٢٨\١١\٢٠١٩
٤٨ ملیۆن!

ئهحمهد رهجهب
٤٨ ملیۆن دینارکەی پەرلەمان زەقترین شێوەی
گەندەڵییە.
لە دەسنیشانکردنی رۆژی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمان ھەموو حزبەکان لە
سەرانسەری عێراق و کوردستان چالاکانەو بە گەرمی ئەکەونەکارو دابەش
کردنی لاپتۆپ و دەمانچە و پارەو شتی ترو دەستپێئەکات و ئەو جۆرە
کارانەرۆڵی سەرەکی ھەیە بۆ کرینی دەنگی ھاوڵاتیان و، ھەرچی دامودەزگای
راگەیاندیان ھەیە: رۆژنامە، رادیۆ، تەلەفزیۆن و سەتەلایت ئەیخەنە کارو
لەم بوارەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پێشەنگن و، بە پارەی خەڵک سەدان ملیۆن دینار بۆ بەرێوبردنی ئەو دەزگانە
خەرج ئەکەن و، لە دواییدا ئەوەی دەنگ ئەھێنێت ئەبێتە نوێنەرو، ئەوەش
توانای دابەشکردنی ئەو کەرەستەو پارەو بەرتێلەی نییە ئەبێتە تەماشاکەرو
لاوازانە بەشداری ھەڵبژاردنەکە ئەکات.
لە وڵاتان پەرلەمان لە خزمەتی ھاوڵاتیانەو لە عێراق و کوردستان
پەرلەمان لە خزمەتی پەرلەمانتاران و خێزانەکانیانەو،جاروبار ھەندی لەم
پەرلەمانتارانە سەرەرای ئەو موچە مۆڵە کە بریتییە لە موچەی خۆی و موچەی
تاقمی پارێزگاری ( حیمایە) و بندیوارەکانی فێڵ و دزی ئەکەن قەت
تێرناخۆن و، بۆ نموونە خالد ئەلعەتییە کە یەکێکە لە گەورە بەرپرسانی
ناسراوی لیستی " دەوڵەتی ئەلقانون" سەر بە نوری ئەلمالکی لە فرۆکەخانەی
ھیسرۆ لە لەندەن بە یەک (ملیۆن) دۆلار گیراو ھەر ئەم کابرایە ( خالد
العتییە) عەمەلیاتی جوانکاری بۆ ژنەکەی کردبوو، پاشان لە گەرانەوەی بۆ
پەرلەمان بۆ چەواشەکردن و وەرگرتنی پارە وتوبووی عەمەلیاتی بەواسیرم
کردوووە بە - ٥٥ - ملیۆن دینار لە عێراق بە -١- ملیۆن ئەکرێت.
بەرامبەر بە کەسانی خراپ و بوودەڵە ، کەسانی دەستپاک و زاناو تێگەیشتو
رۆشنبیرو نیشتمانپەروەرو دڵسۆز لە پەرلەمان ھەیەو، چالاکانە بەرگری لە
مافی ھاوڵاتیان ئەکەن و، گەندەڵی و گەندەڵکاران ئەخەنەروو شەرمەزارو
ریسوایان ئەکەن و ھەوڵ بۆ چاکسازی و دادپەروەری ئەدەن.
لە ساڵانی پێشوو ئێستاشی لە گەڵدا بیت بەرپرسانی ھەرێم و حکومەت
کوردستانیان دووچاری قەیران کردووەو، لەو کاتەی مووچەی مامۆستاو
فەرمانبەران برا، پەرلەمان بە نیاز بوو ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە جۆری
( لاندکرۆزر) بە ناوی پەرلەمانتاران بکرێت بە نرخێکی خەیالی و، ئەوەی
بەدی ئەکرێت لە خولەکانی رابردوودا زوربەی پەرلەمانتاران
ئۆتۆمبێلەکانیان نەگێراوەتەوەو دەستیان بە سەردا گرتووەو، لێرەدا
پێویستە پەرلەمانتاران ھەڵوەستەیەک بکەن و، لە خۆیان بپرسن ئایا
نوێنەری کێن؟ و، لە پێناوی چی بە - ٦، ٧- ملێۆن دینار خانەنشین ئەکرێن.
لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەوڵەمەند کە خولی پەرلەمان کوتایی دێت ،
نوێنەرەکان (ئەندامانی پەرلەمان) ئەگەرێنەوە بۆ سەر کارو پیشەی
پێشوویان واتە مامۆستا بۆ قوتابخانەو کرێکار بۆ کارگەو دارتاش بۆ
دارتاشخانەو ئاسنگەر بۆ ئاسنگەری وجوتیار بۆ کێڵگە و، ھەر یەک لەمانە
بە گوێرەی پیشەکەی خانەنشین ئەکرێت.
ئەوەی لە پەرلەمان کراوە ھەر پەرلەمانتارێک بە - ٦ ، ٧ - ملیۆن دینار
مانگانەو خانەنشینی وەربگرێت و، - ٤٨ - ملیۆن دیناری پێبدرێت زەقترین
شێوەی گەندەڵییە و، لە ھیچ وڵاتێک ئەو جۆرەکارە نەکراوو ناکرێت و،
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو پارە مۆڵە بەرتیلە یان پاداشتە؟ و، پێویستە
خەڵک بێدار بێت و بپرسێت ئایا بۆچی نوێنەرەکانی ملکەچی پارە ئەبن؟ ئەم
نوێنەرانە لە کۆێوە ھاتوون؟ و تا رادەیەک خەڵک تاوانبارە چونکە لە
ھەڵبژاردنەکاندا دەنگی بەو کەسانە داوە و لەمرۆدا جێی متمانە نین.
مامۆستایەک – ٣٠ یان ٤٠ - ساڵ وانەی وتووەتەوەو بە ملیۆنیک دینار وبگرە
کەمتریش خانەنشین ئەکرێت بەڵام پەرلەمانتارێک مووچەی مانگانەی شەش ،
حەوت ئەوەندی مووچەی مامۆستاکەیە ، ھەندی پەرلەمانتار تووشی شاگەشکە
بوون و، قەت بیری نەکردووەو ئەوەندە پارە بە جارێک وەربگرێت و، یەکێک
لە پەرلەمانتاران خۆی بە ئیسلامی پلە یەک ئەزانی وتی: ئەو برە پارەیە
بەپێ شەرع و فەتوا قبوڵەو، وادیارە ئیسلامیەکان ئەو جۆرە شەرعە بۆ
بەرژەوەندی خۆیان بەکار ئەھێنن.
ئەگەر سەیری لیستی ناوەکان بکەێن کە - ٤٨ - ملیۆن دینارەکە وەرئەگرن
بۆمان دەرئەکەوێت ئەو کەسانە شەو و رۆژ باسی گەندەڵی و چاکسازی و
دادپەروەییان ئەکرد پێشەنگن لە وەرگرتنی پاداشتەکە؟ گرنگ ئەوەیە خەڵک
لە داھاتوودا ھوشیار بێت و ، بزانێت دەنگ بە کێ ئەدەن.
لە کوتاییدا ئاماژە بۆ یەک کەس ئەکەێن کە - ٤٨ ملیۆن دینارەکەی
رەتکردەو وەرینەگرت ئەویش ھاوری عەبدولرەحمان فارسە ناسراو بە { ئەبو
کاروان} ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان، جێی دەستخۆشی و
شانازییە و نموونەیان زۆرتر بێ.
٢٧\١١\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|