١٩\٤\٢٠١٣
سێیەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له
ئهوروپا.
شانۆ، زانست و تێئاترالیتێت.
نوێبوونەوە،
نوێکردنەوە لە شانۆدا، هەردەم بابەتی
ململانێ و دانووستاندن بووە. شانۆی نوێی ئەمڕۆی جیهان و شانۆ لە
کوردستان، لە کوێ یەکتر دەگرنەوە؟ زانست، فەلسەفە چەندە لە شانۆی
کوردستان، ڕەنگدەدەنەوە؟ کۆنفرانسی سێیەمی
شانۆکارانی کورد، دانووستاندن لەم بوارانەدا دەکاتە بابەتی سەرەکی بۆ
دیالۆگ و گفتوگۆ.
له رێگای ئهم بانگهوازهوه رێکخستنی سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی
کورد، له رۆژانی ٥ و٦ی ئۆکتۆبر٢٠١٣ [١٣و١٤ی ڕەزبەری
٢٧١٣] له شاری مونیخ/کۆڵن رادهگهێنیین.
ئهم کۆنفرانسه وهک کۆنفرانسی ساڵی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، له سهر ئهرکی
شانۆکارانی کورد و بەڕێوەبەری کۆنفرانس ئامادە دهکرێ. دهرگای
کۆنفرانس بۆ بهشداریکردنی ههرکهسێک لە ناوخۆی وڵات و دەرەوە ئاواڵهیه.
ئامانجی کۆنفرانس:
گفتوگۆ کردن و وردبوونەوە لە بەیس و بنەوانی شانۆ و شانۆی سەردەم.
دانووستاندن بۆ تێگەیشتن لە پێگەی شانۆ لە ئێستا و دواڕۆژی کوردستان.
گفتوگۆ لە سەر گەڵاڵەکردنی پرۆژەی ناوەندی "زانست و شانۆ".
١- بابهتهکانی گشتی بۆ سمینار
فەلسەفە - شانۆ
١- [ڕەنگدانەوەی فەلسەفە لە شانۆی نوێێ ئەمڕۆدا]
٢- [ ئایا شانۆی کورد، بنەمای فەلسەفی هەبووە و هەیە؟]
تێئاترالێتێت(ئوستوورە، ئایین، نمایش) و کورد.
تێگەیشتنی نوێی ئەستێتیکا لە شانۆدا و ڕەنگدانەوەی لە فەرهەنگ و
شارستانیەتی کورددا.
شانۆ لە ڕوانگەی زانستە نوێیەکانەوە [ نویرۆلۆگی، دەروونناسی، تراپی،
پێداگۆگی، سۆسیۆلۆگی].
(کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری هەر کەس و هەموو کەسێک لە کوردستان و
دەرەوە).
٢- پلۆنۆمی تایبهت بۆ لێدوان و گفتوگۆ لە
سەر:
ئامانجی کۆنفرانس
هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی سێهەم
(کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری هەر کەس و هەموو کەسێک لە کوردستان و
دەرەوە)
تێبینی: بابهتهکان دهبێ ههتا ٢٠\٨\٢٠١٣
(٢٩ی گەلاوێژی
٢٧١٣) بگاته لێژنهی کۆنفرانس!
٣- ورکشاپ
تەکنیک و مێتۆدەکانی شانۆپێداگۆگی
(کراوە بۆ ئیدە و پێشنیاری ورکشاپی تر).
گرنگ: تەنیا لە ڕێگای ناونووسکردنی پێشوەخت دەکرێ بهشداری
کۆنفرانس(سمینار، پلۆنۆم،ورکشاپ) بکرێ. دوا مۆڵەتی ناونووسیکردن ٢٨/٠٥/
٢٠١٣(٧ی جۆزەردان ٢٧١٣)! پاش پڕبوونەوەی لیستی خوازیاران، ئیمکانی
بەشداریکردن نامێنێ.
تکایه بۆ وهرگرتنی زانیاری زیاتر پهیوهندی بهم ئادهرهسانەوە بکهن:
Tel.: 0049-221-16 87 88 37 E-Mail: hawrezangana@gmx.de
0049-89-43 53 99 35 colognelife@arcor.de
Veranstalter: Cologne Lernhaus، Colognelife،Theater Kocer e.V. Rojin
Kulturschule e.V.
١٣\٤\٢٠١٣
(٢٤ی خاکەلێوە ٢٧١٣)
|