٣٠\٧\٢٠١٩
دوو بابەت سەبارەت
بە سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان.
مەنسوور جیهانی
ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رمانی "جیلوه‌گای ئومێد" له
سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان.
"جیلوه‌گای ئومێد" به چوونه ناو رێگایه‌کی دروست، چۆنایه‌تی به‌رهه‌م
گه‌لی ئاماده‌کراو به ئامانج گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌ی له‌به‌ر
چاو گیراوی به‌رز کردۆته‌وه و به هاتنی روانگه‌گه‌لی پیشه‌یی و
پسپۆڕانه و کارناسانه، ده‌ستکه‌وت گه‌لێکی هه‌رمان تۆمار ده‌کات.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
"عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیر و به‌رپرسی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له دیدار له‌گه‌ڵ
"ئه‌میرعه‌بدولڕه‌زا سپه‌نجی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌کان و کاروباری راگه‌یاندنی رێکخراوی پاراستنی ژینگه، وێڕای جه‌خت
کردنه‌وه له‌سه‌ر گرینگیی هاوبه‌شی و پاڵپشتی کردنی دامه‌زراوه‌کان و
رێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت له پێناو به‌رهه‌مهێنانی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان گوتی: یه‌کێک له گرینگ‌ترین کار و هه‌نگاوه‌کانی
سی و دووهەمین فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان، دابین کردنی
که‌شوهه‌وای هاوکاری له چوارچێوه‌ی به‌شی "جیلوه‌گای ئومێد"ـه که به
پێی ئه‌و، ئامرازه‌کانی پاڵپشتی کردن له خولی به‌رهه‌مهێنان و نمایش
کردن و روانگه‌کانی بابه‌تی و ناوه‌رۆکی و پسپۆڕانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مایی منداڵاندا، له
به‌ر چاو گیراوه.
تابێش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: هه‌ر به‌م پێیه هاوبه‌شیی
رێکخراوی پاراستنی ژینگه به تێڕوانینی که‌ڵکه‌ڵه ئامێز و پێگه‌ی
کاریگه‌ری دانه‌ر له‌م خوله‌دا، رووداوێکی گرینگه که ده‌توانێت بکه‌وێته
به‌ر سه‌رنجی چالاکانی ئه‌م بواره و ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌مه ببێته
هۆی دابین کردنی به‌ستێنێکی فه‌رهه‌نگ ساز له نێوان به‌رده‌نگه‌کاندا.
تابێش هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: سروشتییه که "جیلوه‌گای ئومێد"
به چوونه ناو رێگایه‌کی دروست، چۆنایه‌تی به‌رهه‌م گه‌لی ئاماده‌کراو
به ئامانج گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌ی له‌به‌ر چاو گیراوی به‌رز
کردۆته‌وه و به هاتنه ناوه‌وه‌ی روانگه‌گه‌لی پیشه‌یی و پسپۆڕانه و
کارناسانه، له بواری بابه‌ته‌کانی یه‌کجار گرینگ و پڕ له هه‌ستیاری
بۆ منداڵان و مێرمنداڵان که پاراستنی ژینگه به یه‌کێک له‌و که‌شوهه‌وا
گرینگانه دێته ئه‌ژماردن، ده‌ستکه‌وت گه‌لێکی هه‌رمان تۆمار ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و کاروباری راگه‌یاندنی
رێکخراوی پاراستنی ژینگه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرینگیی هونه‌ر و داموده‌زگای
راگه‌یاندن له پێشان دانی پێگه‌ی ژینگه له بیروڕای گشتیدا و به
تایبه‌ت بنه‌ماڵه و نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختی کرده‌وه و گوتی: به‌رهه‌مهێنانی
فیلم گه‌لێک به ناوه‌رۆکی پاراستنی ژینگه و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت
و گواستنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌کانی ژینگه‌یی له زومره‌ی خاڵه گرینگه‌کان
و کاریگه‌ری دانه‌ره که ده‌بێ سه‌رنجێکی تایبه‌تی پێ بدرێت.
سپه‌نجی به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵان له شاری ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: به‌شداری کردنی
رێکخراوی پاراستنی ژینگه له به‌شی "جیلوه‌گای ئومێد" به ئامانجی
هاندانی سینه‌ماکارانی بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ده‌ستووری
کاری ئه‌م رێکخراوه‌یه دایه و هیوامان ئه‌وه‌یه که هاوکارییه‌کی
باش له‌م بواره‌دا له لایه‌ن رێکخراوی پاراستنی ژینگه و فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین خولی ئۆڵه‌مپیادی
فیلمسازیی مێرمنداڵان، پاڵپشتی کردن له بیرۆکه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی
چێ‌کردنی فیلم له ئۆڵمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان به بابه‌تی ژینگه،
سروشت، ئاو، پاشماوه‌ی زبڵ، زیانه‌کانی پیس بوونی هه‌وا، ته‌پ و تۆز و
گرد و خاک و ژینگه‌پارێزانی له ئامانجه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه زانی و
رایگه‌یاند: که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆڵی کۆر و کۆبوونه‌وه‌کان و که‌ل و په‌ل
و که‌رسته‌کانی پارکی په‌ردیسان بۆ نمایش کردنی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵان و گه‌وره‌ساڵان، به هاوکاری دامه‌زراوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار
و هه‌روه‌ها هاوکاری و خستنه به‌ر ده‌ستی که‌ل و په‌ل و که‌رسته‌کانی
رێکخراوی پاراستنی ژینگه‌ی وڵات، بۆ فیلم و چێ‌کردنی به‌ڵگه‌فیلم له
بواری ژینگه‌دا و خاڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره له
زومره‌ی پاڵپشتییه‌کانی رێکخراوی پاراستنی ژینگه‌یه که ده‌که‌وێته
ده‌ستووری کاری ئێمه‌وه.
-----------------------------------------------------------------------------------
به‌شداریی بڵاوکه‌ره‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له
پێناو بڕه‌وپێدانی ئابووریی سینه‌مای منداڵان.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار له سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و له پێناو مه‌به‌ست و
ئامانجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م رووداوه فه‌رهه‌نگی و سینه‌ماییه،
له بڵاوکه‌ره‌وه‌کان و کڕیاره‌کانی بیانی له چه‌ندین وڵاته‌وه
بانگهێشت کراوه بۆ ئه‌وه‌ی که له فیستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداریی بکه‌ن.
"شه‌هلا رۆسته‌م خانی" به‌رپرسی به‌شی کڕیاره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی
سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی
فیستیڤاڵ سه‌باره‌ت به به‌شداریی بڵاوکه‌ره‌وه بیانییه‌کان گوتی: به‌پێی
بۆچوونی ده‌بیری سی و دووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌کێک له روانگه‌کانی فیستیڤاڵ دابین
کردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی پێکهاتوو له ئه‌رشیڤی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانه. له‌و ڕووه‌وه که به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه به‌رچاوه و
جێگای سه‌رنجدانه، به‌رنامه‌داڕشتنی دروست و راگه‌یاندنی له کاتی
خۆیدا و هه‌روه‌ها زیادکردنی به‌شی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی
منداڵان به فیستیڤاڵ ده‌بێته هۆی هاندانی چالاکانی ئه‌م بواره و
هاوکارانی بواری بڵاوکردنه‌وه و هه‌روه‌ها هۆگرانی کڕینی به‌رهه‌م گه‌لی
سینه‌مایی منداڵانی ئێران که له ته‌نیشت ئه‌وه‌دا هه‌ل و ئیمکانی بڕه‌وپێدانی
ئابووریی سینه‌مای منداڵیش پێک ده‌هێنێت.
به‌رپرسی به‌شی کڕیاره‌کان و بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی سی و دووهه‌مین
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا رایگه‌یاند: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌موو
هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخه‌که
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هۆگرییان به سینه‌مای منداڵانی
ئێران هه‌یه و یا له بواری کڕین یان په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌یدا ده‌ستیان
هه‌یه و شاره‌زان، دانوستاندن بکه‌ین و له‌وان بۆ ئاماده‌بوون له
فیستیڤاڵ بانگهێشتن بکه‌ین. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م به‌شه گرینگه
که ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ساڵێکه که کڕیاره‌کان له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌شداری ده‌که‌ن، به ژماره‌یه‌کی
که‌م و دیاریکراو له به‌شکۆکان ده‌ستمان پێکردووه و هه‌وڵ له‌سه‌ر ئه‌وه
بووه که وێڕای لێکدانه‌وه‌ی کڕیاره‌کانی ناوچه‌که، که‌سانی دیار و
لێهاتووش له نێو ئه‌واندا هه‌ڵبژێرین.
"شه‌هلا رۆسته‌م خانی" له کۆتاییدا به ئاماژه‌دان به ئاماده‌بوونی
بڵاوکه‌ره‌وه‌کان له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ وه‌بیری
هێنایه‌وه: به‌و به‌دواداچوونانه‌ی که کراوه و ناردنی
بانگهێشتننامه‌کان و دانوستاندنی ئه‌نجام دراو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی
په‌یوه‌ندیدار به‌م به‌شه له وڵاتانی جیهان، به‌خته‌وه‌رانه تا
ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌شکۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان،
لوبنان، تورکیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا و چه‌ندین وڵاتی دیکه بۆ به‌شداریی
کردن له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاند. ئه‌مساڵ به
گشتی رێژه‌ی ١٠ بڵاوکه‌ره‌وه و کڕیاری بیانی له فیستیڤاڵدا به‌شداری
ده‌که‌ن.
سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە ده‌بیری و بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" له به‌شه‌کانی
فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی
ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی ٢٨ی گه‌لاوێژ
تا ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی رێکه‌وتی ١٩ تا ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ی زایینی
لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|