په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١١\٢٠٢٠

٢٥ی تشرینی دووەم،

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان!؟


ئاواز سامان       


ئەمن هەموو ساڵێ لەو رۆژەدا نووسینێک بڵاودەکەمەوە، پێموایە ئەگەر هیچیشم نەکردبێ، بەڵام بۆمان هەیە هەر کەس ئازادانە و ئازایانە قسەی خۆی بکا و بنووسێ.

لە جیهانی ئەمرۆماندا، باری دەروونیی، کۆمەلایەتی، رامیاریی، بێ رێزیی و ئەشکەنجە و پێشلکردنی ماف و ئازادییەکانی تاکە کەسیی لە سەرتاسەری جیهان بە چاوەکانمان دەبینین. بێگومان کوردستانیش بەدەر نییە لەو سیستەمە وێران و ستەمگەرە لە چاو ولاتانی تردا، کە بە هۆی یاخیبوون لە پێناو ئازادیخوازیی و خوازیاری یەکسانیی لە بەرانبەر سەرمایەداریی و جەور و ستەمی بەرچاو دەرهەق بە ژنی کورد هاتۆتە ئاراوە.

حکومەتێک کۆمەلگایەک کە تا ئێستا بە ناوی دابونەریتی کۆمەڵ.. زۆر دیکتاتۆرییانە مافی مرۆیی کورد بە تایبەت ژنان پێشلدەکەن، هاوکایتش چەندین نێوەند و رێکخراوی دامەزراندوە کە گوایە کار بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی و مافەکانی ژنان دەکا، کەچی بە پێچەوانەوە تەنیا ناوی بێ کرداران و تا ئێستا ژنان بچووکترتن سوودیان لێ نەبینتون.

نەمویست ئامارەکان بنووسم، چونکێ گومانم لە کەمیی و زۆریی و دروستییان هەیە... ئاشکراشە کە میدیای کوردی بە شێوەیەکی گشتیی لە بڵاوکردنەوەی دەنگوباسەکان لەگەڵ خەڵک راستگۆ نین! ئێمە کارەساتەکان رۆژانە بە چاوی خۆمان دەبینین کە سەرمایەداران لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی ئاڵوگۆڕی ژنانن و چ ناهەموارییەکی ترسناک بە سەر ژن و کچی کورد دەهێنن.

لە لایەکی تریشەوە بە هێنانی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش بە ناوی دین و دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان، ژنانی کوردیان هێندەیتر کردە قوربانی مەرامە قێزەوەنەکانیان بە تایبەتیش ژنانی ئێزیدی بوونە خۆراکی دڕندەگەرییەکی ماڵوێرانکەر،جا هەر لە ژێر ئەو دروشمە رووکەش و پیلانە دوژمنکارانەیان ماف و ئازادییەکانی تێکڕای خەڵکی کوردستان بە ژنان و پیاوانەوە زەوتکراون.

لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم، لە هەلومەرجی ئێستای کوردستاندا سەرجەم پرسەکان بە هۆی کێشە و گرفتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان شێوێندراون و پەراوێزخراون، هەر بۆیە بۆ گەیشتن بە ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤبوونمان پێویستمان بە خەبات و تێکۆشانێکی نەپساوە هەیە.

 

ماڵپەڕی ئاواز سامان

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک