|
١٦\١٠\٢٠٢٦
دوو هۆنراوە بۆ
پشیلەکەم
.

فەرهاد ئەحمەد

پشیلە سپی چاوشین
پێکەوە زۆر دڵخۆشین
گیاندارێکی وریایە
کە دەڕۆم بەدوومدایە
یاریی لەگەڵدا دەکەم
هیچکات ئازاری نادەم
ئەویش وەکو خۆم وایە
لەگەڵ کەس بەشەڕ نایە
ئەو کاتەی دەڵێ میاو
بۆی دەهێنم نان و ئاو
ئەو ڕۆژە چاوم لێبو
کۆترێ لەسەر پشتی بوو
پێیدەگوت، خۆشمدەوێی
وریای خۆتبە، نەکەوی!
پشیلەکەم بەسۆزە
هاوڕێیەکی دڵسۆزە.

ڕۆژێکی گەرمای هاوین
پشیلەکەم بێزاربوو
نان و ئاوی نەدەخوارد
دیاربوو کە زۆر خەمباربوو.
دەفرێکی ئاوم هێنا
کەمێک ئاوم تێڕژاند
پشیلە سپی چاوشین
ئاوی دەفرەکەی ڕژاند
کردمان بە بەزم و
یایی
کاتی خۆشمان بەسەربرد
برسیی بوو دەیگوت:
میاو.
نان و شیرم پێشکەشکرد
لە گەرما ڕزگاری بوو
تێری خوارد، ڕووی
تێکردم
بە لاچاو لێیدەڕوانیم
بە دڵ سوپاسی کردم.
rahanddrwd@gmail.com
|