٢٨\١٠\٢٠١٦
دوو راگەیاندنی
فیدراسیۆنی پەنابەران
سەبارەت بە
(ئاوارەکانی نێو کەرکوک) و (کەمپی کالی).
•
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز
پارێزگاری کەرکوک (نەجمەدین کەریم).
پاش سڵاو..
لە
ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمانەوێت ئەوپەڕی ناڕەزایەتی ونیگەرانی خۆمان
دەربڕین سەبارەت بە ڕاگواستنی ٢٥٠ خێزانی ئاوارەی عەرەب لە شاری
کەرکوک. بەتایبەتی بەدوای هێرشە دڕندانەکەی ئەم دواییانەی ڕەوتی
کۆنەپەرستی داعش، کە بەداخەوە کوژرانی وبرینداربوونی ژمارەیەک لە
هاوڵاتیانی مەدەنی شاری کەرکوک ودەزگا ئەمنیەکانی لێکەوتەوە. ئەوەی
لەڕووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوودا بەڕۆشنی دەرکەوتووە، بەرپەچدانەوەی
خەڵکی خۆڕاگری شاری کەرکووک وهەوڵی هاوبەشی تەواوی بەشەپێکهاتوەکانی
دانیشتوی ئەم شارەیە، کەتوانی نەک هەر شکست بەپلانە گلاوەکانی داعش
بهێنێ، بەڵكو ببێتە پشتیوانی دەزگا ئەمنیەکان لەپاکردنەوەی یەکجاری ئەم
شارە لەچەکدارانی داعش و لەئەنجامیشدا تەجروبەیەکی مەزن لەبەرەنگاریی،
کەمایەی بایەخ و شانازیەکی گەورەیە بۆ کەرکوکیەکان تۆماربکات.
بەڵام لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەدا ناکرێ کەمکاری بەرپرسە ئەمنیەکان
ودەزگاکانی پۆلیس کە ئەرکی پاراستنی ئەمنێتی ئەم شارەو هاوڵاتیانیان
لەسەر شانە، بدرێتە پاڵ ئاوارەکانو ئاوارەکانیش خەتاباربکرێن و بخرێنە
خانەی داعشەوە . ئەم هەنگاوە و سزادانی بەکۆمەڵەی ئاوارەکان بمانەوێت
ونەمانەوێت خزمەت بە چەتەکانی داعش دەکات وئاگری شەڕی نەتەوەیی لە
کەرکوکدا خۆش دەکات. هاوکات ئەم هەنگاوەتان سەرەتایەکی هێجگار
مەترسیدارە کە دەتوانێت بەهانەیەک بداتە دەست ئەحزابی نەتەوە پەرستو
ئیسلامیەکان کە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق خەڵکی عەرەب زمان بکات
بەگژی خەڵکی کورد زمان و بەم شێوەیە فتیلی شەڕێکی نەتەوەیی هەڵگیرسێنی
و لەمەش زیاتر خزمەتێکی گەورە بە بەرەی دوژمن دەکات کە داعشە بۆ گۆڕینی
هاوسەنگی هێزو ئاسەوارەکانی بۆ کۆمەڵگا مەترسیدار دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کەخۆتان باش دەزانن وتەنانەت لەئاخافتنەکاندا
بەردەوام ئاماژەی بۆدەکەن کەمێژووی شاری کەرکوک میژوویەکە کە پێناسی
دانیشتوانەکەی لەسەر بنەمای پێکەوه ژیان و تۆلەرانس ودور لە دەمارگیری
وجیاکاری نێوان نەتەوەکان ورەگەزەکان دامەزراوە، بەڵام سزایەکی لەم
شێوەیە بەرامبەر بە ئاوارەکان کە ماوەی چەند ساڵێکە خەڵکی ئیساندۆستی
کەرکوک باوەشی هاوکاری و ئینسان دۆستانەیان بۆ کردونەتەوەو داڵدەیان
داون ناکۆکە ودورە لە ڕووخساری جوانی شاری کەرکوک، بێگومان لەم بارەوە
ئێوە بەرپرسیارێتیتان لەسەر شانە دەبێ ئەم تایبەتمەندێتیە بپارێزن
ومەترسیەکان لەسەر ئایندەی ئەو شارە کەم بکەنەوە. لەلایەکی تریشەوە
دەرکردنی بەزۆری ئاوارەکان کە ژن و منداڵ‌و پێروپەکەوتەیان تێدایە
کارێکی سەرو یاسایە وتەنها لەخانەی سزدانێکی بەکۆمەڵدا جێگای دەبێتەوە
کە بۆ تۆڵەسەندنەوە لەخەڵکی بێ‌تاوان گیراوەتەبەر. لەمەشدا هیچ مانایەک
نە بۆ سەروەری یاسا ونە بۆ پرەنسیپە ئینسانیەکانی سیستەمێک دەهێڵیتەوە
کەبەرێزتان تێیدا پارێزگارن. هەروەها ئێوە ئەرکتانە دەزگاکانی
ڕاگەیاندن ومیدیاکانی ئەم شارە لە دوژمنایەتکردنی کوێرانەو
ڕاسیستانەیان بەرامبەر بە ئاوارەو خەڵکی عەرەب زمان ئاگادار بکرێتەوەو
ڕێگایان پینەدرێت دەست بۆ هەرجۆرە پروپاگەندەیەکی دژی عەرەب بوون و
هەڵڕشتنی تۆوی دووبەرەکی نێوان خەڵکی عەرەب زمان و کورد زمان بەرن وبە
بەهانەی جۆراجۆر، پەرە بەجیاکاری وراسیزم بدەن و شاری کەرکوک بەره‌و
هەڵخستنی فەزای قین‌و رقەبەری قەومی بەرن، کە بەدڵنیایەوە کارێکی ئاوا
کارەساتو کوشتاری لێدەکەویتەوە کە دووبارە ناکۆکە بە سروشتی شاری
کەرکوک.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقەوە کەهەزاران ئەندامی
هەیەو لەناوخۆو دەرەوەی عێراق ئۆفیسی هەیەو لەگەڵ بەشێکی زۆر
لەدامودەزگا نێونەتەوەییەکان وناوەندەکانی داکۆکی لەمافی مرۆڤ وخەڵکی
ئاوارەدا پەیوەندی هەیە، بە پێویستمان زانی لەم بابەتە ئاگادارتان
بکەیەنەوە وداواتان لێبکەین کەدەستبەجێ بڕیاری ڕاگواستنی ئەم ٢٥٠
خێزانە ڕابگرن وبیان گێڕنەوە سەر شوێنی ژیانی پێشویان.
هەرلێرەدا تائکید دەکەینەوە کە لەم هەلومەرجەدا کە کۆمەڵگای کوردستان
وناوچەکەی پیا تێدەپەرێت وە بۆ دور خستنەوەی مەترسیەکان لە سەر
کۆمەڵگاکەمان ئێمە لە سونگەی بەرپرسیارتیمانەوە ئەم نامەیەتان ئاڕاستە
دەکەین داواتان لی دەکەین ڕاگۆێزانی ئەو ٢٥٠ خێزانە ڕاگرن.
بەپێچەوانەوە ئێمە ناچاردەبین هەنگاویتر بگرینەبەر..
دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٧\١٠\٢٠١٦
------------------------------------------------------------------------------
•
با
هه‌مووان به ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست
له که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن.. مافی
په‌نابه‌رییان بۆ به فەرمیی بناسن.
به
ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به
گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موان ده‌که‌ین..
ئه‌مڕۆ په‌نابه‌ران له‌که‌مپی کاڵێ و دۆنکێک به ته‌له‌فون
ئاگاداریانکردمه‌وه که هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان لی داخراوه له‌لایه‌ن
کۆماندۆکانی حکومه‌تی فه‌ره‌نساو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هێرش بۆ سه‌ر
خیمه‌کانیان ده‌برێت و ژماره‌یه‌کی زۆر ژن‌و مناڵ له‌نێویاندا گیریان
خواردووه، داوایانکرد به‌هانایانه‌وه بچین به‌ر به‌و به‌ربه‌رێته‌ی
حکومه‌تی فه‌ره‌نسا بگرین..
شه‌رمه‌زاریه بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌یان ئینسانی په‌نابه‌ری له‌نێو
ئه‌و سهرماوسۆلهیهدا له‌ژێر خیمه‌و ده‌واری نه‌شیاودا ڕاگرتوه باس
له "دیموکراسی و مافی مرۆڤ "ده‌کات .. خێمه‌کانی په‌نابه‌ران ئاگر
تێبه‌رده‌ده‌ن هه‌روه‌ک چۆن له‌ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌ڵیان ده‌که‌ن به
بۆمبه‌کانیان ده‌یانسوتێنن ئاواش له ده‌ستبه‌رکردنی مافه‌کانیان خۆیان
ده‌دزنه‌وه ...له‌کاتێکدا بهشهرێتی ئازادیخواز ئه‌وڕاستیه باش ده‌زانن
ئه‌وانه‌ی له‌و که‌مپه مهمرهومهژیانهدا ڕاگیراون قوربانی جه‌نگه‌کانی
ئه‌و حکومه‌تانه‌ن که فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی
له‌ڕیزی پێشهوهیدان .. شه‌رمه‌زاری بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له‌که‌مپه‌کان
ودابڕانیان له‌کۆمه‌ڵگا.. شه‌رمه‌زاری بۆ حکومه‌تی فه‌ره‌نسا وڵاتانی
ئه‌وروپا ئه‌و دۆخه‌یان بۆ په‌نابه‌ران دروستکردوه..
به‌رێزان..
له‌بیرتانه تۆنی بلێروهاوشێوهکانی له‌ژێر بانگه‌شه‌ی "له‌ناوبردنی چه‌کی
کۆکوژی، بردنی دیموکراسیدا "چ کاره‌ساتێکی ئینسانیان کرد به‌نسیبی خه‌ڵکی
عێراق..ئ ه‌وه هه‌ر ئه‌مریکاو به‌ریتانیا بوو خه‌ڵکی عێراق و ئه‌فغانستانیان
به‌م رۆژه گه‌یاند که تائێستا ئیمه باجی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌ده‌ین..
خه‌ڵکی عێراقیان به‌سه‌ر چه‌ند شوعبه‌ی تایفی و قه‌ومیدا دابه‌شکرد، ده‌ستورێکی
کۆنه‌په‌رستانه‌یان بۆ داتاشین کۆمه‌ڵگایان له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسنامه‌ی
قه‌ومی ومهزههبیو زمانی قسه‌کردن دهستهبهنکرد و ئاینده‌یان سپارد
به‌هێزه ره‌شه دینی و قه‌ومی و عه‌شیره‌ته‌کان که حکومی عێراق بکه‌ن
.. بینیتان چ کاره‌سات و توندتیژیهکی لێکه‌وته‌وه که به‌هه‌زاران
ئینسانی بێگوناح گیانی له‌ده‌ستداو که‌م ئه‌ندام ئاواره بوو....هه‌ر
یه‌ک هه‌فته به‌ر له ئێستها به‌هه‌مان شێوه به‌به‌هانه‌ی "ڕزگارکردنی
موسڵ و کۆتایهێنان به‌داعش" چاره‌نوسی یه‌ک ملیۆن و نیو له خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان
خستۆته ژێر ڕه‌حمه‌تی بۆمبه‌کانیان و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگایه‌ک خاپور
بکه‌ن.. به‌ڵام ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن به‌هانه‌کانیان ته‌نها پروپاگه‌نده‌ی
شهرعێتدانه به شه‌ڕه‌کانیان ..ئه‌وان بۆ شه‌ڕی داعش و کۆتایهینان به
داعش ناچنه موسڵ، چه‌نده تالیبان‌و قاعیده‌یان کۆتایی پێهێنا ئه‌وه‌نده‌ش
داعش .. خه‌ڵکی دنیا ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت قاعیده‌و داعش و
هاوشێوه‌کانی ده‌سکردی خۆیانن .. ئه‌وانه شه‌ڕی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆیان ده‌که‌ن به کرده‌وه‌ی سهربازیو لهشکرکێشیهیان تیرۆر و
تیرۆریستان ڕوو له زیادبوون ده‌کات و نائارامی زیاتر رووبه‌ڕوومان ده‌که‌نه‌وه
ئاگری ئەم تیرۆریزمە خۆشتر دەکات و زەمینەی مانەوەو درێژەکێشانی
دەهێڵێتەوە. ....له‌بیرتانه ژنان‌و پیاوانی خۆڕاگری کۆبانی کاتێک شه‌ڕ
شێلگیرانه دژی خۆینڕێژهکانی داعشیان ده‌کرد ئه‌م وڵاتانه نه‌ک هه‌ر
پشتیوانیان نه‌ده‌کرد به‌ڵکو به‌پێش چاوی جیهانه‌وه چاویان له‌هاوکاری
وڵاتانی تورکیا‌و سعودیه بۆ داعش ده‌پۆشی ..ئه‌وه پرسیار نیه دوساڵ
زیاتره داعش نیوه‌ی خاکی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو حزبه‌کانی لایه‌نگرانی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بازرگانیان له‌گه‌ڵ ده‌کردن ونهوتیان لێده‌کڕین و
به‌پێش چاوی کامیراکانی ئه‌مریکاو دنیاوه به‌ڵام بێده‌نگ بوون...ئه‌وانه
درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن شه‌ڕی داعش ناکه‌ن .. ئه‌و هێزانه که خۆیان
ده‌وریان بووه له‌پشێوی و لێکترازانیان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌بێ
ئاکامه‌که‌ی قبوڵ بکه‌ن..هه‌ربۆیه په‌نابه‌رانی که‌مپی کاڵی قوربانی
ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی ئه‌وانن، له‌ده‌ست جه‌هه‌نمی ئه‌وان هه‌ڵهاتوون
...با پێمان بڵێن کاتێک له‌سه‌ره‌وه بۆمبی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی
بتکوژێت و له‌خواره‌وه داعش وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار بهێنێت ؟..ڕێگایان
چیه جگه له‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێک بگه‌ڕێن تاژیانی خۆیان و مناڵه‌کانیان
ده‌ربازبکه‌ن..هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی کاڵێن هه‌موو مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه نه‌ک هه‌ر مافی په‌نابه‌ریان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسرێت به‌ڵکو وه‌ک
هاوڵاتی ماف یه‌کسانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ته‌ماشا بکرێن.. ئێسته کاتی ئه‌وه‌یه
جیهانی هاوچه‌رخ و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران
به‌ره‌یه‌کی توند‌و مه‌حکه‌می خۆمان دروست بکه‌ین دژ به جه‌نگه‌کانیان
بێینه مه‌یدان.. دژ به ده‌خاڵه‌تیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
باکوری ئه‌فریقا، داوای ده‌ستبه‌جی ڕاگرتنی بۆمبارانکردنو هاتنه ده‌ره‌وه‌ی
هێزه‌کانیان بکه‌ین.... ڕێگا بکه‌ینه‌وه و پشتیوان بین بۆ هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌کی که بیه‌وێت ئیراده بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئینسان، به‌ره‌ی
ئازادیخوازی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه به پشتیوانی ئێوه ده‌توانێت به‌ره‌نگاری
ڕاسته‌قینه بێت بۆ کۆتایهێنان به داعش و هاوشێوه‌کانی... کۆتایهێنان
به تیرۆریزمی ئیسلامی و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی کاری بەشەریەتی
موتەمەدینو ئازادیخوازی دونیایە...
دەبا هه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست
له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن ..مافی په‌نابه‌ریان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن، ئه‌و
مناڵانه‌ی که‌سوکاریان لێره‌یه به‌که‌سوکاریان شادیان بکه‌نه‌وه بیان
هێنن...
با هه‌موو بڵێین په‌نابه‌ران به‌خێربێن..
سوپاس بۆ هاوکاریی و مرۆڤدۆستیتان..
_______________________________
*
وته‌ی ده‌شتی جه‌مال له خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵۆێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا
له له‌نده‌ن.
٢٤\١٠\٢٠١٦
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|