٢١\٩\٢٠١٩
سی و دووەمین
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گه‌یشته وێستگه‌ی کۆتایی.
مەنسوور جیهانی
په‌پووله‌کان به
براوه‌کانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان پێشکه‌ش کرا.
سی
و دووەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران گه‌یشته وێستگه‌ی کۆتایی و براوه‌کانی خۆی ناسی.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی
و دووه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رێوڕه‌سمی کۆتایی سی‌ودووهه‌مین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌ردیسی سینه‌مایی سیتی سه‌نته‌ر له شاری
ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمی کۆتاییدا "حوسێن ئینتزامی" سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی،
"عه‌له‌یڕه‌زا تابێش" ده‌بیری فیستیڤاڵ، "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد"
راوێژکاری باڵای رێکخراوی سینه‌مایی، "سه‌یدمحه‌مه‌د مێهدی ته‌باته‌بایی
نیژاد" جێگری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێکخراوی سینه‌مایی، "حه‌بیب
ئیل به‌یگی" راوێژکاری ده‌بیری فیستیڤاڵ، "قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی" شاره‌وانی
ئیسفه‌هان، "عه‌باس ره‌زایی" پارێزگاری ئیسفه‌هان، "محه‌مه‌دعه‌لی ئه‌نساری"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیسفه‌هان،
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی فیستیڤاڵ، نوێنه‌ری یوونیسێف له
ئێران، "مه‌عسوومه ئیبتکار" جێگری سه‌رۆک کۆمار، "ئیره‌ج ته‌هماسب" ،
"مه‌هدی جه‌عفه‌ری" ، "ساره به‌یات" ، "سوهه‌یل موه‌فه‌ق" ، "نادره
تورکمانی" ، "حامید جه‌عفه‌ری" ، "بیژه‌ن بیره‌نگ" ، "جیهانبه‌خش
سوڵتانی" و چه‌ندین که‌سایه‌تی هونه‌ریی دیکه ئاماده بوون.
له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا که "محه‌مه‌د سلووکی" پێشکه‌شکاری
داڕێژه بوو، یادی دوو سینه‌ماکاری تازه کۆچکردووی ئێران، "داریووش ئه‌سه‌دزاده"
ئه‌کته‌ری ناسراوی پێشه‌نگ و به‌ئه‌زموونی کرماشانی و "محه‌مه‌د شه‌ره‌فه‌دین"
وێنه‌هه‌ڵگری لاوی سینه‌ما به‌رز راگیرا.
دوای په‌خش کردنه‌وه‌ی کلیپێک سه‌باره‌ت به به‌شه جۆراوجۆره‌کانی سی‌ودووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
"قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی" شاره‌وانی ئیسفه‌هان گوتی: له خولی سی‌ودووهەمی
فیستیڤاڵدا منداڵان و مێرمنداڵان له هه‌موو به‌شه‌کانی فیستیڤاڵه‌که‌دا
ده‌ورێکی چالاکیان هه‌بوو که تێیدا هاوبه‌شییان ده‌کرد و ٢٥ په‌یامنێر
و ٣٢ ناوبژیوان له نێوان خوازیاراندا له دوای تێپه‌راندنی چه‌ندین
قۆناغ هه‌ڵبژێردراون و له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵدا ده‌ورێکی
هاوبه‌ش بوونی یه‌کجار به‌رزیان ده‌گێڕا. په‌ردیسی سینه‌ما هونه‌ری
ئیسفه‌هان به ٣٢٠٠ سه‌نده‌ڵی هه‌موو شه‌وێک فیلمی تێدا نمایش ده‌کرا
و کۆڵانی فه‌رهه‌نگیی چواربا‌غ ئه‌مساڵ زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، که‌ره‌سته‌ی
سینه‌مای گه‌ڕۆک له ناوچه هه‌ژاره‌کانی ئه‌م شاره کارێکی کرد که
منداڵانی شوێنه بێ به‌شه‌کانی شاره‌که فیلمه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه
ببینن. فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ توانی ده‌ستکه‌وت گه‌لی دیپلۆماتیکی زۆری هه‌بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی فیلمه‌کانی ئه‌م رووداوه هونه‌رییه بۆ ٣٤ شوێنی وڵاتی
ئێران رۆیشت و زیاتر له ١٠٠ داڕێژه و نمایشی فیلم له ناوچه
جۆراوجۆره‌کان و هه‌روه‌ها له شوێنه سێڵاو لێدراوه‌کان بۆ منداڵان
نمایش کرا.
شاره‌وانی ئیسفه‌هان گوتی: له پۆسته‌ری فیستیڤاڵه‌که‌دا وێنه‌ی پێنج
منداڵ نه‌خشێندراوه به ره‌گه‌زه‌کانی جۆراجۆر که نیشانده‌ری گفتوگۆی
نێوان چین و توێژه که‌مینه‌کان و هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانه. باڵیۆزه‌کانی
٢٨ وڵاتی جیهان ئه‌مساڵ له شاری ئیسفه‌هان ئاماده بوون، فیستیڤاڵه‌که
کارکردێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزی هه‌بوو، ئابووری هونه‌ر و ئابووریی سینه‌ما
له‌م فیستیڤاڵه‌دا زۆر به‌هێز کرا، رێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری له نێوان
ئێران، رووسیا و کۆریای باشوور له بواری سینه‌ماییدا واژۆ کرا و بڕیار
درا که چه‌ند که‌س له به‌رپرسانی بازاڕی فیلم که له ئاستی دونیادا
تواناییان هه‌یه بێن بۆ ئیسفه‌هان و له بواری ئاڵوگۆڕه‌کانی سینه‌ماییدا
بۆ فیلم چیکردن ئێمه هاوڕێیه‌تی بکه‌ن. ئه‌م فیستیڤاڵه دوو ساڵه که
به میواندارێتی ئیسفه‌هان بۆته هه‌میشه‌یی و ئه‌مه رووداوێکی هه‌میشه‌ییه؛
ئه‌م فیستیڤاڵه قوتابخانه‌ی فیلمسازی و یانه‌ی بینه‌ر و به‌رده‌نگه‌کان
داده‌مه‌زرێنێت و رێگاکه له درێژه‌ی ساڵدا بۆ سینه‌ماکاران ئاماده و
هه‌موار ده‌کات. ئه‌م فیستیڤاڵه توانی له ئیسفه‌هان شادی و جۆش و
خرۆش بخاته نێو خه‌ڵکی شار و بنه‌ماڵه‌کان و یه‌کگرتن و پێکه‌وه‌بوونی
نه‌ته‌وه‌یی زیاتر بکات.
دواتر له یه‌که‌مین به‌شی هه‌ڵبژێردراوانی فیستیڤاڵدا، ناوی براوه‌کانی
به‌شی وێب سێری راگه‌یه‌ندرا که "ئه‌مین حه‌ق شناس" و "موژده له‌واسانی"
بۆ پیشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م به‌شه هاتنه سه‌ر شانۆ.
خه‌ڵاتی وێب سێری له به‌شی که‌سب و کار و پیشه به "کیان قاسم پوور"
بۆ فیلمی "ئۆزیا" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی به‌شی که‌سب و پیشه و کار به "گوڵنووش شه‌ریفی" بۆ
فیلمی "ماڵئاوا هه‌یولا" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی داهێنانی هونه‌ری به "پێژمان مالمیر" بۆ
فیلمی "که‌له شکه‌م، شکه‌م که‌له" پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی دواتردا نۆبه‌ی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی
سینه‌مای منداڵ گه‌یشت و بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م خه‌ڵاته سینه‌ماکاری
کرماشانی "پووران دره‌خشه‌نده" و "بیژه‌ن بیره‌نگ" و "داریووش
بابائیان" هاتنه سه‌ر شانۆ، له‌م به‌شه‌دا دیپلۆمای شانازی ناوه‌ندی
په‌ره‌پێدانی سینه‌مای منداڵ به "ئه‌میرحوسێن قه‌هرایی" بۆ ده‌رهێنانی
فیلمی "بازیۆو" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که له‌م به‌شه‌دا رێزگرتنی تایبه‌ت بۆ فیلمی
"تۆرنا2" له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌بوونی "سه‌یدجه‌واد
هاشمی" له ده‌سته‌ی ناوبژیواندا، ئه‌م فیلمه له به‌شی رکابه‌ری چووه
ده‌ره‌وه.
له به‌شی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "زاون قۆکسیان" ره‌خنه‌گری کۆچکردووی
سینه‌ما، دیپلۆمای شانازی زاون به "مایکل شرێر" بۆ فیلمی "سیحربازی
چکۆله" به‌خشرا.
له به‌شی خه‌ڵاته‌کانی به‌شی ناوبژیوانیی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
سه‌ره‌تا راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه خوێندرایه‌وه.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی منداڵ به "حه‌میدڕه‌زا قوتبی" بۆ
فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشكه‌ش کرا و "بابه‌ک نه‌بی زاده"
بۆ فیلمی "ئوقیانوسی پشت په‌نجه‌ره" په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی
مێرمنداڵانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
له به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای نێونه‌ته‌ه‌ییدا، سه‌ره‌تا کلیپی ناساندنی
به‌شی سیفێژ په‌خش کرایه‌وه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه
پێکهاتوو له دراگان میلینکۆویچ فیمۆن و محه‌مه‌د به‌خشی بۆ پێشکه‌ش
کردنی خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م به‌شه هاتنه سه‌ر شانۆ و خه‌ڵاتی تایبه‌تی
سیفێژ به فیلمی "شاهینه‌کان" له به‌رهه‌مهێنانی "ئانا وه‌گدیس
گیسلدۆتر" و "تۆرهالو گۆنارسۆن" پێشکه‌ش کرا.
"مه‌ندیپ ئیرایان" سه‌رۆکی یوونیسێف له ئێران و شاندی هاوڕێی له
ناوبژیوانیدا بۆ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کانی یوونیسێف هاتنه سه‌ر شانۆ
و له‌م به‌شه‌دا له ئه‌کته‌ری کچی منداڵ "ئایلین ره‌شیدیان" بۆ ده‌ورگێڕان
له فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" رێز گیرا، هه‌روه‌ها له "لیدا
فه‌زلی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێنی "ئه‌م لا و ئه‌و لا" رێز گیرا. هه‌روه‌ها
خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی یوونیسێف به "بابه‌ک نه‌بی زاده" بۆ فیلمی "ئوقیانووسی
پشت په‌نجه‌ره" پێشکه‌ش کرا.
له درێژه‌دا نۆبه‌ی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی
منداڵ و مێرمنداڵی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی
ناوبژیوان هاتنه سه‌ر شانۆ که بۆ یه‌که‌مین جار دوو منداڵی کورد له
هه‌رێمی کوردستان به ناوه‌کانی "مه‌ستی فوئاد جه‌لال" و "میلانۆ فوئاد
جه‌لال" وه‌کوو ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه ده‌ستنیشان
کران.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له‌م به‌شه‌دا به "هه‌که‌ر" له به‌رهه‌مهێنانی
"ساینه لیبه‌ک جانسۆن" و "مۆرتن کافمه‌ن" پێشکه‌ش کرا.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین کورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به فیلمی "هه‌وری"
له به‌رهه‌مهێنانی "فیلیپ دیۆیاک" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ به
فیلمی "لوییز و لۆکا – لێپرسراوێتی راسپارده بۆ مانگ" له به‌رهه‌مهێنانی
"کۆرنلیا بۆیسن سینۆوه هه‌رشدال" گه‌یشت.
هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ به "جیکۆب،
می می و سه‌گه‌کانی وته‌بێژ" له به‌رهه‌مهێنانی "سابینه ئاندرسۆن"
پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا نۆبه‌ی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کانی
به‌شی فیلمه‌کانی سینه‌مایی و کورته فیلمی چیرۆکی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی
گه‌یشت.
له‌م به‌شه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین کورته فیلم به "کوڕی ده‌ریا"
له به‌رهه‌مهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی ئه‌م به‌شه به فیلمی "هه‌که‌ر" له به‌رهه‌مهێنانی
"ساینه لیبه‌ک جانسۆن" و "مۆرتن کافمه‌ن" گه‌یشت.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین سیناریۆ به فیلمی "سیحربازی چکۆله" له
نووسینی "ماتیاس پاخت" پێشکه‌ش کرا.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ده‌رهێنان به فیلمی "بیست
و سێ نه‌فه‌ر" به "مێهدی جه‌عفه‌ری" گه‌یشت.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی درێژ به فیلمی "بیله" له به‌رهه‌مهێنانی
"یانیس یوهیۆس" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی
به فیلمی "چاسکیت" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "په‌ریا راماسۆیان"
پێشکه‌ش کرا.
له دوای کۆتایی هاتنی به‌شێک له پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان له رێوڕه‌سمی
کۆتایی فیستیڤاڵدا، نۆبه‌ی رێزگرتن له "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیری
پێشووی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان گه‌یشت و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه
کلیپێک له وته‌کانی سینه‌ماکارانی وه‌کوو "بیژه‌ن بیره‌نگ" ، "مه‌رزیه
بروومه‌ند" ، "پووران دره‌خشه‌نده" ، "کیومه‌رس پوورئه‌حمه‌د" ، "کامبۆزیا
په‌رته‌وی" و هتد سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ئه‌و بڵاو کرایه‌وه.
له درێژه‌دا سه‌یدعه‌باس ساڵحی، حوسێن ئینتزامی، عه‌لیڕه‌زا تابێش، مه‌عسوومه
ئیبتکار، عه‌باس ره‌زایی، قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی و پووران دره‌خشه‌نده
بۆ رێزگرتن له "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و
رێزیان لێ گرت.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی کۆتاییدا، "سه‌یدعه‌باس ساڵحی" وه‌زیری
فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران گوتی: سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌شێکه
له پێناسه و شوناسی سینه‌ما و ئه‌گه‌ر ئێمه به دوای سینه‌مای
مرۆڤانه‌وه‌ین. منداڵان و مێرمنداڵان به زاتی پاک و راستگۆیانه‌ی
خۆیان، ئێمه له‌م سینه‌مای مرۆڤانه‌یه نزیک ده‌که‌ن. له دوای شۆڕش و
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به رێژه‌ی ٢٠٠ فیلمی سینه‌مایی منداڵ و
مێرمنداڵ هاتۆته به‌رهه‌م، ساڵی پار ١٥ فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ نمایش
کراوه و له نێو ١٠ فیلمی پڕفرۆشی سینه‌مای ئێران‌دا، یه‌ک فیلمی سینه‌مایی
منداڵان هه‌بوو. دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له هه‌شت فیلمی سینه‌مایی
له نێو کۆی ١٣ فیلمی به‌رهه‌مهێنراوی منداڵان پاڵپشتی کردووه. وڵاتی
ئێران له بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵدا خاوه‌ن پێشێنه و
هێزێکی باش و شیاوی ئاراسته کردنه. ئه‌ده‌بیاتی چیرۆکیی منداڵ و
مێرمنداڵی ئێران رێگایه‌کی به‌ره‌و پێشکه‌وتنی هه‌یه. سینه‌مای ئێران
په‌یوه‌ندییه‌کی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان په‌یدا
کردووه و ئه‌زموون گه‌لێکی باشی له ده‌ق وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه‌کانی
بواری منداڵان و مێرمنداڵان هه‌بووه که ئه‌وه ده‌توانرێ قووڵتر
بکرێته‌وه.
دواتر نۆبه‌ی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران
گه‌یشت و ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه پێکهاتوو له "ساره به‌یات"
، "ئیره‌ج ته‌هماسب" ، "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ، "ئه‌مروڵلا ئه‌حمه‌دجوو"
، "حامید جه‌عفه‌ری" ، "غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی" و "محه‌مه‌دعه‌لی مه‌زاهیری"
بۆ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان هاتنه سه‌ر شانۆ.
له به‌شی یه‌که‌مدا خه‌ڵاتی شه‌هید "بێهنام مه‌حموودی" به "مێهدی جه‌عفه‌ری"
بۆ فیلمی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی کورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی به "ئه‌م لا و ئه‌و لا"
له ده‌رهێنانی "لیدا فه‌زلی" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین کورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "مه‌هین
جه‌واهێریان" بۆ فیلمی "زه‌ر زه‌ری کاکول زه‌ری" پێشکه‌ش کرا.
دیپلۆمای شانازی باشترین کورته فیلمی چیرۆکی به "عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا"
بۆ "کوڕی ده‌ریا" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها "مورته‌زا ئاسمانی" بۆ "سورخابی" دیپلۆمای شانازی باشترین
کورته فیلمی چیرۆکی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
دیپلۆمای شانازی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆکی درێژ به "موژگان به‌یات"
بۆ فیلمی "منداڵی زه‌وی" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د نه‌جیبی" دیپلۆمای شانازی باشترین فیلمی چیرۆکی
درێژی بۆ "منداڵی زه‌وی" بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
دیپلۆمای شانازی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "موسته‌فا مه‌زره‌عه‌تی"
بۆ "بنیامین" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی باشترین سیناریۆ به "سه‌لمان خورشیدی" بۆ
فیلمی "بازیۆو" پێشکه‌ش کرا.
له درێژه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین سیناریۆ به "مێهدی جه‌عفه‌ری"
بۆ فیلمی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌کته‌ر به "ئایلین ره‌شیدیان" ئه‌کته‌ری
کچی منداڵ بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه"
پێشکه‌ش کرا و "راستین عه‌زیزپوور" بۆ فیلمی "تۆرنا2" دیپلۆمای شانازی
ئه‌م به‌شه‌ی وه‌رگرت.
له درێژه‌دا دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌کته‌ر به "محه‌مه‌د ئازادی"
بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "ئوقیانووسی پشت په‌رده" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها "عه‌لیڕه‌زا ئه‌کبه‌ری" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو
بۆ فڕین" په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ئه‌کته‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی به "ئه‌میرحوسێن
قه‌هرایی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "بازیۆو" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی به "موجته‌با
فه‌رئاوه‌رده" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بیست و سێ نه‌فه‌ر"
گه‌یشت.
هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به
"بێهرووز ره‌شاد" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و
شه‌وه" پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی کۆتاییدا و بۆ پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی
تایبه‌تی ده‌بیری فیستیڤاڵ، "عه‌لیڕه‌زا تابێش"، "محه‌مه‌دعه‌لی ئه‌نساری"
و "عه‌باس ره‌زایی" هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ. له‌م پارچه‌یه‌دا، له
به‌شی که‌سب و کار و پیشه دیپلۆمای شانازی به "ئه‌میرحوسێن قه‌هرایی"
بۆ فیلمی سینه‌مایی "بازیۆو" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها له به‌شی داهێنان دیپلۆمای شانازی به "حه‌میدڕه‌زا قوتبی"
بۆ فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها له به‌شی بڕه‌وپێدانی ئیکران و نمایش کردنی فیلم و هاندانی
به‌رده‌نگ و بینه‌ره‌کان "حامید بامره‌وه‌ت نیژاد" بۆ فیلمی "ناوچه‌ی
قه‌ده‌غه‌کراو بۆ فڕین" شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵات ناسرا.
له دوای پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان "عه‌باس ره‌زایی" پارێزگاری ئیسفه‌هان
گوتی: له فیستیڤاڵدا شنه‌ی شادی و خۆشی منداڵان و مێرمندالانی ئیسفه‌هانی
دوو هێنده بوو، به‌خته‌وه‌رم که ئیسفه‌هان وه‌کوو شاری داهێنه‌ر و
لایه‌نگری منداڵ ناسێندراوه و میوانداری سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی
منداڵان و مێرمنداڵانه. ئاماده‌بوونی فیلم و به‌رهه‌مه‌کانی ٢٧ وڵاتی
جیهان له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ نیشانده‌ری دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگیی سینه‌مای
وڵاتی ئێرانه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بمانه‌وێت به نوسخه‌یه‌کی شفاده‌ر بۆ
باشتر بوونی بارودۆخ بگه‌ین، ده‌بێ به‌ره‌و بواری فێرکاری و په‌روه‌رده
و بارهێنان بڕۆین، بۆ چالاکی کردن له بواری منداڵ ده‌بێ له شێوازگه‌لی
نوێ و داهێنه‌رانه که‌ڵک وه‌ربگرین، ده‌بێ هونه‌رمه‌ندان هان بدرێن بۆ
ئه‌وه‌ی که له رێگای هونه‌ر یارمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بده‌ن و شته
باوه‌کان و بابه‌ته‌کان فێری منداڵان بکه‌ین.
پارێزگاری ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: ئیسفه‌هان له درێژایی مێژوودا به فه‌رهه‌نگ
و هونه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی ده‌ورێکی گرینگی له بواری فه‌رهه‌نگ و
هونه‌ری ئێران‌دا گێڕاوه و ئه‌م بابه‌ته له به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی
سی‌ودووهەمدا ده‌بیندرێت. ئه‌مساڵ فیستیڤاڵ به ناسیاویی له به‌رپرسایه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رنامه‌داڕشتن بۆ ئاماده‌بوونی منداڵانی کار، که‌مئه‌ندام
و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و که‌ڕ و لاڵ و هه‌روه‌ها به کردنه‌وه‌ی
سینه‌مای گه‌ڕۆک له ١٢٣ شوێنی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها
ناوچه سێڵاو لێدراوه‌کان و شوێنه که‌م به‌شه‌کانی ئیسفه‌هان سه‌لماندی
که سینه‌مای بۆ هه‌موو منداڵان ده‌وێت که ئه‌مه نیشانده‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی
باش و وردبینانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه که هه‌موو شوێنه‌کانی
وڵاتی ئێرانی له‌گه‌ڵ خۆی کردۆته هاوڕێ و لێره‌دا سوپاسی هه‌موو
کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵ ده‌که‌م.
------------------------------------------------------------------------
دەبیری بازاڕی
فیستیڤاڵی کان: ئەنیمەیشێنەکان بازارێکی باشتریان لە جیھاندا ھەیە.
دەبیری بازاڕی فیستیڤاڵی کان لە سی‌ودووھەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگەیاند: ئێمە
بەربەستێکمان بۆ ئاراستەکردن لە بازاڕی کان نیە، بەڵکوو بەر لەوەی کە
فیلم چێ بکەین، بەم خاڵە سەرنج بدەین کە ئەگەر فیلمەکە یەکجار خۆماڵی
بێت، بۆ بەردەنگی بیانی و ناوخۆیی بە دڵنیاییەوە جیاوازە.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی‌ودووھەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
کۆبوونەوەی بازاڕی فیلمی کان بە ناونیشانی چۆن فیلمەکەی خۆمان بە
دونیای جیھانی ئاراستە بکەین، بە ئامادەبوونی خاتوو "مۆد ئامسۆن"
بەڕێوەبەری بەشی بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی کانی فەرەنسا لە کتێبخانەی
ناوەندیی شاری ئیسفەھان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا "مۆد ئامسۆن" بە دەربڕینی ئەوەی کە ھەموو
ساڵێک فیستیڤاڵی فیلمی کان میوانداری ٦٠ فیلم لە بەشی کێبڕکێدا دەکات
کە لە نێوان دوو ھەزار فیلمی خوازیار ھەڵدەبژێردرێت، گوتی: بەرپرسایەتی
من بەشی نمایش کردن و ئاراستە کردنی فیلمەکانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵی
کانە و من ھەر ساڵە و لەگەڵ رێژەیەکی زۆر کۆمپانیا و بڵاوکەرەوەی
جیھانی لە پەیوەندیدا ھەم. ھەموو ساڵێک ٤٠ کۆمپانیای گەورەی دونیا لە
بەشی بازاڕی کان ئامادە دەبن و فیلم گەلێکی زۆر دەکڕن بۆ ئەوەی کە بۆ
پەخش و بڵاوکردنەوەی جیھانیی خۆیان کەڵکیان لێ وەربگرن.
ئەوەشی راگەیاند: بەشە جۆراوجۆرەکان لە بازاڕی کان بوونی ھەیە کە بۆ
ئاسانکاری و ئیزن پێدانی کەڵک وەرگرتن بۆ بەشداربووەکان پێک دەھێنێت.
بەشی رزیدێنسی یەکێکە لە بەشەکانی بازاڕی فیستیڤاڵی کان کە ھەموو ساڵێک
بە ٦ نەفەر لەو کەسانەی کە داڕێژە و پلانی ئەوان دەنێردرێت و پەسەند
دەکرێن، ئەم ئیمکانە دەبەخشێت کە بە تێچووی فیستیڤاڵ لە شاری پاریس
نیشتەجێ بن و داڕێژە و پلانەکەی خۆیان تەواو بکەن و بیخەنە بەر دەستی
فیستیڤاڵەوە. بەشێکی دیکە بۆ کورتە فیلمەکانە کە قوتابخانەکانی
فیلمسازی لە دونیادا فیلمەکانی خۆیان دەنێرن و لە دوای پەسند کردنی
لێژنەی ناوبژیوانان، ئەم فیلمانە پێنج مانگ لە ماڵپەڕی فیستیڤاڵی کان
بۆ بینین و سەردانی گشتی دادەندرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەشێکی دیکە لە فیستیڤاڵی فیلمی کان بوونی
ھەیە، پێگەی وێبسایتی "سیناندۆ"یە. سیناندۆ زانیارییەکانی پەیوەندیی
کەسانی پسپۆڕ و پیشەیی لە دونیای سینەمای جیھاندا دەخاتە بەر دەستی
ئێوە و ئێوەش دەتوانن لەم ماڵپەڕەدا بەرھەمەکانی خۆتان بۆ کۆمپانیاکان
و بەشکۆ جۆراوجۆرەکان بخەنە بەر دەست. ئەم بەشە بە ئامادەبوون لە
فیستیڤاڵی کان بۆ ئێوە بە شێوەی بێ بەرامبەر بۆ ماوەی یەک ساڵ دەکەوێتە
بەر دەست، بەڵام بە پێدانی بڕە پارەیەکی جودا دەتوانن لەم ماڵپەرەدا
ئەندامێتی وەربگرن. فیستیڤاڵی فیلمی کان فیستیڤاڵێکی گەورەیە و دیدار و
چاوپێکەوتن لەگەڵ مرۆڤە جۆراوجۆر و گەورەکانی سینەمایی لە ناو دڵی
فیستیڤاڵی کان کە خەڵک و جەماورێکی زۆر میوانداری دەکات، یەکجار سەختە.
بەڵام ئێمە ھەموو ساڵێک ھەلومەرج و بارودۆخێک پێک دەھێنین بۆ ئەویە کە
سینەماکارانی لاو و تازە پێگەیشتوو بۆ ئەم بوارە لەگەڵ گەورەکانی
سینەما ئاشنا بکەین.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا "مۆد ئامسۆن" بەڕێوەبەری بەشی بازاڕی
فیستیڤاڵی کانی فەرەنسا وڵامدەری پرسیارەکانی ئامادەبووان بوو. ئەو لە
وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی سینەمای ئێران لە
بەشی رابواردنی کات و سەرقاڵبوونی بینەر بۆ فیستیڤاڵی کان گوتی:
سەبارەت بەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە لە سینەمای ھەندێک لە وڵاتاندا
بوونی ھەیە، تەنانەت ئێمە زۆر تامەزرۆین کە سینەماکار چۆن لەگەڵ ئەم
بابەتە سازاوە. من زۆرتر کارم بازاڕە و سەبارەت بە بازار دەتوانم بڵێم
ئێمە بەربەستێکمان بۆ ئاراستە کردنی فیلم لە بازاڕی کان نیە. دەبێ
سەرنج بەوە بدرێت کە سەبارەت بە بازار قسە دەکەین و دەبێ بەر لەوەی کە
فیلم چێ بکەین، بەم خاڵە سەرنج بدەین کە ئەگەر فیلمەکە یەکجار خۆماڵی
بێت، بۆ بەردەنگی بیانی و ناوخۆیی بە دڵنیاییەوە جیاوازە. بازاڕی فیلم
دەبێ لە لایەن ئێوەوە بناسرێت بۆ ئەوەی کە بتوانن ئامرازەکانی فیلمەکەی
خۆتان بە چەشنێک داڕشتن و ئامادەکاری بۆ بکەن کە ھەم لە بەشی کێبڕکێ و
ھەم لە بەشی بازاڕدا سەرکەوتوو بێت. ھەروەھا سینەمای منداڵانیش زنجیرە
یاسا و رێسایەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و ئاساییە کە دەبێ ئامانج و
مەبەستی فیلمەکەی خۆتان لە کاتی پێشترەوە بە فیکر و ھزر دایبڕێژن و
ئامادەی بکەن.
ئامسۆن ھەروەھا لە وڵام بە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداری
کردنی وڵاتی ئێمە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵ بە لەبەر چاو گرتنی
ئەوەی کە ئێران گەمارۆی ئابووری ھەیە، رایگەیاند: کان یەک فیستیڤاڵی
نیوە دەوڵەتییە کە بەشێکی دەوڵەت و بەشێکی دیکەی لە رێگای ئیسپۆنسێر و
لایەنە پاڵپشتیکارەکان دابین دەکرێت. بەڵام چەندین بەش و دێپاڕتمان لە
فیستیڤاڵی فیلمی کان بوونی ھەیە کە دەتوانن لەگەڵ ئەوان پەیوەندی بگرن
و کێشە و گرفتەکانی ئێوە چارەسەر بکەن.
روانگەی سیاسی فیستیڤاڵی کان بۆ ھونەر بابەتێکی دیکە بوو کە ھاتە
ئاراوە و ئامسۆن سەبارەت بەوە شیکردنەوەیدا و گوتی: ئێمە ھەموو ساڵێک
لەگەڵ بەشکۆ و کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی ئێرانی لە فیستیڤاڵی کان کار
دەکەین، چ لە بەشی بازاڕ و چ لە بەشی خەڵات و بەشی ھونەریی فیستیڤاڵ.
ئێمە ھەروەھا لە ئامادەبوونی فیلمەکان و ھونەرمەندانی ئێرانی لە
بەشەکانی ناوبژیوانی و ھاوکارییەکانی نێونەتەوەیی کەڵک وەردەگرین.
فیستیڤاڵی کان ھەموو ساڵێک ھەوڵی داوە بەدەر لە ھەر جۆرە تێڕوانین و
روانگەکانی سیاسی و تەنیا بەپێی پێوەرەکانی خۆی ھەڵبژاردنەکانی خۆی
ئەنجام بدات و ھیوا دەخوازین ئەم رووداوە وەدی ھاتبێت. فیستیڤاڵی فیلمی
کان لە ھەر دوو بەشی بازار و کێبڕکێدا بە کەڵک وەرگرتن لە بیر و
بۆچوونەکانی ھونەرمەندانی دیار و ھەڵکەوتەی جیھانی بەڕێوەدەبرێت.
ئەوە ھەروەھا سەبارەت بە پێکھێنان و داڕشتنی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ
چێ‌کردنی زنجیرە دراما لە جیھاندا رایگەیاند: ھێشتا ئەم رووداوە لە
فیستیڤاڵی کان نەھاتۆتەوە ئاراوە و فیستیڤاڵ تەنیا دەپرژێتە سەر
فیلمەکانی سینەمایی، ھەڵبەت پێم وایە بازار گەلێکی تایبەت بە داڕێژەکان
و زنجیرە دراماکانی تەلەڤیزیۆنی بوونی ھەیە. ھیوا دەخوازم لە داھاتوودا
بەشێک لە بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی کان سەبارەت بە زنجیرە دراماکانی
تەلەڤیزیۆنی بکرێتەوە.
چۆن دەتوانین کورتە فیلمەکانی ناوخۆی ئێران لە رایەڵە و کەناڵە
پڕبایخەکانی جیھانی ئاپلۆد بکەین و بازار دۆزەرەوەیەکی باش بۆ پەخش و
بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمەکان پەیدا بکەین، پرسیارێکی دیکە بوو کە
ئاراستە کرا و بەڕێوەبەری بازاڕی فیستیڤاڵی کان سەبارەت بەمەش گوتی:
پلەت فۆڕم یان پێکھاتەیەکی تایبەت بوونی نیە، بۆ ئەوەی کە کەسایەتی یان
گروپێک بۆ فیلمێکی تایبەت ھەڵبژێرن. ئەم ئەرکە لە ئەستۆی خودی ئێوە
دایە کە ببینن لە چوارچێوەی فیلمەکەی ئێوەدا چ کۆمپانیا و بەشکۆیەک
چالاکی دەکەن و تا ئێستا چەندە توانیویانە سەرکەوتوو بن. ئەمە
تێگەیشتنی ئێوەیە و دەبێ بەو پەیوەندیانەی کە لە فیستیڤاڵە
جۆراوجۆرەکاندا دروستی دەکەن، بتوانن باشترین کەسەکان ھەڵبژێرن.
سەبارەت بە دەستپێڕاگەیشتن بە بڵاوکەرەوەکان و ماڵپەڕە گەورەکانی
جیھانیی فیلمسازیش دەبێ لە ھەر بەشێکدا ناونووسی بکەن و رێزۆمەیان
ئاراستە بکەن و یان بەرھەمەکەی خۆتان لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا
بەشداری پێ بکەن، ھەتا لە لایەن ئەم کۆمپانیا و بەشکۆیانەوە ببیندرێت و
یان بکڕدرێت.
ئەو لە کۆتاییدا لە وڵامی ئەم پرسیارە کە چ فیلم گەلێک بازاڕێکی باشتری
لە بواری سینەمای منداڵاندا ھەیە و دەتوانن سەرکەوتوو بن، گوتی:
ئەمڕۆکە فیلمەکانی تایبەتی ئەنیمەیشێن لە بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا
یەکجار پێشوازی لێ کراوە و تەنانەت زۆربەی فیستیڤاڵەکانی پڕبایخی
جیھانی بەشێکی جودا بۆ ئەنیمەشێن لەبەر چاو دەگرن. چۆنایەتی و
تەکنەلۆژیا لە بواری فیلمی ئەنیمەیشێن یەکجار کەوتۆتە بەر سەرنجی
بڵاوکەرەوەکان و کۆمپانیاکان و ھەرچەندە بتوانن فیلمێکی نوێ و بەڕۆژتر
بەرھەم بھێنن، بازاڕێکی گەورەتر و جیھانی تر بۆ خۆتان پەیدا دەکەن.
سی و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە بەشەکانی فیلمی
درێژی چیرۆکی، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمەکانی
ئەنیمەیشێنی درێژ و کورتە فیلمەکانی ئەنیمەیشێن لە
دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە
وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|