په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠٢٢

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەدەچێ.

 

مەنسوور جیهانی

 

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی ٨ وڵاتی جیهان لە شارەکانی مۆسکۆ و سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێ.

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" مکفف بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" گولزەر گەردەنزەر، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی ٥٤ فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی ٨ وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" کارۆ.ئارت لە ڕۆژانی ٢٩ی جوون تا ١٢ی جوولای ٢٠٢٢ لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" ئۆکتیابر و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما کارۆ ١١ ئۆهتا لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێ.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" مۆسجۆو لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و بە واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا" ئۆ.ب. لیوبمۆڤا وەزیرەی کەلتووری ئەم وڵاتە گەیشتووە و بە نامەی فەرمی ژمارە ١٦٩٢ ڕێکەوتی ٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: ئەمە ڕووداوێکی کەلتووری سەرسووڕهێنەرە بۆ هەموو لایەنگرانی فیلم و هەروەها بۆ کوردانی ڕووسیا و هەموو ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە چارەنووسی ئەم خەڵکە قارەمانە بێکاردانەوە نین. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بەرزتر لە سیاسەت و مەزهەب دەڕوانێت و چاو لە سینەما وەکوو هونەرێکی بنەڕەتی و کەرەسەتەیەکی گرینگ بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و سەبارەت بەو زانیاریی پێویست دەبەخشێت.

بەرهەمەکانی ئامادەبوو لەم فێستیڤاڵە، پێشکەش بە چارەنووس، مێژوو، خەباتی سەخت و بەرخۆدانی کوردەکان کراوە و بە زمانی سەرەکی و بە ژێرنووسی ڕووسی پیشان دەدرێن. هۆگران لەگەڵ کەلتوور و زمانی نەتەوەیی خەڵکی باستان و هەروەها مێژوو و دابوونەریتەکانی سەدان ساڵە و خەباتەکانی ئەوان ئاشنا دەبن. ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی جوونی ٢٠٢٢ لە ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" ئۆکتیابر لە شاری مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی ئەمسال، بە هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ئەفسانەی سینەمای کوردستان "یەڵماز گۆنای"یە یلماز گونەی دەرهێنەری ناوداری کورد تەرخانکراوە. فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی ٢٠٢٢ تایبەتە بە پیشاندانی فیلمی هەرمانی گۆنای واتە "ڕێگا" تهە رۆئاد کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٨٢ خەڵاتی گەورە و گرینگی چڵە خورمای زێڕینی ئەم ڕووداوە بەنرخە سینەماییەی بەدەستهێنا.

بەرنامەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ، فیلمەکانی ئەو ٨ وڵاتە لە خۆدەگرێت کە لە لایەن دەرهێنەرەکانیانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا سازکراون.

فێستیڤاڵە فیلمە کوردییەکان ساڵانێکە کە لە پێتەختەکانی ئەورووپا و جیهان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەمە دووهەمین ساڵە کە شاری مۆسکۆ درگاکانی خۆی دەکاتەوە و دەرفەتێکی بێوێنە بۆ بینینی باشترین فیلمەکانی دەرهێنەرانی کورد دەرعەخسێنێت. هەروەها ئەم خولەی فێستیڤاڵ، هەلێکی تایبەتە بۆ بینینی کۆمەڵێک فیلم لە بەرنامەکانی فێستیڤاڵ، هاوکات لەگەڵ شاری مۆسکۆ لە سینەما کارۆ ١١ ئۆهتا لە شاری سەن پتێرزبوورگ.

ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێگای پیشاندانی ئەو فیلمانەی کە تایبەتە بە بابەتی کورد و کوردستان، بە گەشەسەندنی سینەمای نێودەوڵەتی، پاراستنی شووناسی نەتەوەیی و زمانی دایکی کوردەکان و هەروەها دەرفەتێکە بۆ یارمەتیدان و بە هاوبەشدانانی میراتی مێژوویی و کەلتووری خۆمان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ڕووسیا.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە لایەن وەزارەتی کەلتوور لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی بەڕێوەچوو لە فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ جێگایەکی تایبەتی بۆ دیاریی کراوە.

بۆ زانیاریی پتر:
www.moscowkff.ru 


راگەیاندنی گشتیی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"


ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک