په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٨

  دوو پارچە هۆنراوە.

محەمەد بەرزی

    مراوی زیرەک.
دوو مراوی نێر و مێ
نزیک کەناری گۆمێ

دەگەڕان بۆ مێشوولە
بۆ بۆق و کرم و کوللە

ڕێوییەکی زیتی زۆرزان
زۆر بە گوڕ نیشتە سەریان

مراوییەکان بە پرتاو
خێرا فرینە ناو ئاو
ڕێوی مەلەی نەزانی
ترسی ئاو زوو وەستانی

بە قیقە قیق مراوی
دیقیانکرد بە مام ڕێوی.


١٦\٣\٢٠١٨

 


  مانگا زەردە.
مانگا زەردە نەوسنە
بۆیە تۆزێ ورگنە

ڕۆژانە شیری زۆرە
خۆشە بۆ ماست و کەرە

زەنگۆڵەی لە ملدایە
حەزی زۆری لە گیایە

ئەو دەمەی کاوێژ دەکا
هەردەڵێی بنێشت دەخوا

برسی بێ دەبۆڕێنێ
دنیا بە ئاگا دێنێ

خۆ مێشی لیێ بنیشێ
بە کلکی پیای دەکێشێ.


٢٢\٨\٢٠١٧
mkbarzy@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک