سێ
بابهت دهربارهی ههژاران و بێ سهرپهرشتان:
١-
خۆش-ناخۆش
گوزەرانی ئەوان و ئێمە!

سهلام
عهبدوڵا
عەیامێکە
خاڵو بیچان ماڵئاوایی لە منداڵ و کەسوکارو برادەرو مێوان و بەدبەختی
چایچێتی کردووە، ئێستا پاش رۆژگارە(توسامی) ئاساکانی مێژووی شارەکە،
کوڕەکەی(محەمەد یوسف ناسراو بە یوسف، لەدایکبووی1958، گەڕەکی عەبدوڵڵا
بەگ)سەڵاوی هەیە:
-کاری چی ئەکەی؟
یوسف: حەماڵی دەکەم
-چەند منداڵەت هەس؟
یوسف: 8منداڵ(ئاواز، چیمەن، سەلام، عەلی، نەسرین، عەبدولئەمیر، عەباس،
حوسین).
- لە ماڵی خۆتانن یان کرێچین؟
یوسف: ماڵەکەی خۆم کەلاوەیەکەو لەراستیدا تەنها ژوورێکە، بۆیە لە ماڵی
خوشکەکەم(نەزیرە)نیشتەجێین ولەبەر خرابی گوزەرانمان، خوشکەکەم هێشتا
کرێمان لێ وەرناگرێت.
- یارمەتی یان موچە لە هیچ حزب و رێکخراو دەزگاو فەرمانبەرایەتی
وەردەگرن؟
یوسف: وەک راگیراوێکی زیندانەکانی سەردەمی بەعس، مانگی150هەزار دینار
وەردەگرم.
- هاوسەرەکەت کاری هەیە؟
یوسف: نەخێر...کاری چی؟! (زەمیا) چاوی کزەو بۆ چێشتلێنانیش منداڵەکان
یارمەتیدەدەن ژمارەی ناسنامەی نابینایەکەی(544)ە و کەڕەو پێویستی
بە(سەماعەی گوێ)هەیە، بەڵام ناتوانم بۆی دابین بکەم. هەروا دوو
منداڵم(نەسرین و عەبدولئەمیر)نەخۆشی بیرکوڵیان هەیە. بۆ نەگبەتی پارساڵ
خۆیشم لە کاتی کارکردندا، ساردکەرەوەیەک کەوتە سەر قاچم و شکاو هێشتا
پەرەمانی ماوە، بەڵام باشەو هەرچۆنێک بێت، دەتوانم کاربکەم.
-گرنگ ئەوەیە بتوانی کار بکەی، بەڵام لەبیرت نەچێت: هەر بەدەردی
چارەنووسی خاڵۆ رەشید(پیاوی ناو کەلاوەی زبڵ)دەچی...هەموو تەمەنی لە
خانەی سەعدی کاری کردو ئێستا بە نابینایی لەناو کولانە سەگێک ژیان
بەسەر دەبات!
بەهەموو ئەم عەزیزانە دەڵێم: من هیچ نیم و ناتوانم هیچتان بۆ بکەم،
تەنها ئەوە نەبێت دەنگ و رەنگیان پیشان بدەم تا درۆو دەڵەسەی
راگەیاندنەکان دەربخەم و لەوانەیە ببێت بە فشارێک بۆ دەستوبردکردن لە
دابینکردنی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی....لەوانەیە، چونکە هەنگاونان بەرەو
لیبرالەکردنی ئابووری، واتە کوشتنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ!
بەڕاست، ژمارەی تەلەفۆنت هەیە"
یوسف: بەڵێ( 07703646322). بۆچی باشە؟
- لەوانەیە جەنابی وەزیرێک، بەرپرسی رێکخراوێک یان ئەندامە بە
پەرۆشەکانی مەکتەبی سیاسی و لیژنەی ناوەندی حزبەکان کە شەوڕۆژ بۆ
دابینکردنی ژیانێکی بەختەوەر بۆ گەلەکەیان، خەویان لەخۆیان حەرام
کردووە و چاوەڕوانن نووسینەکانی من بخوێنن تا دەستبەجێ پەیوەندی بە
هەژاران و ژێردەست و دەستکورتەکان بکەن و چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوەو
لەوانەیشە یەکێک بۆچوونەکەت بخوێنێتەوەو لەبەر بێدەسەڵاتی، بڵێ: (بەداخەوە)و
بۆ چارەنووسە رەشەکەتان فرمێسک بڕێژێت و هەناسەیەکی سار بدا!
یوسف: هەم خاسە!...دراوسێیەکی بەدبەختم هەیە، بۆچی سەردانی ئەویش ناکەی؟
-فەرموو...
ئەوەتە هەمان"بەزمەکەیە"هێشتا هیچ نەبووە کەڵاوەیەکی شڕو دەرگایەکی
چینکۆم لەپێشەو وا خەریکە منیش وەک(ع.ب)بڵێم: کاکە من پێشتر ئەم فیلمەم
بینیوە یان وەک بەرپرسی دارایی حزبێک بکەم، کاتێ(زەمانە رووی رەش
دەبێت)و دەستکورتێک رووی تێدەکات، ئەم کابرایە لەبری رێزو حورمەت و
گوێگرتن و هتد... چەپڵەی لێدەدا و دەڵێ: وەڵڵا ئەمیش بوو بە مەعمیل...!
- بەزەحمەت نەبێت ناوتان چییە؟
-
فاتمە عەبدوڵڵا وەلی
-تەمەنتان چەندە؟
فاتمە: لەدایکبووی1965م
بەڕێزان! بۆ ئەوەی زۆر لە کاتی زێڕینی بەڕێزتان نەبەم:
فاتمە پاش کۆچی دوایی هاوسەرەکەی(ئەکرەم عەزیز)، کچە گەورەکەی(مەروە)
کە هێشتا تەمەنی 14ساڵ بوو وقوتابی پۆلی 1ی ناوەندی بووە، لە قوتابخانە
دەریکردووەو بە مێردیداوە! ئێستا بەبێ خانەنشینی یان کارو موچە و"میرات
و ڤیلاو مۆنیکا"، خەریکی بەخێوکردنی(محەمەد و مەروان)ە.
- هیچ کۆمەک یان یارمەتی وەردەگرن؟
فاتمە: لە مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مانگانە30هەزار
دینار"فەقیرانە" وەردەگرم!
- ئەگەر خەباتت بکردابا ئێستا وەک برادەرەکەمان لەلانی کەمەوە
وەک"مافێکی خۆت"،دەبووی بە خاوەنی خانوویەکی400هەزار دۆلاری و هەر
رۆژێک لە وەڵاتێک دەرێژەتان بە خەباتی رەوای گەلەکەمان دەدا....هەی
لەمن ئاخڕ شەڕتر...دە باشە ژمارەی تەلەفۆنەکەتان چەندە؟
فاتمە: 07710112083
شێوەی ژیان و رۆژگاری فێڕۆچووی فاتم خان هاتە پێشچاوم و لەبەردەم
خۆمەوە وتم:
هەی ماڵتان ئاوا نەبێت بۆ خۆتان و حکومەت و حزبەکانتان و ئەم رۆژو کات
و چرکە رەشانە کە دەرخواردی منی وێڵ و سەرگەردان بەدوای"کڵاوی بابردوو"،
دەدەن...ئەمەش نموونەیەکی دووبارەکراو و وەرسکەریترە بۆ خۆش– ناخۆش
گوزەرانی ئەوان و ئێمە!
سەلام عەبدوڵڵا 07701929872 dwaroj@yahoo.de
کۆڕەکتلیکۆم! تکایە من10دۆلارم داوەو بۆم هەیە تا 24/10ئینتەرنێت
بەکاربهێنم، بۆیە رێگام پێبدەم تەنها ئەم ئیملە بۆ بڵاوکردن بنێرم!
٢-
زیکرا خانم بۆ
''زاکیرە''ی
ئێوەی"زۆر مرۆڤدۆست!
چ
دیارییەک پێشکەش بە زیکرا دەکەن؟
- کەلەبچە و زنجیرو دەگای داخراو!
لە چ ئارایشگایەک پرچە جوانەکەی دەڕازێننەوە؟
- بە قەیچی دەیبڕن و عەبرەتی دەکەن!
ئەی چاوە خەواڵووە سەرتاپا نوقم لەناو خەون وپرسیارەکان؟
- ...
بە چ رەنگێگ لێوە جوانەکەی رەنگ دەکەن؟
- ...
کامە مۆدێلی جلوبەرگ بۆ قەدوباڵای هەڵدەبژێرن؟
- هەر کراسێک و هەر رەنگێک و هەر مۆدێلێک!
کامە جانتای قوتابخانە پێشکەشی دەکەن؟
- ...
خۆراکی چی دەدەنێ؟
- ئەوەی تەنها نەیکوژێ و بەس!
سەردانی هاوڕێکانی دەکات؟
- ...
هاوڕێکانی سەردانی دەکەن؟
- ...
ناو: زیکرا ئیسماعیل خەلیل، تەمەن15سال بەتەنها لەگەل دایکێکی نەگبەت و
جەرگسوتاو(خێریە جومعە)لەناو کەلاوەیەک لە شاری خانەقین دەژێ. زیکرا
وەک یەکێک لە شاژنەکانی دونیا بە هێمنی پاڵی دابووەوە، بەڵام لەسەر
پەتوویەکی میزاوی و پەتویەکی چڵکنی تر لەخوار پێیەتی و سەرینێکی
سووریشی لە ژوور سەریە و لە تەنیشتییەوە جامە ئاوێک دانراوە...
زیکرا چۆنی؟
(ئەمە چ بێدەنگییەکە؟ چ تێڕوانینێکی هەیە؟ گاڵتە بە پرسیارەکەم دەکات
یان بە سووکی تەماشای هەموو کەون و کائینات دەکات؟....
ئیمڕۆ، بەبێ هیچ پرسیار و دەنگدان و بەشدارییەکی خوشکە زیکرا، حکومەت
کابینەکەی رادەگەیەنێ و وەزیرەکانی ناخۆو سوپا وەک خۆیان لەپێناو
پاراستنی شەرف و کەرامەت و مافی ئینسان لە هەرێمە شکۆدارەکەمان،
دەمێننەوە.)
ئەو کەلەبچەیە چییە؟
خێریە: وەختێ عاجزم دەکا و ئیتر هیچم پێناکرێ، ناچارم بەگریانەوە لەسەر
خۆم دەدەم و کەلەبچەی دەکەم.
ئەی ئەو زنجیرە چییە بەدارگاکەوە؟
خێریە: تا ڕا نەکات
بۆچی ئێستا وا بێدەنگە؟
خێریە: حەپم پێداوە
بەچی دەژێن؟
خێریە: دوو مانگ جارێ 260هەزار دینار موچەی خانەنشینی مێردە
کۆچکردووەکەم وەردەگرم و100هەزار دینار دەدەم بۆ کرێی ئەم کەلاوەیە!
چی بکرێ باشە؟
خێریە: زیکرا بۆ سلیمانی ببەن و هیچی ترم ناوێ...تەنها ئەوەم دەوێت و
سەرفرازم بکەن!
ئایا هیچ رێکخراوێکی(ژنئافرەتانی) کوردستان لە خانەقین یان حزبەکان و
ئەنجومەنی حوکم لە شارەکەمان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن، ژیانی و
گوزەرانی زیکرا لەو میحنەتە رزگار بکەن یان گوێ لە هاواری دایکی بگرن؟!
کێ پێماندەڵێت، وەڵاتەکەی زیکرا ناوچییەو ئاڵاکەی چ رەنگێکی هەیە؟
زەحمەت نەبێت، رێگاوبانی ئەو وەڵاتە دیاری بکەن، ناوی یەک بەیەکی حزب و
رێکخراو و حکومەت و رەگەزەکەیان بنووسنەوە، لەبیرتان نەچێت، ناوی ئاین،
پەیامبەر، خەلیفە و ئیمام مەرقەدەکانی تۆمار بکەن.
وەزیری پەروەردە، ئاوا ئاگات لە قوتابییەکەت هەیە؟
وەزیری نەوت: ئەمە بەشی بژێوی هاوڵاتییەکەتە؟
وەزیری ئاسایش: بەم شێوەیە ئاگات لە ئاسایشی هاوڵاتییەکەتە؟
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: زۆر ئەحواڵتان دەپرسم، "خوا""لێت رازی بێت!
وەزیری دارایی پارە چڵکنەکەت بۆ چیتر خەرج دەکەی؟!
وەزیری مافی مرۆڤ، زیکرا مافی مرۆڤی هەیە؟!
وەزارەتی ئەوقاف و یەکگرتووو بزووتنەوش لە سەر ژوورەکەی زیکرا دەنووسن:
یالله!
پارتی و یەکێتی...شوکور باشن؟!
حزبی شوعی دەڵێت: ئەم جۆرە کارو چالاکی و خزمەتگوزارییانە، کاری
حکومەتە!
ئەزانن چی: هەر دەبێ ئەو بارانە ببارێت و روح و ئەقڵ و هۆشمان لە چڵکنی
و چاوچنۆکی پارەو دەسەڵات خاوێن بکات!
تاقە چارەمان ئەوەیە، بۆنی گوڵەسووەکە ژیان مۆخمان پڕ بکات، نەک
لەبەردەم دەرگای سوڵتان، بە وەزارەتێک دڵخۆش بکەیت!
وا نوێژو رۆژووی سەرخۆشیم بە شەرابی سوور و سوورەتی زیکرا دەست پێدەکەم:
زیکرا وەڵاتمانەو ئینسانبوونی هەموومان و هەموو شتێکمان دەخاتە ژێر
پرسیار!
سەلام عەبدوڵڵا
تێبینی: لە 7/8/2008 هەواڵێکم لەبارەی زیکرا بڵاوکردەوەو هەمووان لەم
بارەیەوە ئاگادارن، بەڵام وەک دەبینن بەو هەموو حزب و رێکخراوە
جۆربەجۆرانە، تا ئێستا چارەسەری جددی بۆ ئەم کارەساتە نەکراوە. ئەمەش
دەقی هەواڵەکەیە:
هەواڵ، 7/8/2008، خانەقین
کچێکی 13ساڵی لە ناو ماڵی خۆیان 3ساڵە زیندانی کراوە
لەم گەرماییەو لەناو ژوورێکی بچووکی سەربان بەبێ ئەوەی پانکەیەکی تێدا
بێت، کچێک بەناوی(ز، تەمەن 13ساڵ) ماوەی سێ ساڵە لەلایەن کەسوکاری
خۆیەوە زیندانی کراوە. کارەساتی(ز)لەگەل تەقینەوەی حوسَنییەکەی خانەقین
لەلایەن خۆکوژێک، دەستپێدەکات، چونکە برایەکی لەو کارە تیرۆریستییە
لەدەستدەداو ئەمیش باری دەروونی تێکدەچێت.
فەوزیە ئەحمەد کە بەپرسی بەشی کۆمەڵایەتییە لە رێکخراوی یەکێتی ژنان بە
هاوڵاتی وت: کاتێ سەردانیم کرد، دەرگای ژوورەکەی داخرابوو و ئاگای
لەدنیا نەبوو. کچەکە هەر ئێستقانی مابووەوە.
هەروا زەینەب ئەرکەوازی(لێپرسراوی سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیری ژنان
لە خانەقین) وتی: کاتێ هەواڵی(ز)مان پێگەیشت، دەستبەجێ بۆ چارەسەرکردنی،
گەیاندمان بۆ لای د. ئەفرام(پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان) لە سلیمانی.
شایانی باسە باری ئابووری ئەم خێزانە زۆر خراپە.
٣-
دەنگ و رەنگ و جیهانی
هەژاران.
خوێنەری
بەڕێز: تکایە نیگەران مەبن لەوەی رۆژانە لەبری خەندەو پێکەنین و هەواڵی
کۆبوونەوە سەرکەوتووەکانی سەرکردەکان و شادی گەل، وێنەو ژیان و
گوزەرانی هەژارانتان پیشاندەدەم. لەوانەیە ئەمە بەدڵی هەندێ کەس نەبێت
و بڵێن: باشە هیچ خێرێک لە کوردستان نییە؟!
شاعیران! چیتر هۆنراوە بۆ جوانی شاخ و مەمک و مامزە نەنووسن، لەبریاندا
هۆنراوە بۆ گۆڕینی ژیانی هەژران و داماوان وچاوەڕوانی منداڵە
هەتیوکەتووەکانی وەڵات بنووسن!
سیاسەتمەداران، چیتر باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ مەکەن، پێمان بڵێن،
رۆژانە چ پڕۆژەیەکتان هەیە بۆ رزگارکردنی چەوساوەو هەژاران لە مەینەتی
و نەداری و ژیانی ناو کەلاوەکانیان!
"رۆشنبیران" بڕوا بکەن گوێچکەکانمان پڕ بوون لە"عەزەمەتی"وتارەکانتان،
تکایە بیبڕنەوە، وەرن قسەکانتان بکەن بە نان و ماڵ و شادی بۆ
ستەمدیدەکان! هەموو باسەکانی ئێوە لەدەمی نەگبەتەکان، تامی تاڵە، بۆیە
بەدوای زنجیرە درامای تورکی و میسریەوەن یان بای بای بۆ نیشتمانە زۆر
خۆشەویستەکەیان دەکەن و هەندێکیش خەریکی حەپ و حەشیشن!
خەلک باوێشکی لە زاراوەکانی(نەتەوە، نیشتمان و هێرشی دەرەکی)دێت
ولەبریاندا باسی(گرانی، بێکاری، لانەوازی، سواڵکەری)دەکەن:
1- رێژاو عومەر یاسین لەگەل5منداڵەکانی(دیانە، محەمەد، عیماد، دڵنیا،
بەرزان)لە گەڕەکی تۆڵەفرۆش دەژێن. باوکی منداڵەکان(ئازاد مەحەمەد)پێش
چەند ساڵێک لەسەر رێگای ئیمام وەیس بەدەست ئیسلامییەکانەوە شەهیدکراو
لەوکاتەوە دایکەکە بۆ پۆلە منداڵە دڵ بە ژیان خۆشەکەی، هەر چیرۆکی
گەڕانەوەی باوکیان بۆ دەگێڕێتەوە، کەچی ئەو رۆژە هەر هەموویان بەتاڵ
بوونەوە: گەورەکەیان بە ئەفسەرێکی وتووە: بۆچی تۆ مۆڵەت بە باوکمان
نادەی بگەڕێتەوە!
ئەم خێزانە دەبێ بە350هەزار دینار بژین و ئەم بڕە پارەیە بەشی گرانی
بازاڕە نەعلەتبووەکەمان ناکات.
ژمارەی تەلەفۆنی ئەم خێزانە: 07701493715
2- ئەمەل ئەنوەر حوسین(ژنی ماڵ) خاوەن4منداڵە(بەیدا، 22ساڵ، ئەحمەد،
20ساڵ، مەروە 18ساڵ، رەوا، 17ساڵ). هاوسەرەکەی پێشی چەند ساڵێک کۆچی
دوایی کردووە. ئەمەل وتی: کوڕەکەم بۆ کار دەگەڕێ، بەڵام دەستی ناکەوێت
و هەر چوار منداڵەکەی لە پۆلی چوار، قوتابخانەیان بەجێهێشتووە.
ژمارەی تەلەفۆنی ئەم خێزانە: 07708678801
3- سەمیرە عەلی موراد(1961)دایکی(دیلان14ساڵ، دیانە13ساڵ،
حەیدەر12ساڵ). باوکی ئەم منداڵانە لە4/7/2002دا کۆچی دواییکردووەو لەو
کاتەوە وەک سەمیرە خان وتی((مانگی لە مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان30هەزار دینار فەقیرانە وەردەگرم و لە بنکەی کاروباری
کۆمەڵایەتی(ى.ن.ک)چێشتلێدەنێم و مانگانە125هەزار دینار وەردەگرم، بەڵام
دەبێ 150هەزار دینار کرێی دوو ژووری بچووک بدەم. لە راستیدا ئێمە بە
خێری"خێرەومەنان"دەژێین)).
ژمارەی تەلەفۆنی ئەم خێزانە: 07703550497
ئەم خێزانانە سەربەرزو خاوەن کەرامەتن، ئەوە سیستێمی دەسەڵاتدارە، وەک
پاشماوەی سەر سفرەکانیان و سواڵکەر، مامەڵەیان لەگەل دەکات...تگایە لەو
وشە وبۆچوونانە کە ئاوێنەی ژیانی رۆژانەی خەڵکە، رامەکەن!
dwaroj@yahoo.de
|