٢٤\٣\٢٠٢١
سێ بابەتی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
پێنچ وڵاتی ئەوروپی داوای دابەشکردنی پەنابەران دەکەن بەسەر تەواوی
وڵاتانی ئەوروپادا
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ٢٠/٣/٢٠٢١
هەریەك لە وڵاتانی ( یۆنان ، قوبرس ، ئیتاڵیا ، مالتا ، ئیسپانیا ) لە
کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا لە یۆنان ڕایانگەیاند کە وڵاتەکانیان ئەرکێکی
زۆر کەوتۆتە سەریان بەهۆی زۆری پەنابەرانەوەو داوایانکرد کە ووڵاتانی
تری ئەوروپا هاوبەش بن لەم بەرپرسیاریتیە لەوەرگرتنی پەنابەران
بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگای دەریاوە بە بەلەم دەگەنە سنورو
وڵاتەکانیان"
هەروەها " داوایانکرد کار بەڕێکەوتنەکەی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا بکرێت
کە لەساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا بەپێی ڕێکەوتنەکە تورکیا ئەوپەنابەرانە
وەرگرێتەوە لە لە ووڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرێتیان
رەتدەکرێتەوە بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی دەگەنە یۆنان هەروەها تورکیا
ڕێگری تەواو بکات لەپەڕینەوەی پەنابەران لە سنوری ووڵاتەکەی
لەبەرامبەردا تورکیا هاوکاری دارایی بکرێت.."
ئەوەش هاتووە"ئەمە لەکاتێکدا تورکیا چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە
ئەوروپا بەڵێنەکانی نەبردۆتەسەر بە پێدانی ئەو شایستەدارایانەی کە
لەڕێکەوتنەکەدا بریاری لەسەر درابوو".
بەلام ئەوروپاش لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندوە" کەتەواوی شایستە
داراییەکانمان داوە بەتورکیا وە بەردەوام دەبین لەهاوکاریکردنی زیاتری
تورکیا لەبەرامبەر لە خۆگرتنی زۆرترین ڕێژەی پەنابەران بەتایبەتی
پەنابەرانی سوری کە ژمارەیان زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو پەنابەرە"
کۆمیسیۆنی پەنابەرانی ئەوروپیش لە هەوڵی چاککردنی یاساکاندایە بۆ
مەبەستی دابەشکردنی پەنابەران بەسەر هەر ( ٢٧ ) بیست و حەوت دەوڵەتە
ئەوروپیەکە نەك تەنها ئەو پێنچ ووڵاتە بەرپرسیارێتی پەنابەران لە ئەستۆ
بگرن.
کۆمیسیۆنەکە ئەوەشی ڕاگەیاند" بەشێك لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا
رەتی دەکەنەوە کە ئەو پەنابەرانە وەربگرن بەڵام یاساکە پێشنیاری ئەوە
دەخاتە بەردەمیان لەبری وەرنەگرتنی پەنابەران لەو پێنچ ووڵاتە هاوکاری
داراییان پێشکەش بکەن"
بەپێی ڕاگەیاندێکی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیالەسەرەتایی ساڵەوە زیاتر لە
( ٦٠٦٨ ) شەش هەزارو شەست و هەشت پەنابەر لەڕیگای دەریایی سپی
ناوەراستەوە گەیستونەتە کەنارەکانی ئیتاڵیا کە ئەم ژمارەیە دوو هیندەی
ساڵی پارە لەهەمان کاتدا
شایەنی باسە کۆبونەوەی ئەم پێنچ وڵاتە پێش کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی
ئەوروپی دێت کە بریارە لەڕیکەوتی ٢٥/٢٦/٣/٢٠٢١ ئەنجامبدرێت کە تایبەتە
بە گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بە دەیان پەنابەر
بوونە قوربانی لە دەریای سپی ناوەڕاستدا.
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "لە ڕێکەوتی
١٨/٣/٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ئەوروپا بەلەمێکی
پەنابەران کە نزیکی ( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری لەسەربوە لەنزیك کەنارە
دەریاییەکانی لیبیا ئاگر دەگرێت هەر لەسەرەتایی رووداوەکە پەنابەران
پەیوەندی دەکەن بە پلاتفۆڕمی تەلەفونی ڕزگاریەوە".
ئەوەشی گوت "پلاتفۆڕمی ڕزگاریش لەسەر رووداوەکە دەڵێت: ڕاستەوخۆ
پەیوەندیمان بە هەریەك لە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ( لیبیا ، مالتا ،
ئیتاڵیا ) کردوە بەڵام هیچیان وەڵامیان نەداینەوە ناچار کەشتی
ڕزگارکردنی پەنابەرانمان ئاگادار کردەوە ( ئۆشن ڤایکینغ) ئەوانیش
راستەوخۆ دەستیان کرد بەگەڕان بۆ دۆزینەوەو ڕزگارکردنی پەنابەرەکان
بەڵام بەهۆی دەستنەکەوتنی لۆکەیشنی ڕووداوەکە لەلایەن پەنابەرەکانەوە
گەڕان تا کاتژمێر ( ٠٨:٠٠ ) هەشت بەرەبەیان بەردەوام بوو..".
بەپێی لیدوانی بەشێك لەڕزگاربوان بەلەمەکەیان درێژی دوانزە مەتربوە
ژمارەیان نزیکی ( ١٣٠ ) پەنابەربوە کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی (سۆدان
، سەنگاڵ ، سوریا ، پاکستان ، مەغریب ، میسر ) وە لە نیوانیشیاندا ژن و
منداڵ هەبوون.
رزگاربوەکان ئاماژەیان بەوەدا کاپتنی بەلەمەکە چەرخێکی بەکارهێناوە بۆ
پشکنینی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە ڕاستەوخۆ گڕی گرتوە ووتی
لەوساتەدا زیاتر لە ( ٥٠ ) پەنجا پەنابەر خۆیان خستە ناودەریاکەوە بەبێ
هیچ کەرەستیەیەکی ڕزگارکەر بەبێ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە
ناوبەلەمەکە.دوای ڕووداوەکە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند کە
( ٤٥ ) چل و پێنچ پەنابەری ئەو رووداوەیان ڕزگارکردوە وە تەرمی پێنچ
پەنابەریشیان دۆزیوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەتەرمی تر بکات،بەڵام
بەپێی لیدوانی رزگاربوەکان ووتیان :ئێمە لەلایەن ڕاوچیە ماسیەکانەوە
ڕزگار کراوین نەک پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا.
شایەنی باسە بەپێی دواین زانیاری هێشتا چارەنوسی نزیکی ( ٦٠ ) شەست
پەنابەر نادیارە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە لە
ریزبەندی یەکەمدا هاتوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی.
بەپێ ڕاپۆرتێك کە هیوا خدر لە تورکیاوە ئاراستەی ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی کردوە هاتووە"بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ
کاروباری پەنابەران لە تورکیا وە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی
تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی نیودەولەتیان
کردوە ( الحماية الدولية ) وە تۆمارکراون بریتیە لە ( ٣٣٠،٠٠٠ ) سێ
سەدوو سی هەزار پەنابەر کە دیارترینیان پەنابەرانی ( عێراقی ، ئەفغانی
، ئیرانی )نن لەو ژمارەیەش ( ١٤٧،٠٠٠ ) سەدوو چل و حەو هەزاریان
پەنابەری عیراقین بە هەرێمی کوردستانەوە.".
هەروەها دەڵێت" بەپێی ئاماری هەردوولا پەنابەرانی عێراقی زۆرترین
ژمارەی پەنابەرانی نیودەوڵەتی پێك دێنن وە لە پلەی یەکەمدان،ئەمە لە
کاتێکدا بەهۆی ئاڵوگۆڕی سیاسەتی پەنابەری لە نێوان ڕیکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و
کۆجبەرانی تورکیا لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠١٨ بە هەزارەها پەنابەر متمانەیان
بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان نەماو ڕێگای مەرگی ئەوروپایان گرتەبەر
وە بە هەزارەها پەنابەری تری عیراقیش کەیسەکانیان داخست و داوای
ئیقامەی کاتیان لەتورکیا کرد.."
سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە (إعادة التوطين ) هیوا دەڵێت
"ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵانە بەپێی بەرنامەیەکی ئامادەکراو
کەیسی بەشێك لە پەنابەران کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ و
کۆچبەرانی تورکیا پێشوەخت پەسەند کراون دەدات بە ئەو ووڵاتانەی پەنابەر
وەردەگرن.".
بۆ ئەمساڵیش ڕایگەیاند" ( ٢٠،٠٠٠ ) بیست هەزار پەنابەر لەتورکیاوە
رەوانەی ووڵاتانی سێیەم دەکرێن لەو ژمارەیەش تەنها ( ٥٠٠٠ ) پێنچ هەزار
پەنابەرانی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە( الحماية الدولية).ئەمە لە کاتێکدا
ئاماژەی بەوەشکردووە لە کۆی ( ٣٣٠،٠٠٠ ) هەزار پەنابەرانی نیودەوڵەتی
کە ( ١٤٧،٠٠٠ ) سەدوو چل و حەوت هەزاریان پەنابەرانی عێراقیین ( ٤٠،٦٠٠
) چل هەزارو شەش سەد پەنابەریان پێویستیان بەناردنە بۆ ووڵاتانی
سێیهەم.".
سەبارەت بە پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە لەماوەی دووساڵی
ڕابردوو وە تا مانگی رابردوو سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە (
إعادة التوطين )واتا ڕەوانەکردنیان بۆ ووڵاتانی سێیەم بەم شێوەیەیە:
لە ساڵی ( ٢٠١٨ ) بەدواوە کەمترین ڕێژەی پەنابەرانی عێراقی سود
مەندبوون لە بەرنامەی ( إعادة التوطين ) واتا دووبارە نیشتەجێکردن یان
بەڕێکردنیان بۆ ووڵاتانی سێیهەم.
لەساڵی ٢٠١٩ لە کۆی ( ١٠،٥٥٨ ) دەهەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو هەشت
پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیهەم تەنها ( ٨٦٦ ) هەشت سەدوو
شەست و شەش پەنابەریان عێراقی بوون کە لەلایەن حەوت ووڵاتەوە
وەرگیرابوون ،ئەویش ئوستڕالیا ٣٣٩ پەنابەر ، پورتوگال ٢٦٥ پەنابەر ،
کەنەدا ١٤٤ پەنابەر ، بەریتانیا ٥٧ پەنابەر ، ئەمەریکا ٥٧ پەنابەر ،
ئەڵمانیا ٣ پەنابەر ، ئیسپانیا ١ پەنابەر.
هیوا لەسەر ئەو پەنابەرانەی ڕەوانەی وڵاتی سێهەم کروان دەڵێت"لەساڵی
(٢٠٢٠ )دالە کۆی( ٤٠٤٨) چوار هەزارو چل و هەشت پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ
ووڵاتانی سێیهەم تەنها ( ٦٠١ ) شەش سەدوو یەك پەنابەریان عێراقی بوون
کە لەلایەن چوار ووڵاتەوە وەرگیرابوون ئەوانیش بریتین لەهەریەك لە
ووڵاتانیئەمەریکا ٢٩١ پەنابەر ، کەنەدا ١١٥ پەنابەر ، ئوستڕالیا ١٠٦
پەنابەر ، پورتوگال ٨٩ پەنابەر.."
لەم ساڵیشاد ( ٢٠٢١ ) تا مانگی ڕابردوو لە کۆی ( ٧٦٤ ) حەوت سەدوو شەست
و چوار پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم تەنها ( ٤٢ ) چل و دوو
پەنابەریان پەنابەرانی عیراقی بوون کە لەلایەن سێ ووڵاتەوە وەرگیراون
ئەوانیش بریتین لەهەریەك لە ووڵاتانی ( ئوستڕالیا ٣٩ پەنابەر ،
ئەمەریکا ٢ پەنابەر ، پورتگال ١ پەنابەر).
شایەنی باسەبەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تورکیا کە
لەئێستادا دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەرانی بەدەستە
ڕایگەیاند "پێشبینی دەکەین بۆ ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو واتا ساڵی ( ٢٠٢١
وە ٢٠٢٢ ) ڕیژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی زیاد بکات
بەتایبەتی لەلایەن پەنابەرانی هەریەك لە ووڵاتانی ( عیراق ، ئەفغانستان
، ئیران ) ئەمە لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا کۆت و بەندی زۆری خستۆتە سەر
ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عیراق بە هەرێمی کوردستانەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی
پەنابەرانی عێراقی


|