١٤\٤\٢٠٢٥
دوو هۆنراوە.*

ئەحمەدی شاملۆ** |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
(١) ئاسۆی
ڕوونـاک.
ڕۆژێ ئێمە دووبارە کۆترەکانمان
دەبینینەوە
میهرەبانی،
دەستی جوانی دەگرێتەوە..
ڕۆژێ کە کەمترین سروود ماچە و
هەر مرۆڤێ،
بۆ ئەوی دی برایە،
ڕۆژێ چیتر
دەرگای ماڵکانیان داناخەن
قفڵ شتێکی ئەفسانەییە و
بە تەنیا دڵ، بەسە بۆ ژیان..
ڕۆژێ مانای هەر پەیڤێ
خۆشویستنە
تا تۆ بۆ پیتی دوایی
بۆ وشە نەگەڕێی..
ڕۆژێ ئاهەنگی هەر پیتێ ژیانە
من بۆ دوا شیعرم
بۆ گەڕان بە دوای سەروایێ،
ڕەنج نەکێشم
بەدوای سەروادا نەگەڕێم..
ڕۆژێ هەر لێوێ
سترانێکە
تا کەمترین سروود ماچ بێ
کە تۆ بێی،
بە یەکجاری بێی و
میهرەبانی،
هاوتای جوانی بێ
دووبارە دان بدەینەوە کۆترەکانمان..
منیش تا مردن
چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەم.
(٢) وتــی.
وتی: دێم
بەیانی دا و نەهات..
نەهات و
نایەوێ بێ..
بەم شێوەیە ئەو،
هیچ پەیمانێکی نەبەست
نەیـشکاندبێ..
ئەو هیچ کاتێ نەسوتاوە
تا مانای سوتان بزانێ..
هیچ وەختێ دەردی نەدیوە
تا بزانێ دەرد چیە..
ئەو هەرگیز لە چاوەڕوانیدا نەبووە
تا لە تاڵیی چاوەڕوانی باخەبەر بێ.
__________________________________________
*
ئەم دوو شیعرەی لە (احمد شاملو - مجموعه اشعار شانزدە دفتر)
بڵاوکراوەی کتێبخانەی (امید ایران) کراون بە کوردی.
**
ئەحمەدی شاملۆ: شاعیری ناسراوی فارس، لە ١٢\١٢\١٩٢٥ لە تاران لەدایک
بووە، ساڵی ٢٠٠٠ کۆچی دوایی کردووە، لە دەسپێکدا لە ژێر کاریگەریی
پێشەنگی شیعری نوێی فارسی (نیـما یوشیج) بووە، پاشان توانیویەـتی ڕێی
خۆی ببینێـتەوە.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|