٢٤\٧\٢٠١٧
٣١ی پووشپەڕ ١٣٦٧
و کیمیابارانی ڕێژاو ــ زەردە.
لە
دوایین ڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا دوابەدوایی
بۆمبارانی کیمیایی حەڵەبچە و سەردشت لە لای حکومەتی بەعسی ئێراق و
ئاژاوەێری کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەمجاڕەیان لە بەرەبەیانی ٣١ی
پووشپەڕ ١٣٦٧ ی هەتاوی چەند فڕۆکەێیک بۆردمانی شاخ و دۆڵ و گوندی”
زەردە “یان کرد.
لە ئەنجامی ئەو کیمیابارانەدا کانیاوی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە
دەکەوێتە بەر ڕۆکتی ژەهراوی .
تەوژمی بای بەهێزی ئەو ڕۆژە بووە هۆیی ئەوەی لەو کاتەدا و کوتوپڕ کەس
نەبێتە قوربانی و خەڵکیش بێ ئاگا لەوەی ئەو بۆمبانە کیمیایی بوون و
سەرچاوەی ئاوەکەی ژەهراوی کردوە ، لەدوای خواردنەوەی ئاوەکە کەم کەم
دەرکەوتەی کارەساتەکە ئاشکرا دەبێت، بەڵام تازە هیچ نەدەکرا و یەک بە
یەک مرۆڤ و پەلەوەر و ئاژەڵەکان دەمردن یان بینایییان لە دەست دەدا.
ئەو بۆردمانانە هەر بە گوندی” زەردە” سەربە شارستانی سەرپێڵ زەهاو
تەواو نەبوو بەڵکو هەر ئەو ڕۆژە گوندی “باباجانی” سەربە شارستانی
داڵاهۆ و گوندەکانی “نساردێرە” و “شامار ” سەربە شەرستانی گیلان غەرب
بۆردمانی شیمیایی کران بەڵام لێکەوتەکانی وەک گوندی زەردە نەبوون.
پێویستە ئەوەش بگوترێت ئەو ڕۆژانە هاوکات بوو لە گەڵ هێرشی گروپێکی
نەیاری کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناوچەی کرماشان و ئیلام کە بە مێرساد ناوی
دەرکرد .
هەرئەوەش بوە هۆی ئەوەی کەس نەیزانی و نە ئێران و نە عێراقیش لە
تاوانەدا نەچونە ژێر پرسیار کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچدانەوەی
ئەوهێرشە بەربڵاوە بۆردمانی کیمیایی کرد یان حکومەت بەعس و ئەرتەشی
ئێراق بۆ پاڵپشتی نەیارانی ئێران کارئاسانی بۆ ئەو گروپە نەیارەی ئێران
کردوە.
جێگای باسە بۆ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبێت کاولکارییەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێران بەرجەستە نەکرێتەوە قەت داوا نەکرا و ئیزن نەدرا
لایەن و ڕێکخراوە بێلایەنەکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی لێکوڵینەوەی
ورد و باوەڕ پێکراو بۆ ڕای گشتی و جیهانی ئاشکرا بکەن و ئەو جنوساید و
قڕکردنەی گوندی “زەردە”ش وەک کیمیابارانەکەی سەردەشت پەردەپۆش کرا و
ئیستاش قوربانیانی ئەو کارەساتە بەو دەردە دەناڵێنن و قەرەبوێیک بۆ
خەڵکە بێتاوانانە نەکراوە تەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|