په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠٢١

دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "کۆبانێ" لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

 

مەنسوور جیهانی

 


دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "کۆبانێ" لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "کۆبانێ" بە بەرپرسیاریی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای فێستیڤاڵ و بە دەرھێنانی ھونەریی ھاتوو "ئەڤین بەرازی" و بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین و ھەروەھا بە ڕچاوگرتنی ڕێکارە تەندروستییەکان، بە ئامادەبوونی ھەندێک لە سینەماکارانی کوردیی دانیشتووی وڵاتانی ئەورووپا و ھەروەھا ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی "گەشەپێدان و ئاشتی" ئەڵمانیا لە شاری "گلیزێن کێرشێن" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و براوەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم ناسێندران.

لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، کورتە فیلمی "گۆرانی شکاو" لە دەرھێنانی "جان باپیر" نمایشکرا و پاشان، فیلمەکانی ھەڵبژاردەش بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ھۆگرانی ھونەری سینەمای و ئامادەبووانی ناو ھەڵەکە چوونە سەر پەردە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "کۆبانێ" لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن "مێھران عەبدۆ" دامەزراوە و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی دووھەمیش خولەیش کە بریتی بوون لە: "پشتیوان عەبدوڵڵا" دەرھێنەر، نووسەر و ڕخنەگری سینەمایی ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە ھەرێمی کوردستان، خاتوو "نەجاح ئیبڕاھیم" دەرھێنەر لە وڵاتی سووریا، "نەجیب ئەلئەسەد" دەرھێنەر لە وڵاتی مەغریب و خاتوو "مریەم حەلاسی" دەرھێنەر لە وڵاتی توونس؛ براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

ـ خەڵاتی باشترین دەرھێنان بە "محەمەد دەربەندیخانی" بۆ سازکردنی کورتە فیلمی "نیشتمانی قەلەڕەشەکان" لە ھەرێمی کوردستان بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی بە "ڕۆژێکی زۆر ئاسایی" لە دەرھێنانی "ئەنەس ئەلزەواھیری" بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم بە "ھێمی ئارمی" لە دەرھێنانی "کەماڵ قادر" بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشن بە کورتە فیلمی "بابەتی بازنە" لە دەرھێنانی "ئایەت فوئاد مەکی" بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بە "مستەفا فەرمانی" بۆ وێنەگرتنی کورتە فیلمی "شەپۆلی کۆتایی" بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە "مەروە مستەفا" بۆ نووسینی سیناریۆی "یاڕەماسی" لە دەرھێنانی "محەمەد بەدری" بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ژن بە "ئانجێلا موراد" ئەکتەری لوبنانی کورتە فیلمی بەخشرا.
ـ خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانیش بە بەڵگەفیلمی "ئەمانی" لە دەرھێنانی "فازل مەحموود" بەخشرا.

زیاتر لە ١٠٠ کورتە فیلم لە فیلمسازانی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەفریقیا، وڵاتانی عەەڕبی و ھەروەھا سینەماکارانی کوردستان، خوازیاری بەشداریی لە خولی دووھەمی ئەم فێستیڤاڵە بوون کە لە کۆتاییدا ٢٢ فیلم گەیشتنە قۆناغی کۆتایی بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم.

پێشکەش کردنی گۆرانی و پارچە موزیک جوان و ھەست بزوێنی کوردی لە لایەن "بیرادێرًێ موزیکی" موزیکزانی ناوداری کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، دوایین بەشی ڕێوەڕەسمی کۆتایی ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆبانێ" بوو.

لە دووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆبانێ"؛ "جینکۆ شەریف" دەرھێنەری کورد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، "مستەفا زەیدان" بەرپرسی لێژنەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، "ئەحمەد ئەحمەد" ڕاگەیاندنی گشتیی و ھەروەھا "راڤی دیار" دەرھێنەری کورد و "محی الدین عبدالعزیز" دەرھێنەری کورد ئەندامانی لێژنەی ھەڵبژاردنی ئەم ڕووداوە سینەماییە بوون.

بۆ زانیاریی پتر:

https://www.facebook.com/Festivalkobani

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک