په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٨

    سێ پارچە هۆنراوە.


فەرهاد ئەحمەد

   ساڵی تازەی خوێندن.
سـاڵی تازەی خوێندنە
چـاو و دڵــمـان ڕۆشـنـە
ئەمساڵیش هەروەكو پار
نەغمە كەوتۆتە سەر زار
لـە هـەمـوو لا خـۆشییە
ســروود و گــۆرانـیـیــە
دیاریـیە خەندەی منداڵ
بۆ خوێندنی تازەی ساڵ
مامۆسـتا ئێـمەی منداڵ
نەمامی تـازەی ئەمساڵ
ئامـادەین بـە دڵ و گـیـان
زاخاودەی هەست و بیرمان
پێمان بـەخشی بە دیاریی
چـەپـكە گـوڵی زانیـاریی
تا بـە رۆشنایی خـوێـنـدن
بەدەستبێنین سەركەوتن.


  
پەرتووک.
بە پەرتووک رۆشنبیرم
باشترین هاوڕێی ژینم
پڕە لە چیڕۆکی خۆش
رووناک دەکا بیر و هۆش
هاوڕێیەکی هێمنە
هەروەکو خۆر رۆشنە
ڕێی راستم نیشان دەدا
داهاتوم رۆشن دەکا
ژین بە پەرتووک رەنگینە
هەردەم لە لام سەنگینە
بە جوانیی رێکیاندەخەم
لە ناو پەرتووکخانەکەم۰.

  
پێنوس و پەڕاو.
بوومەتە هاوڕێی پەڕاو
دەیپارێزم وەکو چاو
تیا دەنووسم ژمارە
بەم پێنووسە نازدارە
پێنووسەکەم خۆشدەوێ
لەبەرچاوم ناکەوێ
پێی دەکێشم وێنەی جوان
سەوزایی و شاخ و ئاسمان
پەڕاو هاوڕێی ژینمە
پێنووس وزە و تینمە
بۆیە ئاوا چالاکم
لە نەزانین بێباکم.

 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک