په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٨

سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران.

 

مەنسوور جیهانی

 

سینەماکانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دیارکران.

کۆبوونەوەی لێژنەی جێبەجێکاری سی و یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەران و کارگێڕانی ئەم رووداوە بەڕێوەچوو کە پەردیسەکانی سینەمایی بۆ نمایش کردنی فیلمەکانی ئەم رووداوە نێونەتەوەییە دیارکران.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر، "عیزەتوڵڵا عەلیزادە" جێگری پشتیوانی و بەرنامەداڕشتن، "سەید ئەحەد میکائیل زادە" جێگری پەیوەندییەکان و راگەیاندن، "فەرزاد ئەژدەری" بەڕێوەبەری نووسینگەی فێستیڤاڵ، "فەرزاد موھاجرانی" بەرپرسی نووسینگەی ئەلیکتڕۆنیک، "عادڵ دێھدەشتی" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پارێزگای ئیسفەھان و "سەید مێھدی سەجادزادە" بەرپرسی دەبیرخانەی نووسینگەی ئیسفەھانی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، لە رەوتی قۆناغەکانی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کاروباری جێبەجێکردنی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ئەم رووداوە ئاگادار بوون.

"عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر و بەرپرسی ئەم فێستیڤاڵە لە رەوتی قۆناغەکانی جۆراوجۆری ئامادەکردنی تەکنیکی و بەرنامەی پێوەلکانی دەفرایەتییەکانی نمایش کردنی فیلمەکان لە پەردیسی سینەمایی کۆمەڵگەی بازرگانی، فەرھەنگی و گەشتیاریی سیتی سەنتەر بە کۆڕی گشتیی سامانەی نمایش کردنی فیلمەکانی سینەمایی وڵاتی ئێران ئاگادار کرا. سینەمای "سیتی سەنتەر" پێکھاتووە لە ١٠ ھۆڵی نمایش کردن کە دەوڵەمەنەدە بە ستانداردەکانی رۆژی دونیا. "سیتی سەنتەر" بە یەکەمین ناوەندی کۆمەڵگەی بازرگانی، فەرھەنگی و گەشتیاریی لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران لە شاری مێژوویی ئیسفەھان دێتە ئەژماردن کە گەیشتۆتە قۆناغی ئامادە کردن و کەڵک لێوەرگرتن. ھەبوونی ناوەندەکانی وەکوو ھۆڵەکانی یاری بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، بەشی فەرھەنگی و ھونەری، مۆزەخانە، گەلەرییە ھونەرییەکان و کۆلێژی ھونەر لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم ناوەندەیە.

پەردیسی سینەمایی کۆمەڵگەی بازرگانی، فەرھەنگی و گەشتیاریی "سیتی سەنتەر"ی ئیسفەھان وەکوو کۆمەڵگایەکی گەورە بۆ پیاسە کردن و حەسانەوە و بەشەکانی فەرھەنگی و گەشتیاری لە رۆژی ھەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ی زایینی ھاتۆتە ناو ریزی کۆمەڵگەکانی فەرھەنگی بۆ نمایش کردنی فیلمی سینەمایی.

"سەید مستەفا حوسێنی" بەڕێوەبەری پەردیسی سینەمایی "ساحێل"، راپۆڕتی پێویستی سەبارەت بە ئامادەکردنی ئەم پەردیسەی خستە بەر دەستی دەبیر و بەڕێوبەر و کارگێڕانی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران. ئەم کۆمەڵگەی سینەماییە بە کەرستە و جیھازی تەکنیکی و پێشکەوتوو بە ستانداردەکانی رۆژی دونیا لە بواری نمایش کردنی فیلمدا ئامادە و تەیار دەکرێت.

لە ھەر کام لەم پەردیسانە، بە رێژەی سێ ھۆڵی سینەما بۆ نمایش کردنی فیلمەکانی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران تەرخان دەکرێت.

بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە پەردیسی سینەمایی "چوارباغ" لە ناوەندی شاری ئیسفەھان ھەڵکەوتووە، بە ھەموو دەفرایەتییەکانییەوە وەکوو خولی پێشووی فێستیڤاڵ، میوانداری ئەم رووداوە سینەماییە دەبێت.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی

٨ تا ١٤ی خەرمانان ئەمساڵ رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان ناسێندران.
 


مەنووچێھر جیھانی ـ لە چەندین حوکمی جیاجیادا لە لایەن "عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر و بەرپرسی فێستیڤاڵ، ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی سینەمای ئێرانی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان ناسێندران.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "حەسەن ئاقاکەریمی" ، "مێھدی باقربەیگی" ، "مەرزیە مەحبووب" ، "محەمەدڕەزا خیرەدمەندان" و "ئەمیر سەحەرخیز" لە لایەن دەبیری فێستیڤاڵ وەکوو ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی سینەمای ئێرانی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان ناسێندراون.

"حەسەن ئاقاکەریمی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٦ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٥٧ی زایینی لە تاران، دەرچووی بەشی سینەما و تەلەڤیزیۆن لە زانستگای ھونەرە، چالاکیی ھونەریی خۆی وەکوو بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان لە بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دەست پێکرد. بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی فیلمی "تەلیسم" لە دەرھێنانی "داریووش فەرھەنگ" یەکەمین ئەزموونی سینەمایی ئەوە. ئەو کاری دەرھێنانی بەرھەم گەلێکی وەکوو فیلمەکانی "ئاغای بەڕێوەبەر" ، "سەفەری مەرگ" و ئامادەکردن و پێکھێنانی فیلمەکانی "ھەڵاتن لە قەڵای روودخان" ، "کاتیی" ، "سەفەری مەرگ" و "قوفڵ ساز"ی لە ئەستۆدا بووە.

"مێھدی باقربەیگی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٦ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٧٧ی زایینی لە ئیسفەھان و ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆنە. دەستپێکردنی دەورگێڕانی ئەو لە فیلمەکاندا لە ساڵی ١٣٦٩ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٩٠ی زایینی و لە زنجیرەدرامای تەلەڤیزیۆنی "چیرۆکەکانی مەجید"دا بوو. باقربەیگی لە ساڵی ١٣٩٢ی ھەتاوی رێکەوتی ٢٠١٣ی زایینی وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئیسفەھان ھەڵبژێردرا. ئەو لە سینەمادا خەریکی دەورگێڕان لە فیلمەکانی "مەرگی سپی" ، "نان و شیعر" ، "سەفەرنامەی شیراز" ، "بەیانیی رۆژی دوایی" و "شرم" بووە.

باقربەیگی ھەروەھا لە تەلەڤیزیۆندا لە بەرھەم گەلێکی وەکوو "خاتوون" ، "بڵێ کە ھەم" ، "کەوانی کراوە" ، "لە رێگای زایندەروود" ، "لە چاوی بادا" ، "مەرگی سپی" ، "رۆژێکی نوێ" و "چیرۆکەکانی مەجید" دەورگێڕانی ھەبووە.

"مەرزیە مەحبووب" لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٧ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٥٨ی زایینی لە تاران، بووکەڵەساز و دەرچووی کارناسی بەکالۆریۆسی شانۆی بووکەڵە لە کۆلێژی ھونەرە دراماتیکیەکانە. خاوەنی پێشێنەی ئەندامبوون لە لێژنەکانی ھەڵبژاردن و ناوبژیوانی فێستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێونەتەوەییەکانی شانۆی بووکەڵەی تاران، شانۆی منداڵ و مێرمنداڵی ھەمەدان، بەشی بووکەڵەی شانۆی بەرەڤانی پیرۆز، فێستیڤاڵی خوێندکاریی بووکەڵەی زانستگای تاران و ھتد بووە.

ئەو ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوی یونیمای ئێرانە، دەرھێنەر و دیزاینەری بووکەڵەی داڕێژە و بەرنامەگەلی تەلەڤیزیۆنیی "خالە قوورباغە و کۆرپە گیان" ، "خالە قوورباغە و کوڕ" ، "مشک و خالە" و ھتد و یاریگێڕی بووکەڵە، دیزاینەر، سازێنەر و خولقێنەری بووکەڵە لە بەرھەم گەلی سینەمایی وەکوو "ئیبڕاھیم لە گوڵستان" ، "کڵاو قیرمزی و کوڕی پووری" ، "دارا و سارا" و چەندانی دیکە بووە.

لەوحەی رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی بووکەڵەی تاران، دیلپۆمای شانازیی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی سیما، رێزنامە و خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی رایەڵەی جیھانیی جامی جەمی لە کارنامەی ھونەریی خۆیدا تۆمار کردووە.

"مەرزیە مەحبووب" ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی لقی ئێرانی یەکێتیی نێونەتەوەیی شانۆگێڕانی بووکەڵەیە و بێجگە لە بووکەڵەسازی، بووکەڵەگێڕیشە، لەو وەکوو دایکی بووکەڵەکانی ئێرانی ناوی لێدەبرێت. چالاکیی خۆی لە تەلەڤیزیۆن بە بووکەڵەگێڕانی زنجیرەی "ماڵی دایە گەورە" دەست پێکرد.

ئەو کاری دەرھێنانی "بوزبوزی قەندی" ، "خالە قوورباغە" ، "مشکی نەمەکی" و بووکەڵەسازیی "کڵاو قیرمزی و جغجغە و فڕفڕە" ، "سندووقی پۆست" ، "کڵاو قیرمزی و کوڕی پووری" ، "کڵاو قیرمزی و ئاغای پێشکەشکار" ، "کڵاو قیرمزی و سەروی ناز" ، "کڵاو قیرمزی" ، "کڵاو قیرمزی و بەچە نەنە" و چەندانی دیکەی لە ئەستۆدا بووە.

"محەمەدڕەزا خیرەدمەندان" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٢ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٨٣ی زایینی لە شیراز، دەرچووی بەشی دەرھێنەری لە زانستگای دەنگ و ڕەنگی ئێرانە و لە ساڵی ١٣٩٣ی ھەتاوی رێکەوتی ٢٠١٤ی زایینی بە چێکردنی کورتە فیلم و ئەنیمەیشێن چالاکییە ھونەرییەکانی خۆی دەست پێکردووە.

کاری دەرھێنانی یەکەمین فیلمی سینەمایی خۆی بە ناوی "بیست و یەک رۆژ دواتر" لە ساڵی ١٣٩٥ی ھەتاوی رێکەوتی ٢٠١٦ی زایینی ئەنجامدا و بەم بەرھەمە لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجر ئامادە بوو. لە کارنامەی فیلمسازیی خیرەدمەندان، بە رێژەی ٩ کورتە فیلم، ٤ ئەنیمەیشێن و ١ فیلمی سینەمایی تۆمار کراوە.

"محەمەدڕەزا خیرەدمەندان" چەندین خەڵاتی وەکوو ھەڵبژاردەی باشترین فیلمی چواردەھەمین خولی فیلمی "موقاومەت"، دیپلۆمای شانازیی باشترین کورتە فیلم بۆ "دۆئێل" لە سی ھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان، خەڵاتی باشترین دەرھێنان و سیناریۆی فیلمی سینەمایی لە سی ھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان بۆ فیلمی "بیست و یەک رۆژ دواتر"، دیپلۆمای شانازیی و لەوحەی زێڕینی دووھەمین فێستیڤاڵی فیلمی سڵامەت بۆ فیلمی سینەمایی "بیست و یەک رۆژ دواتر"، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوان لە چوارەمین فێستیڤاڵی جیھانیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی "کینۆلوب"ی پۆڵەندا، خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە نۆھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تامیل" و خەڵاتی باشترین فیلم لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی "کیندرکینۆ"ی ئەڵمانیا بۆ فیلمی سینەمایی "بیست و یەک رۆژ دواتر" و چەندین خەڵات و نازناوی دیکەی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

"ئەمیر سەحەرخیز" لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٥ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩٧٦ی زایینی لە تاران، دەرھێنەری ئەنیمەیشێن و دیزاینەری جیلوەکانی وێنەییە لە سینەمادا. ئەو دەرھێنەری ئەنیمەیشێنەکانی "چەتی ئێرانی" ، "ئالامۆد" ، "خەبەری بەپەلە" و دیزاینەری جیلوەکانی وێنەیی زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنیی "موختارنامە" و فیلمەکانی "جیابوونەوەی نادر لە سیمین" ، "سەبارەت بە ئێلی" ، "کڵۆیەک قەند" ، "ئاوازی چۆلەکەکان" ، "خوێن بازی" و چەندین بەرھەمی دیکە بووە.

سەحەرخیز براوەی چەندین خەڵاتی وەکوو سیمورغی بلوورینی باشترین جیلوەکانی وێنەیی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، تەندیسی باشترین جیلوەکانی وێنەیی جەژنی سینەمای ئێران، تەندیسی باشترین ئەنیمەشێنی جەژنی سینەمای ئێران، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی ئەنیمەشێنی تاران، دیپلۆمای شانازیی باشترین ئەنیمەشێنی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران، پەپوولەی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان و تەندیسی باشترین ئەنیمەشێنی فێستیڤاڵی روشد بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

ئەو ھەروەھا ناوبژیوانیی فێستیڤاڵی دووساڵانەی پوویانمایی و ئەنیمەیشێنی تاران، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، جەژنی ماڵی سینەمای ئێران لە کارنامەی کاری ھونەریی خۆیدا تۆمار کردووە.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 


بێھرووز غەریب پوور: دوای فیلمی "دەوەندە" ئەزموونی رێگایەکی دیکەم لە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵدا کرد.

 


"بێھرووز غەریب پوور" دەرھێنەری ناوداری سینەما و شانۆی بووکەڵەی کوردستان و ئێران سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵدا رایگەیاند: لە دوای فیلمی سینەمایی "دەوەندە" واتە "ڕاکەر" ئەزموونی رێگایەکی دیکەم لە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵدا کرد.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران؛ "بێھرووز غەریب پوور" نووسەر و دەرھێنەری بەئەزموونی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران سەبارەت بە ئەزموونەکانی چالاکیی خۆی لەم بوارەدا گوتی: بەر لە نووسینی سیناریۆی فیلمی سینەمایی "دەوەندە" واتە "ڕاکەر"، چەندین بیرۆکەی جۆراوجۆرم بۆ سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ ھەبوو، بەڵام سیناریۆی "دەوەندە"م کە نووسی، ئەزموونی رێگایەکی دیکەشم پەیدا کرد.

ئەو سینەماکارە کوردە ھەروەھا گوتی: لە درێژەی کارەکەمدا چەندین سیناریۆی جۆراوجۆرم سەبارەت بە منداڵ و مێرمنداڵ نووسی کە یەکێک لەوانە سیناریۆی "ئوردەک لی" بوو کە بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ئامادە نەبوو لەسەری سەرمایەگوزاری بکات و پاشان لە دوای بیست و پێنج ساڵ چاوەڕوانی، ساڵی پار ئەو فیلمەم ساز کرد.

غەریب پوور لە درێژەی قسەکانیدا وەبیری ھێنایەوە: ھەروەھا فیلمی سینەمایی "کارئاگای ٢" و فیلمی سینەمایی "تەنبەڵی پاڵەوان"م دروست کرد کە فیلمی دووھەم تەنیا رێزی لێگیرا، لەبەر ئەوەی کە بۆ منداڵان بەرھەم ھێنرابوو، نە رەخنەگران. رەخنەگرێک ئەو فیلمەی لەگەڵ فیلمی سینەمایی "حەسەن کەچەڵ"ی خودالێخۆشبوو "عەلی حاتەمی" دەرھێنەری ناسراوی سینەمای ئێران بەراوەرد کرد و بەو ئەنجامە گەیشتبوو کە من نەمتوانیوە فیلمێکی وەکوو ئەو دروست بکەم. لە حاڵێکدا ئەگەر بە وردی سەرنجی بدایە، تێدەگەیشت کە بەردەنگی فیلمی "حەسەن کەچەڵ" ھەر منداڵان نین. لەگەڵ ئەوەشدا سیناریۆی "تەنبەڵی پاڵەوان" لە ساڵێ ٢٠٠٠ی زایینی لە ریزی باشترین بەرھەمە چاپکراوەکانی منداڵ و مێرمنداڵ ناسێندرا.

"بێھرووز غەریب پوور" لە وڵامی ئەوەی کە ھۆکاری کزبوونی رێژەیی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ لە دوای سەردەمی زێڕینی دەیەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ی زایینی لە چ ھۆکارگەلێکدا ھەڵدەسەنگێنێت، رایگەیاند: بەڕێوەبەری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە سەرەتادا بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو، بەڵام لە دوای شۆڕشی ئێران، دامەزراوەی سینەمایی فاڕابی بەرپرسایەتی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەی لە ئەستۆ گرت.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.


عەباس کیارۆستەمی بە بەرھەمەکانی گرینگیی سەرنجدان و بارھێنانی فەرھەنگیی نەوەی نوێی مسۆگەر کرد.
 


"عەباس کیارۆستەمی" بە بەرھەمە سینەماییەکانی وەکوو "موسافیر" ، "ئەزموون" ، "باسی یەکەم، باسی دووھەم" و ... گرینگی سەرنجدان و بارھێنانی فەرھەنگیی نەوەی نوێی ئێرانی لە چوارچێوەی بەڵگەفیلم ـ فیلمی چیرۆکیدا مسۆگەر کرد.

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکانی فەرھەنگی و ھونەری کە منداڵان و مێرمنداڵان کۆمەڵگەی دیاریکراوی ئامانجی ئەو پێکبھێنن، تەنانەت ئەمڕۆکە وەکوو پێداویستییەک وایە.

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکانی تایبەت بە فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان، دەتوانێت وەکوو سەرمایەگوزارییەکی فەرھەنگی بۆ نەوەکانی دوایی کۆمەڵگا سەرنجی پێبدرێت و ھەر بەم ھۆکارە، لێکدانەوەی پێداویستیی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانیش گرینگییەکی تایبەتی ھەیە کە لە درێژەدا باسی لێوە دەکەین.

لە دوای پێکھێنانی بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ساڵی ١٩٦٥ی زایینی سەرنجدان بە پەروەردە و بارھێنانی کەم تەمەنترین چینی کۆمەڵگا، زیاتر لە جاران گرینگی پێدرا، ھەتا ئەو جێگایەی کە دەرھێنەرێکی وەکوو "عەباس کیارۆستەمی" بە بەرھەم گەلێکی سینەمایی وەکوو "موسافیر" ، "ئەزموون" ، "باسی یەکەم، باسی دووھەم" و ... گرینگی سەرنجدان و بارھێنانی فەرھەنگیی نەوەی نوێی ئێرانی لە چوارچێوەی بەڵگەفیلم ـ فیلمی چیرۆکیدا مسۆگەر کرد.

بە سەرکەوتن و گەیشتنی شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران و گۆڕانکاریی پێکھاتەیی کە لە سینەمای ئێراندا روویدا، سەرنجدان بە بەرھەمھێنانی ناوەرۆک بۆ ئەو منداڵان و مێرمنداڵانەی کە لە یەک سەردەمی تێپەڕیوی فەرھەنگیدا بوون، وەکوو ریزبەندیی یەکەمی فەرھەنگیی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێھات و لەم ڕووەوە، بەرپرسانی فەرھەنگی لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵیان بەڕێوەبرد.

ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی ئاشناکردنی کۆمەڵگای دیاریکراوی ئامانجی خۆی لەگەڵ بایخەکانی فەرھەنگی ئێرانی ـ ئیسلامی، داب و نەریت و رەسەنایەتییەکانی نەتەوەیی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، وەکوو: ئیسفەھان، تاران، ھەمەدان و کرمان بەڕێوەچووە و ناوبژیوان و دادوەرەکانی لە سێ گروپی تەمەنی گەورەساڵان، مێرمنداڵان و منداڵان ھەڵدەبژێردرێن کە ئەم رووداوە، وێڕای ھاوبەشی خواستن لە منداڵان و مێرمنداڵان و گرینگیدان بە بیر و بۆچوونی ئەوان، فەرھەنگی کاری گروپیی ھاوبەش و ھەروەھا ھاوکاریی کاریگەری دانەر لەگەڵ کەسانی دیکەش بە منداڵانی ئەمڕۆ و نەوەکانی سبەی فێر دەکات و بۆ ئەوان لە وەرگرتن و ناسینی کۆمەڵگادا دەورێکی گرینگ و کاریگەر دەگێڕێت.

لە راستیدا، ئەمڕۆ پەرەسەندنی کەرستەگەلی پەیوەندییە گشتییەکان، دەست پێڕاگەیشتنی سادە و ئاسان بە رایەڵە ئاسمانییەکان و کەناڵەکانی مانگی دەستکرد و بەرەوڕووبوونەوەی لە رادەبەدەری منداڵان لەگەڵ کارتۆنە بیانییەکان کە بەستێنی کاریگەریی وەرگرتن لە فەرھەنگی رۆژئاوایی لە تەمەنەکانی خوارەوە پێک دەھێنێت، وەکوو ھەڕەشەیەکی جیددی فەرھەنگی دەبێ خەسارناسی بکرێت. ھەروەھا بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کە شوێنێکە بۆ ناسین و ناساندنی فەرھەنگی خۆماڵی و نەتەوەیی بە نەونەمامانە، ئەمەش دەتوانێت وێڕای کەم کردن و سڕینەوەی ھەڕەشە فەرھەنگییەکانی بێگانە، وەکوو ھەل و بوارێک لە پێناو ھاوکاریی فەرھەنگی، ھونەری و ئاراستەکردن و فرۆشتنی بەرھەم گەلی سینەمایی منداڵ و مێرمنداڵ بە وڵاتەکانی دیکە سەرنجی پێ بدرێت و ببێتە گەرەنتییەک بۆ گەڕانەوەی سەرمایەی بەرھەمھێنەرەکانی ئەم جۆرە بەرھەم گەلی سینەمایی و ببێتە ھۆی گەشەکردنی چەندایەتی و چۆنایەتی فیلمەکانی منداڵ و مێرمنداڵ.

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ دەتوانێت بەستێنێک ئامادە بکات بۆ ئەوەی کە ئەدەبیاتی چیرۆکیی کۆنی ئێمە و ئەو چیرۆکە بەردەوامانەی کە سینگ بە سینگ و نەوە بە نەوە لە رابردووەکانەوە گێڕدراوەتەوە، لە چوارچێوەیەکی داھێنەرانە، دراماتیک و بە شێوەی وێنەیی فیلمی سینەمایی بگێردرێتەوە بۆ ئەوەی کە منداڵان و مێرمنداڵانی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێران لەگەڵ فەرھەنگی دەوڵەمەندی رابردووەکانی خۆیان خوو بگرن؛ لە ئوستوورەکان و پاڵەوانە ئەدەبییەکانی خۆیان سەمبول و ھێما دروست بکەن و بۆ بینینی کارتۆنەکان و ئەنیمەیشێنە رۆژئاواییەکان کە زۆربەیان لە دژی بایخەکانی فەرھەنگی ئێرانی ـ ئیسلامییە، تامەزرۆیی و دەرفەتێک نەدۆزنەوە.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.


"پووریا بێھرادکیان" رەخنەگر و کارناسی سینەما.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک