٥\١٢\٢٠١٩
دوو بابەت سەبارەت
بە پەنابەران.
گرتنی پەنابەران لە تورکیا بە چڕیی درێژەی
هەیە.
لە
بەرواری ٣٠/١١/٢٠١٩ لەناوچەی چەشمەی سەربەشاری ئەزمیر ١١١ پەنابەر
دەستگیرکران کەپێک هاتبوون لە (١٠٥ ئەفغانی، ٥ فەڵەستینی، ١ سوری).
لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا لە بەرواری ١٨/١١ تا ٢٨/١١ لەناوچەکانی ئای
ڤاچەک و ئیزنی سەر بەشاری چانکاڵێ (١٠٩٣) پەنابەر دەستگیرکران لەو
ژمارەیەش ١٢ سوری ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کران بۆ
بودەستهێنانی ماڤی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی.
لە بەرواری ٢٩/٣٠ لەناوچەی کۆشادشی سەر بەشاری ئایدنیش ١١١ پەنابەر
دەستگیرکران کە منداڵی تازە لەدایکبوشیان تێدابوو پێک هاتبون لە
خەڵکانی ووڵاتانی ( کۆنگۆ، ناوەڕاستی ئەفریقا، سوریا، سۆدان، سنگال،
ئەفغانستان، پاکستان، فەڵەستین).
لە بەرواری ٣٠/١١ هەر لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ٥٧ پەنابەری
سوری دەستگیرکران کە ژن و منداڵ لە نێوانیاندا بوو.
لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵاش لە بەرواری ٣٠/١١ ٤٩ پەنابەر
دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٢٠ پیاو، ١٥ژن، ١٤منداڵ) هەروەها لەو
ژمارەیە ٢٩ پەنابەریان خەڵکی سوریابوون ١٢ پەنابەریشیان خەڵکی باشوری
ئەفریقابوون ٣ پەنابەریشیان ئەفغانی بوون ٣ فەڵەستینی و دوو یەمەنیش.
لەشاری ئەدرناش تەنها لەماوەی پێنچ ڕۆژدا (٧٣٣) پەنابەر دەستگیرکران کە
پێک هاتبوون لە خەڵکانی وڵاتانی (لیبیا، ئەفغانستان، میسر، پاکستان،
سووریا، فەڵەستین، بەنگلادیش، سۆماڵ، مەغریب، جەزائیر).
هیوا خدر /
ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
-----------------------------------------------------------------------------------------------
ھاوڵاتیەکی کورد لە فەرەنسا لە
رووداوێکی
تەمومژاویدا ژیانی لەدەستدا.
ئامۆزای زانا ئەحمەد بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"زانای تەمەن ٣٢
سال ھاولاتی شاری سلیمانیە وماوەی ٩ مانگە لەیەکێک لەگرتوخانەکانی
ولاتی فەرەنسا زیندان بووە بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکی کردبێت و لە
رووداوێکی تەمومژاویدا رۆژی ٢٥ ئەم مانگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی
شاری لیل ژیانی لەدەستداوە..".
سەبارەت بەو رووداو ناوەندی ھەوڵگری فیدراسیۆن بە دەشتی جەمال سکرتیری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پەیوەندی گرت و ئەویش ووتی"زۆر
بەداخەوە مەرگی ناوەختی کاکە زانا دڵگران ونارەحەتی کردین وھەمان رۆژ
ئێمە کەوتینە پەیوەندی لەگەل کەسوکار و دەزگا پەیوەندیدارەکانی فەرەنسا
بۆ پشت راستکردنەوەی ھەواڵەکە پاشان زانیاریمان پێگەیشت کە کاکە زانا
رۆژی ٢٤ مانگ ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە و رۆژی ٢٥ مانگ ژیانی لەدەستداوە
ھەر بۆیە ئێمە تەواوی ھەوالەکانی خۆمان دەخەینە گەر لەسەر مەرگی ئەو
پەنابەرەوە و حکومەتی فەرەنسا بە بەرپرسیار دەزانیین وداوای دەستبەجێ
لیژنەی لێکولینەوە دەکەین لەسەر رووداوەکە وپیویستە کەسو وکاریان
ئامادە بن لە تەواوی ئاکامی لێکولینەوەکەو و دڵنیا بکرینەوە لە چۆنێتی
ڕووداوەکە..".
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"زۆربەی کاروباری گێرانەوەی تەرمەکە لەلایەن
کەسوکاروی تەواو کراوەو ئەو ئەوراقانەی پێویست بوون لەلایەن
فیدراسیۆنەوە گەیەنراوەتە کۆنسلی عێراقی لە پاریس ئەوانیش
جێبەجێانکردوە، وابڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەرمەکەی بگەرێنرێتەوە
باوەشی کەسوکاری..".
سکرتیری فیدراسیۆن ئەوەشی ووت" بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقیەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو ھاوریان ودۆستانی
کاکە زانا دەکەین ھیوای دوا ناخۆشیان بۆ دەخوازین وھاوکات دڵنیایان
دەکەینەوە لەبەدوادا چوون لەسەر مەرگی کاکە زانا بەردەوام دەبین.".
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
|