په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٢\٢٠١٦

  دوو پارچە هۆنراوەی نازم حیکمەت.

                              

  نازم حیکمەت                           و: هاوڕێ نەهرۆ

    بازاری ئەمرۆ.
ئەمرۆ بۆ یەکەم جارە شوێنی خۆر دەگرمەوە
لە ژیانمدا ئەمە یەکەم جارە لە ئاسمانم
ئەوەندە لە منەوە دوورە
تا ئەو رادەی رەنگی شینە
ئەوەندە خۆر سەرسوڕماوە
بێ جوولە وەستاوم
دوایی بەرێزەوە لەسەر خاک دائەنیشم
پشت ئەدەمە دیوارەوە
لەم ساتەدا چ شەپۆل کەوتنێک بوو
لەم ساتەدا چ دەمەقاڵییەک بوو، چ سەربەستییەک بوو، چ هاوسەرێکم بوو
خاک و خۆر و من
بەختیارم.


   
هەورت دەوێ.
لە سەرەوەی دەریا هەور باڵایە
دەموچاوت گەمێیەکی زیوینە
لە نێویدا ماسی زەردە
لە نێو قەدیدا گیای شینی دەریایە
لە کەنارتدا مرۆڤیکی رووت هەیە
بیرکردنەوەی راوەستاوە.

هەورت دەوێ
یان گەمێ؟
دەمەوێ ماسی بم
یان گیا و قەوزەی دەریا؟
نە ئەم نە ئەو نە ئەویتر
دەبووایە دەریا کوڕم بوایە
لەگەڵ هەور، لەگەڵ گەمێ، لەگەڵ ماسی، لەگەڵ گیا و قەوزە.

 

ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک