بێت به دایک و باوکی !!!!! خه‌ڵکی شار هه‌موو فرمێسک ده‌ڕژن ، خه‌ڵکێکی زۆر له ڕێگای شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه چاوه‌ڕوانن !!!!! بێژه‌ره‌که یاری به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌کات ، ( عه‌لی ) هات ، ( عه‌لی ) نه نه‌هات ، دادوه‌ر پشکنینی پزیشکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، ( عه‌لی ) کوڕی ( باجی فاتمه‌یه ) دایکی ( عه‌لی ) و ده‌یان دایکی چاوه‌ڕوانی تر ده‌بورێنه‌وه ، خه‌ڵکی ناو هۆڵێکی هه‌ڵه‌بجه هاواریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه ، من و هه‌زارانی وه‌ک من له‌به‌رده‌م شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌کان چاومان سور بووه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تایترین لایه‌نی ئینسانی له گێڕانه‌وه‌ی ( عه‌لی ) بۆ باوه‌شی دایک و که‌سوکاری بکرایه ، ده‌بوایه به پێی پیلانێکی زۆر دروست و له ژێر سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پسپۆڕی ده‌رونی ، زه‌مینه‌ی تێکه‌ڵبونه‌وه‌ی ( عه‌لی ) و خێزانه‌که‌ی ، چاوه‌ڕوانی و قه‌له‌قی ده‌یان خێزان حیسابیان بۆ بکرایه ، به‌ڵام دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌وه‌ی که بۆ خۆی گرنگه ئه‌وه ده‌کات نه‌ک خه‌ڵک . ( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) له‌ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه ئه‌و کارته‌یه که هه‌میشه بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی به‌کاری هێناوه ، ( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تیه ده‌سه‌ڵاتداران له کایه سیاسیه‌کاندا وه‌ک داشی دامه به‌کاریان ده‌هێنیت و خه‌سڵه‌ت و سروشتی ئینسانیبوونی له خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌ندۆته‌وه ، به‌بێ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌ت و سروشته ئینسانیه زۆر زه‌حمه‌ته بڵێین هه‌نگاوێک چوینه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م دوو کاره‌ساته ، کێشه‌ی ( ئه‌نفال و کیمیاباران ) به شه‌قام و ئاو کاره‌با چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌مانه مافی سه‌ره‌تایی کۆمه‌ڵگان ، سه‌باره‌ت به کار و هه‌ڵسوڕانی ڕێکخراوه‌کان ، هه‌ڵسوڕاوه‌کانی ئه‌م بواره ، دڵسۆزانی ( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ) سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌موکوڕیه‌ک کاری زۆر کراوه ، به‌ڵام واقیعه‌تی فراوانی و هه‌مه‌لایه‌نی ئه‌م دوو که‌یسه گه‌وره‌یه ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات ، که به هه‌مان توانا‌و هه‌مان تێگه‌شتن و هه‌مان ڕێکخراوه‌وه ناتوانرێت ئه‌م دوو که‌یسه وه‌ک پێویست کاری له‌سه‌ر بکرێت ، ئه‌م قۆناغه خوێندنه‌وه‌ی تازه ، کاری هاوبه‌ش ، ڕێکخراوی تازه‌ی ده‌وێت که بتوانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌بێت به پێداویستیه‌کانی ئه‌مڕۆ .
پرسیاری سێیه‌م: بێجگه له‌تاوانبارانی به‌عس و ده‌وڵه‌تانی بیانی و کۆمپانیاکان ، سه‌دان کورد هاوکاری ڕژێمی به‌عس بوون و ده‌ست و چاوی ڕژێم بوون له‌م تاوانه‌دا ، تا ئێستا هیچ که‌س له‌مانه نه‌ک هه‌رنه‌دراونه‌ته دادگا‌و سه‌یری تۆمه‌ته‌کانیان نه‌کراوه بگره خزمه‌تی باش ده‌کرێن و له‌جێگه‌و ڕێگاو ژیانێکی زۆر باش به‌هره‌مه‌ندن ، ئه‌مه له ئاستێکدایه که ئه‌م تۆمه‌تبارانه له 2 ساڵی ڕابردوودا دژی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که داوای دادگاییان ده‌که‌ن له میدیاکانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن و حیزب و هێزه‌کانیش په‌نایان ئه‌ده‌ن ، چۆن سه‌یری ئه‌مه بکه‌ین و چۆن ئه‌م پارادۆکسه لێکبده‌ینه‌وه ؟ بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی بۆلێخۆش بوون له‌م تۆمه‌تبارانه له‌ساڵی 1991 چه‌ند واقیعی و یاساییه ؟
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی: ئاشکرایه تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ک ( ئه‌نفال و کیمیاباران ) به تۆڕێکی گه‌وره له ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا و هێزی سه‌رکوتگه‌ر ئه‌نجامدراوه ، هه‌ر هێز و لایه‌نێک ، هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌زگایه‌ک ، هه‌ر کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارێک که‌له‌م ئینسان کوژیانه‌دا به‌شداریان کردوه تاوانیشیان ئه‌نجامداوه ، هێزه جیهانیه‌کان ، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ، حیزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان ، موسته‌شار و ده‌زگا تایبه‌ته‌کانی ڕژێم ، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌شداربوون له‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر و له دادگایه‌کی ئاشکراو فه‌رمی و بێلایه‌ندا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزای خۆیان وه‌ربگرن ، هیچ هێز و لایه‌نێک بۆی نییه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی ئه‌نفال و کیمیاباران کراو بڕیاری لێبوردن یان تاوانبار کردن ده‌ربکات ،هه‌ر هه‌وڵێک له‌م هه‌وڵانه بۆ په‌رده‌پۆش کردن و کۆتایی پێهێنانی ئه‌م دوو که‌یسه‌یه . ئه‌گه‌ر چی وا پیشان ده‌درێت که ئه‌م که‌یسانه له دادگادا لێکۆڵینه‌وه‌کانی ته‌واو بووه‌و به‌جێگایه‌ک گه‌شتوه ، به‌ڵام من پێموایه ئه‌م کۆتاییه خاڵی سه‌ره‌تایه بۆ کاری شیلگیر و سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو که‌یسه ، ئازاد کردنی فڕۆکه‌وان ( تاریق ڕه‌مه‌زان ) و ( ئیعترافاته‌کانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ) و په‌نادانی ( کۆمه‌ڵێک موسته‌شار و پله‌داری به‌عس ) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ده‌رگای ئه‌م دوو که‌یسه به‌کراوه‌ی ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاونی بواری داکۆکی کردن له که‌یسه‌کانی ( هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) بتوانن قۆناغێکی تازه له‌کار و هه‌ڵسوڕان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه .
پرسیاری چواره‌م: نوسه‌ری کتێبی ( دۆزێکی ژه‌هراوی ئه‌مه‌ریکا و عێراق و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ) یۆست هڵته‌رمان زۆر باسی گرنگ و پرسیاری قورس ده‌وروژێنێت و به‌پاڵپشتی دۆکومێنته‌کانی ده‌وری ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا ئه‌خاته به‌ر ڕووناکی ، لێره‌وه پێی وایه که ئه‌م وڵاتانه هاوتاوانن له جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستاندا ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌گه‌ر بڕیارێکی شه‌رمنانه‌شیان دابێت باس له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن نه‌ک جینۆساید ، ئه‌م هه‌ڵوێست و هاو تاوانیه چۆن ده‌بینن ؟ هه‌مان نوسه‌ر باس له‌وه‌ده‌کات که ده‌بێت ئه‌و ڕۆژه بێت و کاتی ئه‌وه‌بێت ڕۆشنبیر و لێکۆڵه‌ری کورد و ویژدانی کۆمه‌ڵگای کوردی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به جورئه‌ته‌وه تاوانباری و بێتاوانی سه‌ران و ڕابه‌رانی کورد و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چوونه هاوپه‌یمانی جه‌نگه‌وه و به‌شداری ئه‌م کاره‌ساته‌بوون بخرێنه به‌رباس و له دادگایه‌کی بێلایه‌ندا سه‌یری بکرێت ؟ له‌بارێکی تره‌وه هاری ڤان بۆمڵ په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالست و فرێت ته‌یڤن په‌رله‌مانتاری پارتی لیبراڵ له هۆڵه‌ندا له‌کاتی به‌شداری کردنیان له کۆنگره‌ی دژی جینۆسایدا باسیان له‌بوونی تریبۆنێکی یاسایی له کوردستان کرد بۆ تاوتوێ کردنی تۆمه‌تبارانی کوردستان ، ڕای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چیه ؟
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی:
پێش ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی
پرسیاره‌که بده‌مه‌وه سه‌باره‌ت به ( یۆست هڵته‌رمان ) و کتێبه‌که‌ی
که من پێموایه کارێکی زۆر گرنگی ئه‌نجامداوه ، ده‌کرێت چاوێک به‌و
هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بخشێنینه‌وه
که ئه‌م دوو کاره‌ساته‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه ، ده‌کرێت سه‌یرێکی
هاوکێشه سیاسیه جیهانیه‌کانی ئه‌و قۆناغه بکه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندیه
ئابوری و سیاسیه‌کانی دنیای دوو جه‌مسه‌ری بخوێنینه‌وه ، ئه‌و کاره‌ساتانه
له کاتێکدا ڕوویاندا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بێده‌نگی و شاردنه‌وه‌ی
ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه له لایه‌ن ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کان و حکومه‌ته‌کانیان
، به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و شه‌ڕی پێگه‌ی هێزه جیهانیه‌کان له ناوچه‌که‌دا
واقیعه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گربوو ، ئه‌م بێده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندی پارێزیه
تاک به تاکی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ستیان پێکردوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م
تاوانانه‌و ئه‌و فاکتانه‌ی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ریک ده‌کات
له کتێبێک‌دا دیکۆمێنت کراوه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ، ده‌کرێت وه‌ک
ئامرازێک به‌ده‌سته‌وه بگیرێت بۆ هه‌ر بوارێک که ده‌توانێت ڕه‌سمیه‌ت
به‌م تاوانانه بدات ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ڕۆشنبیر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی
کورد به‌شێوه‌یه‌کی جه‌ریئانه ده‌ست بخاته سه‌ر ڕاده‌ی به‌شداری ڕابه‌رانی
کورد له‌م تاوانانه‌دا له کاتێکدا چۆته هاوپه‌یمانیه‌کی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا ، من پێموایه وه‌ک هه‌ڵوێست کار له‌سه‌ر ئه‌م بواره کراوه
نه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌ندو چڕ‌وپڕ ، ده‌یان نوسین و وتار و
لێدوان له‌مباره‌وه هه‌یه به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌بۆته داواکاریه‌کی
فراوان و بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری . منیش پێموایه که ده‌بێت لایه‌نی
یاسایی له‌م بواره‌دا گرنگی گه‌وره‌ی پێ بدرێت ، لایه‌نی یاسایی به‌مانای
دادگا ، ئه‌م دادگایه که‌ی ؟ له‌کوێ ؟ چۆن خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین ؟
کۆمه‌ڵێک پرسیارن که ده‌بێت وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و که‌سانی پسپۆڕ و
شاره‌زا له‌م بواره‌دا کاری له‌سه‌ر بکه‌ن .
|