٦\٩\٢٠١٩
سی و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران.
نمایش‌کردنی "ماڵی دۆست له کوێێه؟" له ده‌رهێنانی
"عه‌باس کیارۆسته‌می" له ئیسفه‌هان.
ئه‌مساڵ
حه‌وت به‌رهه‌م له به‌شی فیلمه نۆژه‌نکراوه‌کانی سینه‌مای منداڵان و
پێنج به‌رهه‌م له به‌شی فیلمه‌کانی پڕ له یاد و بیره‌وه‌ریی له
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
نمایش ده‌کرێن.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ میوانداریی به‌شێکه به ناونیشانی "نمایش کردنی
فیلمه نۆژه‌نکراوه‌کانی سینه‌مای منداڵانی ئێران".
ناوه‌کانی ئه‌و فیلمانه‌ی که له‌م به‌شه‌دا نمایش ده‌کرێن، بریتین له؛
"ساز ده‌هه‌نی" له ده‌رهێنانی ئه‌میر نادری، "ماڵی دۆست له کوێێه؟"
له ده‌رهێنانی عه‌باس کیارۆسته‌می، "نیاز" له ده‌رهێنانی عه‌لیڕه‌زا
داوودنیژاد، "به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌کانی بنکه‌ی بارهێنانی هزریی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران"، "شاری مشکه‌کان" له ده‌رهێنانی مه‌رزیه
بروومه‌ند، "دزی بووکه‌ڵه‌کان" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا هونه‌رمه‌ند
و "پاتال و ئاواته چکۆله‌کان" به‌رهه‌می مه‌سعوود کرامه‌تی.
ئه‌م فیلمانه له دوو سینه‌مای په‌ردیسی سینه‌مایی چوار باغ له هۆڵی
چل ستوون و له هۆڵی ئیسفه‌هان سیتی سه‌نته‌ری ٤ نمایش ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ به‌شێک به ناونیشانی نمایش کردنی
فیلمه‌کانی پڕ له یاد و بیره‌وه‌ری له‌به‌ر چاو گیراوه که پێکهاتووه
له فیلمه‌کانی "یه‌کێک بوو، یه‌کێک نه‌بوو" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب،
"خوشکه غه‌ریبه‌کان" به‌رهه‌می کیوومه‌رس پوورئه‌حمه‌د، "کڵاو سوور"
له ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب، "پشیله‌ی ئاواز خوێن" به‌رهه‌می
کامبۆزیا په‌رته‌وی و "شاری مشکه‌کان" به‌رهه‌می مه‌رزیه بروومه‌ند.
ئه‌م فیلمانه بڕیار وایه له په‌ردیسی سینه‌مایی هونه‌ری ئیسفه‌هان
نمایش بکرێن.
------------------------------------------------------------------------------------
رائید فه‌ریدزاده:
کتێبخانه‌ی دیجیتاڵ ناسێنه‌ری سینه‌مای منداڵانی ئێران به جیهانه.
دوکتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
گوتی: هاوکارانی ئێمه نزیکه‌ی ٢٥٠ فیلم له سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و ئه‌و
فیلمانه‌ی که دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی
ژێرنووسیان بوو، کۆیان کردۆته‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
یه‌کێک له به‌شه نوێیه‌کانی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ، وه‌ڕێخستنی کتێبخانه‌ی
دیجیتاڵی فیلمه‌کانی منداڵ و مێرمنداڵه که خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی
میوانه‌کان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی.
"رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ، سه‌باره‌ت
به کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان گوتی: ئه‌مساڵ
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه‌ی که ده‌بیری به‌ڕێزی
فیستیڤاڵ به مه‌به‌ستی ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بۆ بازاڕی
جیهانی بوویان، هاوکارانی ئێمه نزیکه‌ی ٢٥٠ فیلم له سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و
فیلمانه‌ی که خاوه‌نی دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی
ژێرنووسیان بووه، کۆیان کردۆته‌وه و ئه‌وانه‌یان له چوارچێوه‌ی
کتێبخانه‌ی پسپۆڕانه‌ی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵدا به میوانه‌کانی بیانی
ئێمه که کڕیاره‌کانی پسپۆری ئه‌م بواره له جیهان دان و بۆ
فیستیڤاڵه‌که بانگهێشت کراون، ئاراسته ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئامانج له‌م کتێبخانه‌یه، ئاراسته کردنی فیلمه‌کانی
ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی وڵاته‌که‌مانه که ره‌نگه ئیمکانی به‌شداری
کردن له فیستیڤاڵه‌کان و بازاڕه‌کانیان نه‌بووه، یان ته‌نانه‌ت فیلمه‌کانی
سه‌رکه‌وتووی فیستیڤاڵ بوون و ئیمکانی به‌شداری کردنی ئه‌وانه له
بازاڕه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و ئه‌وانه نه‌که‌وتوونه به‌ر سه‌رنجی
ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان، پلاتفۆڕمه‌کانی ئینته‌رنێتی و سه‌رمایه‌دانه‌رانی
پسپۆری ئه‌م بواره. هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانیش سه‌رمایه‌دانانه
که به گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنه‌رانی وڵاتانی دیکه‌ش دێته دی.
فه‌ریدزاده سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی کارکردی ئه‌م کتێبخانه‌یه وه‌بیری
هێنایه‌وه: ئه‌و فیلمانه‌ی کۆ کراونه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی
پلاتفۆرمێکدا ئاراسته ده‌کرێت و یه‌ک ئه‌پڵیکه‌یشێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
دیزاینی بۆ کراوه. به‌ر له ده‌ستپێکی فیستیڤاڵ، لیستی فیلمه‌کان بۆ
میوانه‌کان نێردراوه و ئه‌وان ده‌توانن فیلمه‌کان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها
له هۆڵی هۆتێل که‌وسه‌ری ئیسفه‌هان شوێنێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی
بۆ کراوه که میوانه‌کان له‌وێشه‌وه ده‌توانن زانیارییه‌کان وه‌ربگرن.
پاشان ئه‌و که‌سانه‌ی فیلمه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن له لایه‌ن هاوکارانی
ئێمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران و سینه‌ماکاران په‌یوه‌ندی ده‌گرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی دیکه‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م
فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: له به‌شی کارگه‌کاندا، ئه‌و کارگه و
وۆرکشۆپانه‌ی که سه‌رنجڕاکێشتر بوون و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی نێوان
به‌شه‌کان بوون، بۆ ئێمه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌دا بوون. هه‌روه‌ها په‌نێلی
به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ یه‌که‌مین جار له فیستیڤاڵ دابین کراوه که
نوێنه‌رانێک له وڵاتانی سێربستان، پاکستان، رووسیا، کۆریای باشوور و
تورکیا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌م گه‌لی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
ئێران له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا
ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌نێلانه
به‌ڕێوه‌چوو که پێشوازییه‌کی باشی به‌دواوه بوو و بابه‌ت گه‌لێکی به‌کارهێنراوی
یه‌کجار زۆر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاراسته کرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: هه‌روه‌ها
چالاکییه‌کانی روتین و ئاسایی هه‌موو ساڵه‌ی فیستیڤاڵ وه‌کوو ده‌سته‌ی
داوه‌ری، سیفێژ و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی داوه‌ری خه‌ڵاتی یوونیسێف له ده‌ستووری
کاری ئێمه‌دا هه‌یه.
فه‌ریدزاده رایگه‌یاند: رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان یوونیسێف و وه‌زاره‌تی
فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بوونی هه‌یه که له‌و چالاکییانه‌ی که
له پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه دایه، پاڵپشتی ده‌کات و هه‌روه‌ها
ئۆڵه‌مپیادیش یه‌کێکه له‌م بابه‌تانه و ئه‌و خه‌ڵاته‌ی که له لایه‌ن
یوونیسێف پێشکه‌ش ده‌کرێت، به‌شێکه له‌م هاوکارییانه که بڕیار دراوه
بێجگه له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ، له درێژایی ساڵیش‌دا ده‌رێژه‌ی
هه‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه: ساڵی یه‌که‌می کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی
فیلمه‌کانه و هه‌میشه ده‌ستپێکردن، که‌مێک سه‌خته. به‌ڵام ئه‌م
پلاتفۆڕمه وه‌کوو یه‌ک زاکیره و یاده‌وه‌ریی سینه‌مای منداڵ و
مێرمنداڵ بوونی هه‌یه که ده‌بێ له درێژایی ساڵدا چاودێری بکرێن و
دیجیتاڵ سازی و ژێرنووس کردنی ئه‌وانه ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌م خه‌زێنه‌یه بۆ ساڵه‌کانی دواتر زیاتر بکرێت.
------------------------------------------------------------------------------------
مه‌همه‌ت ئاکتاش به‌رهه‌مهێنه‌ری کورد: ده‌بێ له روانگه‌ی منداڵانه‌وه
فیلم به‌رهه‌م بێنین.
"مه‌همه‌ت ئاکتاش" به‌رهه‌مهێنه‌ری کورد له‌و باوه‌ڕه دایه که ده‌بێ
له روانگه‌ی منداڵانه‌وه خه‌ریکی فیلم چێکردن بین و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان
له جیهانی ده‌وروبه‌ریان وه‌ریده‌گرن و لێی تێده‌گه‌ن، وێنه‌ی بگرین.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و دووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
، په‌نێلی "به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی ئێران، تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپی"
به ئاماده‌بوونی "مه‌همه‌ت ئاکتاش"، به‌رهه‌مهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی
سینه‌ما له کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
"مه‌همه‌ت ئاکتاش" له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به
بواری چالاکی خۆی گوتی: من زیاتر له ئه‌ڵمانیا چالاکی ده‌که‌م و له‌م
وڵاته نووسینگه‌یه‌کمان هه‌یه که به‌رهه‌م گه‌لێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
وڵاتانی وه‌کوو ئێران، ئه‌ڵمانیا، میسر، تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپی ئه‌نجام
ده‌ده‌ین. پێم وایه تێکه‌ڵاوییه‌کی باسه‌کان روویداوه و دروسته که
من له کۆمه‌ڵگای تورکیاوه سه‌رم هه‌ڵداوه، به‌ڵام زۆربه‌ی پرسی به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌شی ئێمه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی ورد بۆته‌وه.
ئه‌و پاشان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له سینه‌مادا
روونیکرده‌وه: به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش ته‌نیا ئه‌مه نیه که ژماره‌کان
و ره‌قه‌مه‌کان و بوودجه‌کانی فیلمه‌کان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵکوو به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به چیرۆکی یه‌ک خه‌تی فیلمه‌که و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
هونه‌رییانه و وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه.
ئه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره کورده له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: کاتێک له
ناوچه‌یه‌کدا ده‌مانه‌وێت ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بکه‌ین، یه‌که‌مین
پرسیار ئه‌مه‌یه که بۆچی ده‌مانه‌وێت وه‌ها کارێک ئه‌نجام بده‌ین، چ
شت گه‌لێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌یه که له نێوان دوو لایه‌ندا
هاوبه‌شن، بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران ئۆرجیناڵ بوون یه‌کجار گرینگه و پاشان
به بابه‌تی فرۆش و نمایش کردنی جیهانی سه‌رنج ده‌درێت.
ئه‌کتاش جه‌ختی کرده‌وه: پرسیاری دوایی که ده‌بێ بیپرسین، ئه‌مه‌یه
که ده‌رهێنه‌ر چ که‌سێکه و چ ئه‌زموونێکی هه‌یه؟ ئه‌و کۆمپانیایه‌ی
که ده‌یهه‌وێت چێ‌کردنی فیلمه‌که له ئه‌ستۆ بگرێت، خاوه‌نی چ بوارێکه؟
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌ورووپی به ده‌رهێنه‌رانی فیلمی یه‌که‌م زۆر
متمانه ناکه‌ن و به دوای به‌رهه‌مه‌کانی ده‌رهێنه‌رانی به‌ئه‌زموون و
لێهاتوودا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک جاریش بووه که ده‌رهێنه‌رانی
فیلمه‌کانی یه‌که‌م له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه پاڵپشتییان لێ‌کرا،
به‌ڵام به زه‌ریفی و وردبینییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌ڵبژێردران.
ئه‌و به ئاماژه‌دان به ده‌رهێنه‌ره‌کانی به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران
رایگه‌یاند: من سه‌باره‌ت به ده‌رهێنه‌رانی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئێران
له‌وانه "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" و "عه‌باس کیارۆسته‌می" قسه ناکه‌م، چون
هه‌موو که‌س هۆگری ئه‌وه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سایه‌تییانه کار بکه‌ن،
به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به ده‌رهێنه‌رانی گه‌نج و لاو قسه ده‌که‌م. له ئه‌ورووپا
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان به دوای یه‌ک زمانی نوێی سینه‌ماییدان و ئه‌گه‌ر
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره لاوانه خاوه‌نی ئه‌م زمانه نوێیه نه‌بن، به
دڵنیاییه‌وه هه‌ڵنابژێردرێن. له راستیدا له چیرۆکی دووپاته و ده‌ست
لێدراو بێزارن و به دوای به‌رهه‌مێکی نوێ، جیاواز و ئۆرجیناڵدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م سینه‌ماکاره به ئاماژه‌دان به ئیمکانه‌کانی چێ‌کردنی فیلم له
ئه‌ڵمانیا، روونیکرده‌وه: هه‌ندێک ریزبه‌ندی بۆ چێ‌کردنی فیلم له ئه‌ورووپا
بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر یه‌ک
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێرانی بیهه‌وێت، به‌رهه‌مێکی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات و
یه‌ک میلیۆن یۆرۆ بباته ئه‌وێ، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیک ٢٠ تا ٣٠ له‌سه‌دی
تێچووی به‌رهه‌مهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ها له بواری ئاماده‌کردنی
دیمه‌نی لۆکه‌یشێنی شوێنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که‌ش یه‌کجار یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئه‌مریکاییش دێن بۆ ئه‌ڵمانیا و له‌م ده‌ڤرایه‌تی
و ئیمکانییه‌ته بۆ چێ‌کردنی فیلم که‌ڵک وه‌رده‌گرن. له راستیدا بۆ
سینه‌ماکارانی سه‌ربه‌خۆ دوو رێگا بوونی هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که
ده‌توانن له رۆژئاوا شه‌ریکێک بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش په‌یدا بکه‌ن،
دووهه‌م ئه‌وه‌ی که بازاڕی ئاسیایی ده‌توانێت رێگایه‌کی شیاو له به‌ر
چاویان بێت.
ئه‌و به ئاماژه‌دان به‌و به‌رهه‌مه هاوبه‌شانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی
ئاسیایی گوتی: ساڵی پێشوو من دوو به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شم له ناوچه‌ی
بازاڕی ئاسیایی هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا وه‌کوو ئه‌ڵمانیا
و فه‌ره‌نساش له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بازاڕی
ئاسیاییدا هاوکارییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس یه‌ک
رێگای یه‌کجار گرینگ له‌به‌ر ده‌میاندا هه‌یه و ئه‌ویش خه‌ڵاته سینه‌ماییه‌کانه
که ئۆسکاری ئاسیایی ناوی لێ نراوه.
ئه‌کتاش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌که‌مین هه‌نگاو که له یه‌ک پڕۆژه‌دا
ده‌توانرێ بنرێت، ئه‌مه نیه که ٢٠ هه‌زار یۆرۆ وه‌ربگرن، به‌ڵکوو
ده‌بێت خۆتان نمایش بکه‌ن و له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا به‌شداری
بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که ببیندرێت.
ئه‌م سینه‌ماکاره پاشان باسی پێداچوونه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌کان،
کۆمپانیاکان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی کرد که له چێ‌کردنی فیلمه‌کانی
سینه‌ماییدا یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌کان ده‌ده‌ن که له‌وانه ده‌توانرێ
به سینه‌فۆنداسیۆنی فیستیڤاڵی کان، فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین،
فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ، فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز، وڵاتانی نه‌رویژ و
سویسڕا و چه‌ندانی دیکه ئاماژه بدرێت. ئه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
کارکردی فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین له‌م بواره‌دا گوتی: له فیستیڤاڵی
فیلمی به‌رلین بۆ وه‌رگرتنی پاڵپشتییه‌کانی ماڵی و بێجگه له ماڵی و
دارایی بۆ چێ‌کردنی یه‌ک فیلم رکابه‌رییه‌کی سه‌خت بوونی هه‌یه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری دیار و ناسراو به‌شدارییان تێیدا هه‌یه
و وه‌رگرتنی ئاسانکاری و بوودجه‌ی پاڵپشتی بۆ یه‌ک ده‌رهێنه‌ری لاو سه‌خته.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ٥٠ له‌سه‌دی پاڵپشتی دارایی و ماڵی‌یان له وڵاتی خۆیانه‌وه
هه‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان
به شێوه‌ی ناوچه‌یی چالاکی ده‌که‌ن، ئاماژه‌یدا به به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌کانی
سینه‌مای تورکیا و ئێران و یادی "بایرام فه‌زلی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "جندۆکه‌ی
جوان"ی زیندوو کرده‌وه که فیلمێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا
چێکردووه.
ئه‌کتاش به جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌ش به شێوه‌ی زه‌ماوه‌ند کردن و هاوسه‌رگیرییه، درێژه‌ی به قسه‌کانیدا
گوتی: دوو کلتووری جیاواز له یه‌ک خولی ماوه درێژدا، زه‌ماوه‌ند‌ێک
له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌رێت که له ته‌نیشت یه‌کتردا جێگیر بن و له‌گه‌ڵ
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌کتر ئاشنا بن. ئه‌م رووداوه پێکه‌وه دانانی
دوو نه‌ریتی ره‌سه‌نی کۆنی فیلم چێکردن له ته‌نیشت یه‌کتر دایه، ئه‌و
نه‌ریتانه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو جیاوازییه‌کان له ته‌نیشت یه‌کتر
داده‌ندرێن و له یه‌کدی بابه‌ت گه‌لێکی زۆر فێر ده‌بن.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: پرسی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش ده‌توانێت
یه‌ک کلتووری فیلم چێ‌کردنی نوێ به ناوچه‌که و جیهان بناسێنێت. دوو
زمانی جیاوازی سینه‌مایی ده‌توانن له ته‌نیشت یه‌کتردا جێگیر بن و
ببنه یه‌ک جه‌سته‌ی تاک و بۆ جیهان ئاراسته بکرێن.
ئه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و کێشه و گرفتانه‌ی که
له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا روو ده‌دات، گوتی: ئه‌و کێشه و
گرفتانه‌ی که له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا بوونی هه‌یه، زیاتر
لایه‌نی خۆجێی و خۆماڵییان هه‌یه، ئه‌م خاڵه یه‌کجار گرینگه، کاتێک
له قۆناغی فیلم چێکردندا هه‌موو شاد و دڵخۆشن، بزانن که یه‌ک گرفتتان
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ کات له کاتی چێ‌کردنی یه‌ک فیلم‌دا هه‌موو
ستاف و گروپی ئاماده‌کاری فیلم شاد و دڵخۆش نین.
به‌شی دووهه‌می ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بۆ سینه‌مای منداڵان ته‌رخان کرا
و ئه‌کتاش سه‌باره‌ت به روانینی جیهانی به پرسی سینه‌مای منداڵ رایگه‌یاند:
ئێمه له دوو رسته‌ی بنه‌ڕه‌تیدا ده‌توانین سه‌باره‌ت به سینه‌مای
منداڵ قسه بکه‌ین، ئه‌وه‌ی که فیلم بۆ منداڵه یان سه‌باره‌ت به
منداڵ؟ به بڕوای من هه‌ر دوو رسته دروسته، من خۆم کوڕێکی ته‌مه‌ن ١٠
ساڵم هه‌یه که به‌رده‌وام ئه‌نیمه‌یشێن چاو لێ ده‌کات و کاتێک من
ویستم فیلمێکی ئێرانی (کوردی) بۆی نیشان بده‌م، به‌ڵام چون بۆ ته‌مه‌نی
ئه‌و گونجاو نه‌بوو، قه‌بووڵی نه‌کرد.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: له ئه‌ڵمانیا یاسا و رێسایه‌کی زۆر
بۆ چۆنییه‌تی نمایش کردنی فیلمه‌کان بۆ منداڵان بوونی هه‌یه، به
بۆچوونی من ده‌بێت باڵانسێک له نێوان ئه‌و راسته‌قینه‌ی که هه‌یه له‌گه‌ڵ
جیهانی منداڵانه دروست بکه‌ین، ئێمه ده‌بێ له روانگه‌ی منداڵانه‌وه
خه‌ریکی فیلم چێکردن بین و ئه‌و شته‌ی که ئه‌وان له جیهانی ده‌ورووبه‌ریان
وه‌ریده‌گرن و لێی تێده‌گه‌ن، وێنه‌ی بگرین.
له به‌شی کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا "کامبۆزیا په‌ڕته‌وی" سه‌باره‌ت
به باسی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆچوونی خۆی به‌م جۆره ده‌ربڕی: ئێمه
هیچ به‌رهه‌مێکی هاوبه‌شمان له پێش شۆڕشه‌وه تا وه‌کوو ئه‌مڕۆ نه‌بووه.،
ته‌نانه‌ت به‌ر له شۆرش وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر بڕیاریدا بۆ
چێ‌کردنی فیلم گه‌لێکی له‌م جۆره و ته‌نانه‌ت ستافی ئاماده‌کاری
بیانیشیان بۆ وڵاتی ئێران هێنا، به‌ڵام هیچ کات ئه‌و جۆره‌ی که ده‌بێ
ئه‌م فیلمه وه‌کوو یه‌ک به‌رهه‌می هاوبه‌ش نه‌بینرا.
ئه‌و وه‌بیری هێنایه‌وه: پێناسه‌ی من له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی
فیلم ئه‌مه‌یه که سه‌رمایه‌دانه‌رانی چه‌ند وڵات که ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ند
و سوودێکی زیاتر له فیلمه‌که به‌ده‌ست بهێنن، بڕیار بۆ چێ‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌ش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن نمایش کردنێکی به‌ربڵاوتریان هه‌بێت،
به‌ڵام ئێمه له ئێران ناتوانین بڵێین به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شمان هه‌یه.
------------------------------------------------------------------------------------
ئێران و سێربستان، فیلمی هاوبه‌ش به‌رهه‌م دێنن.
یه‌که‌مین په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی کۆمیته‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی
سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له نێوان ئێران و سێربستان به ئاماده‌بوونی "میرۆلیۆب
وه‌کۆویچ" سینه‌ماکاری سێربستانی له کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان
به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "میرۆلیۆب وه‌کۆویچ" باسی چۆنییه‌تی ئاماده‌کردن
و چێ‌کردنی فیلمی هاوبه‌ش له نێوان دوو وڵاتی ئێران و سێربستان به
یارمه‌تیی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و وه‌رزی هاوبه‌شی ئه‌وانی
کرد. هه‌روه‌ها ئاراسته کردنی پرسیار و وڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وتی
ئه‌م چالاکییه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌شه بوو.
"میرۆلیۆب وه‌کۆویچ" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که له به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌شدا، بابه‌ت گه‌ل و پێچ و په‌نایه‌کی یه‌کجار زۆر بوونی هه‌یه،
گوتی: له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌ڵمانیا، گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌ش له نێوان ئێران و سێربستان به‌سترا. ئه‌م گرێبه‌سته به له‌به‌ر
چاو گرتنی ستاندارده‌کانی هه‌ر دوو وڵات داڕێژراوه و واژۆ کراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وڵاتی سێربستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه له‌وانه
یوونان و فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی سینه‌مایی هه‌بووه. ئێمه
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی گرێبه‌ستی هاوکاریمان
واژۆ کردووه و ستاندارده‌کانی ئه‌خلاقی و شوێنه‌واره‌کانی دیمه‌نی هه‌ر
دوو وڵاتمان له‌م گرێبه‌سته‌دا له‌به‌ر چاو گرت و به‌خته‌وه‌رانه تێگه‌یشتنی
هاوبه‌ش گه‌یشتۆته ئه‌نجام. له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی
فیستیڤاڵ و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و مامۆستایانی سینه‌ما، له نێوان دوو
وڵات‌دا دێته ئاراوه.
وه‌کۆویچ رایگه‌یاند: ئه‌رشیڤی فیلمه‌کانی به‌رهه‌مهێنراوی هاوبه‌شی
دوو وڵات له ناوه‌ندی هونه‌ر و پاراستنی هونه‌ری وڵاتی سێربستان له‌به‌ر
چاو گیراوه. ئه‌م ناوه‌نده، هۆگری و تامه‌زرۆییه‌کی زۆری به کاری
هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به هه‌موو چوارچێوه‌کانی ئه‌م گرێبه‌سته
پابه‌نده.
"میرۆلیۆب وه‌کۆویچ" گوتی: بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ، لێکدانه‌وه‌م بۆ سینه‌ماکانی
دونیا کرد و چالاکییه‌کانی سینه‌مای ئێران، یه‌کێک له به‌شه گرینگه‌کان
بوو که ئێمه له‌به‌ر چاومان گرت. سینه‌مای ئێران، یه‌کێک له
گرینگترینی ئه‌و هونه‌رانه‌یه که له‌م ناوه‌نده‌دا، چالاکییه‌کانی
ئه‌و، له لایه‌ن ئێمه‌وه گرینگی پێ دراوه و له‌به‌ر چاو گیراوه. هه‌روه‌ها
کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده هونه‌رییه‌کان بۆ پاراستن و ئاگاداریی له به‌رهه‌مه
هاوبه‌شه‌کان له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌یه.
وه‌کۆویچ رایگه‌یاند: تاران، شیراز و ته‌ورێز ئه‌و سێ شاره بوون که
بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێردران و مایه‌ی شانازیی
منه که دوو جار له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاری ناوداری ئێرانی "عه‌باس کیارۆسته‌می"
دیدار و چاوپێکه‌وتنم بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ره‌وتی ئه‌م گرێبه‌سته دیدار و وتووێژێکی
زۆری هه‌بووه. له کۆتاییدا بڕیار درا ٦ پڕۆژه که ٣ پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندیدار
به ئێران و سێ پڕۆژه په‌یوه‌ندیدار به سێربستانه، لێکدانه‌وه‌یان
بۆ بکرێت و یه‌ک به‌رهه‌م بۆ ئاماده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌باره‌ت به سینه‌مای لاوان و مێرمنداڵان ده‌بێت و ره‌نگه
به‌ره‌و لای سینه‌مای منداڵیش بڕوات.
ئه‌م سینه‌ماکاره له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه
رایگه‌یاند: بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، یه‌که‌مین بابه‌تی گرینگ، ئه‌مه‌یه
که دڵنیا بین هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی ئابووری، ئه‌خلاقی
و کلتووری روو نادات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تی هه‌ڵه کردن و
دووپاته کردنه‌وه‌مان له‌م بواره‌دا نیه.
ئه‌و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که سێ مۆدێلی سه‌ره‌کیمان له به‌رهه‌مهێنانی
هاوبه‌شدا هه‌یه، گوتی: مۆدێلی ئۆرگانیک، مۆدێلێکه که له‌ودا خاڵێکی
گرینگ بوونی هه‌یه که یه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنان بۆ
وڵاتێکی دیکه هان ده‌دات و ده‌بێت یه‌ک بابه‌تی هاوبه‌ش له به‌ینی
دوو لایه‌ندا بوونی هه‌بێت که له چوارچێوه‌ی چیرۆک یا گێڕانه‌وه‌دا
ده‌رببڕدرێت و له فیلمه‌که‌دا خۆی به جوانی ده‌ربخات. هه‌روه‌ها
مۆدێلی ته‌کنیکاڵ، مۆدێلێکه که هیچ بابه‌تێکی کلتووریی هاوبه‌ش له‌ودا،
له نێوان دوو وڵات بوونی نیه و هاوبه‌شی له بواری دیمه‌ن و لوکه‌یشێنی
شوێنی وێنه‌گرتن، که‌رسته و جیهازه‌کان و سه‌رمایه‌دانانه.
ئه‌م ره‌خنه‌گره فیلمی سینه‌مایی "قه‌سری شیرین"ی به نموونه‌یه‌کی ته‌کنیکاڵی
به‌رز و به‌رهه‌مێکی رێکوپێک و باش ئاماده‌کراو زانی و رایگه‌یاند:
مۆدێلی سێهه‌م، مۆدێلی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه که باسی
بیرۆکه‌کان و ئاڵوگۆڕه سه‌رکییه‌کان بۆ چێ‌کردنی یه‌ک فیلم له لایه‌نی
که‌رسته و جیهازه‌کان و ته‌کنیکی له‌ودا له‌به‌ر چاو گیراوه.
وه‌کۆویچ گوتی: له فیلم چێکردندا دوو راسته‌قینه بوونی هه‌یه. یه‌کیان
ئه‌و شته‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ده‌یبینین و یه‌کیان
رووداوێكه که له دونیای راسته‌قینه‌دا دێته ئاراوه و ئه‌م دووانه
پێویست نیه یه‌کێک بن. ئامرازه هونه‌رییه‌کانی نێو فیلمه‌که‌ش ده‌توانن
رووداوه‌کانی ژیانی ئاسایی رۆژانه رووماڵ بکه‌ن.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ده‌بێ به منداڵان و مێرمنداڵان له
فیلم چێکردندا ئیزن بده‌ین که بیر و باوه‌ڕه‌کان و فۆرمه‌کانی له‌به‌ر
چاو گیراوی خۆیان پیاده بکه‌ن و چوارچێوه به‌وان نه‌ده‌ین. وێڕای ئه‌وه‌ی
که له روانگه‌ی سێهه‌مدا، رکابه‌ری له نێوان مێرمنداڵان و لاوانی
دوو وڵات‌دا ده‌توانێت بێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی که فیلم گه‌لی جیاواز
به بیرۆکه‌گه‌لی تایبه‌ت بێنه به‌رهه‌م.
وه‌کۆویچ له کۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
سینه‌مای وڵاتی سێربستان ئه‌مه‌یه که ئه‌و ماڵیات و باجه‌ی که بۆ به‌رهه‌مهێنانی
فیلم خه‌رج ده‌کرێت، له دوای سێ مانگ بۆ گروپی ستافی سازێنه‌ره‌کانی
ئه‌و فیلمه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وان ده‌توانن ئه‌م تێچووه بۆ
فیلمه‌که‌ی خۆیان خه‌رج بکه‌ن. ئه‌مه، یه‌کێک له ئامرازه هه‌ره
باشه‌کانی له‌به‌ر چا گیراو له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی هاوبه‌ش دایه.
------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌کانی داوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی
فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان راگه‌یه‌ندرا.
ناوه‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
"عەلیڕەزا تابێش" ده‌بیر و به‌رپرسی فیسیڤاڵ، له چه‌ند حوکم و بڕیاری
جیادا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هانی
دیاری کرد.
به‌م پێیه "ئیره‌ج ته‌هماسب" ، "ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو" ، "غوڵامڕه‌زا
ره‌مه‌زانی" ، "ساره به‌یات" ، "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ، "حامید جه‌عفه‌ری"
و "عه‌لی مه‌زاهیری" پێکهاته‌ی ٧ که‌سیی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی به‌شی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که پێک ده‌هێنن.
له درێژه‌دا پوخته‌یه‌ک له ئه‌زموونه‌کانی زانستی و هونه‌ریی ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی ناوبژیوان ئاراسته ده‌کرێت.
ئیره‌ج ته‌هماسب.
"ئیره‌ج ته‌هماسب" پێشکه‌شکاری ته‌له‌ڤیزیۆن، ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و
سیناریۆنووسی ئێرانیه، ئه‌و ده‌رچووی به‌شی شانۆ له کۆلێژی هونه‌ره
جوانه‌کانی زانستگای تارانه. ته‌هماسب ده‌وری ئه‌کته‌ری، ده‌رهێنان و
نووسینی ده‌قی سیناریۆی فیلم گه‌لێکی وه‌کوو "کڵاوسوور و کوری پوور" ،
"یه‌کێک بوو، یه‌کێک نه‌بوو" ، "کڵاوسوور و سه‌روی ناز" ، "له ژێر دره‌ختی
هڵوو" و "کڵاوسوور و بچه نه‌نه" و هتد له کارنامه‌ی هونه‌ریدا هه‌یه.
ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو.
"ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنه
که کاری خۆی به چێ‌کردنی کورته فیلمه‌کان ده‌ست پێ‌کرد، ئه‌و خوێندنی
له به‌شی فیلمهه‌ڵگرتنی سینه‌ما له قوتابخانه‌ی باڵای ته‌له‌ڤیزیۆن
ته‌واو کرد و یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی "چڵه‌کانی داری بی"
بوو. له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ده‌توانرێ
به زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی "رۆژێک رۆژگارێک" ئاماژه بدرێت.
حامید جه‌عفه‌ری.
"حامید جه‌عفه‌ری" به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ما و ئه‌نیمه‌یشێن خه‌ڵکی
ئێرانه، ئه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌شی ئابووری و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گروپی هونه‌ریی پوویایه. جه‌عفه‌ری چالاکی پیشه‌یی خۆی به به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌نیمه‌یشێنی سینه‌مایی "٢٠:٩ له بووشێهر" له سینه‌مادا ده‌ست پێ‌کرد
و ئێستاکه‌ش وه‌کوو یه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌ندامی فه‌رمی
کۆمه‌ڵگای پیشه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌مای ئێرانه. ئه‌و به‌رهه‌مهێنانی
پڕفرۆش‌ترین ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی مێژووی سینه‌مای ئێران "شاهزاده‌ی رۆم"
و "فیلشاه"ی له ئه‌ستۆدا بووه و توانیویه‌تی دیپلۆمای شانازی له هه‌ژده‌یه‌مین
جه‌ژنی سینه‌مای ئێران به‌ده‌ست بهێنێت.
غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی.
"غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی بواری منداڵان و
مێرمنداڵان خه‌ڵکی ئێرانه. ئه‌و ده‌رهێنانی فیلمه‌کانی "زه‌ربه فه‌نی"
، "هه‌ڵاتن له ئوردوو" ، "چۆله‌که‌ی ئه‌شی مه‌شی" و چه‌ندانی دیکه‌ی
له ئه‌ستودا بووه و زۆربه‌ی چالاکییه‌که‌ی له بواری سینه‌مای منداڵ
و مێرمنداڵ دایه. نووسینی به‌رهه‌م گه‌لێکی زۆر له بواری منداڵاندا
له سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن له ئه‌ستۆی ره‌مه‌زانی دابووه.
ساره به‌یات.
"ساره به‌یات" ئه‌کته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن و ده‌رچووی به‌شی ئه‌کته‌ری
له دامه‌زراوه‌ی کارنامه‌یه. به‌یات له ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی رێکه‌وتی
٢٠١٠ی زایینی بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "جیابوونه‌وه‌ی نادر له سیمین"
هه‌ڵبژێردرا و له درێژه‌شدا، له‌گه‌ڵ "له‌یلا حاته‌می" ، "سارینا فه‌رهادی"
و "کیمیایی حوسێنی" خه‌ڵاتی ورچی زێوینی باشترین ئه‌کته‌ری ئافره‌تی له
فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین به‌ده‌ستهێنا. ده‌ورگێڕانی ئه‌و له فیلمی
سینه‌مایی "بیست و یه‌ک رۆژ دواتر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌دڕه‌زا خیره‌دمه‌ندان"
سه‌رنجی هه‌مووانی بۆ لای خۆی راکێشا.
مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده.
"مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆن،
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی کارناسی باڵا واته ماسته‌ری ئه‌ده‌بیاتی شانۆگه‌ری
له کۆلێژی سینه‌ما و شانۆی زانستگای هونه‌ره. له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی
"مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ده‌توانرێ به چالاکی له زنجیره درامای "شکۆی
یه‌ک ژیان" ، زنجیره درامای "ئه‌وی دیکه" و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی
"ئابجی" ئاماژه بدرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها له بواری کورته فیلمیشدا
چالاکییه‌کی زۆری هه‌بووه.
دوکتۆر محه‌مه‌دعه‌لی مه‌زاهیری.
دوکتۆر "عه‌لی مه‌زاهیری" ده‌روونناس و مامۆستای زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتی
تاران و سه‌رۆکی کۆلێژی زانسته‌کانی په‌روه‌رده و ده‌روونناسی له
زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتییه. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌روونناسانی
ئێرانه و به‌شی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌که‌ی ده‌روونناسیی منداڵه. مه‌زاهیری
وتارگه‌لێکی زۆری له بواری ده‌روونناسی له گۆڤار و بڵاڤۆکه
جۆراوجۆره‌کاندا چاپ کردووه. ئه‌و هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین کتێبیشه
له‌م بواره‌دا.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|