په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢٢

دوو پەرتووکی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) چاپ و بڵاوبۆوە.

 


لە خۆرئاواوە.


پەرتووکی لە خۆرئاواوە، چەند باسێک دەربارەی ئەدەب و هونەری خۆرئاوا بەرگی یەکەم لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی شاعیر و نووسەری کرێکاری عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم پەرتووکە بریتییە لە نووسین و ئامادەکردن و وەرگێرانی گەلێ بابەتی جیاجیا و هەمەڕەنگ، هەر لە شیعرەوە تا شانۆ و تا کەسایەتییە ئەدەبییەکانی نێو مێژووی ئەدەبی کرێکاری جیهانیی. پەرتووکێکە بە قەبارە گەورە و دەوڵەمەند بە ناوەڕۆک لە پەرتووکخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت. شایانی باسە ئەم پەرتووکە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانایە.
 

 

دەربارەی کار و تێکۆشانی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست و گۆڤاری ڕابەر ١٩٨٧ - ١٩٩١.


دەربارەی کار و تێکۆشانی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست و گۆڤاری ڕابەر ١٩٨٧ - ١٩٩١، پەرتووکێکی شاعیر و نووسەری کرێکاریی عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)ە، کە ئەم هەفتەیە چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم پەرتووکە باس لە پێکهاتن وخەباتی حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست دەکات کە هەر سێ ئەندامانی دامەزرێنەرانی (عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) و جەماڵ کۆشش و دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد(هۆشەنگ)) و ژمارەیەک لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی مارکسیستی و نووسەران و ئەدیبان تیایدا بەشدارن و لەومێژووە دواون، ئەمە جگە لە گەلەرییەک کە کۆمەڵێک وێنە لەخۆ دەگرێت. شایانی وتنە ئاوڕدانەوە لەو مێژووی خەبات و تێکۆشانی حەلقەیەک و گۆڤارێکی ئەدەبیی کە لە شاری هەولێر و لەسەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی فاشیست دامەزراوە و تا ساڵی ١٩٩١ لەمەیداندا بووە و چەندین دەقی ئەدەبی کرێکاریی بلاوکردۆتەوە و ڕەوتی ڕەخنەی ئەدەبی مارکسیستی پەرەپێداوە، مایەی لێوردبوونەوە و تێڕامان و خوێندنەوەیە. ئەم پەرتووکە دەچێتە خانەی بیرەوەری و هەڵسەنگاندن و لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک