تەقینەوەکەى
کەرکوک ئیدانە دەکەین.
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە بەرەبەیانى ڕۆژى (28/7)لەناو ئاپۆراى
جەماوەرى توڕەى شارى کەرکوک لەدژى حکومەتە شۆڤێنیەکەى بەغداد جارێکى تر
کەرکوکیەکان بوونە ئامانجى دوژمنان و پلانگێڕانى لەدژى کورد ژمارەیەک
کەسیان شەهید کرد و ژمارەیەکیان بریندارکرد ئێمە وەک گروپى
ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کوردستان و ناوەندى
چاک_کەرکوک زۆر بەتوندى ئیدانەى ئەو دەستە ڕەشە دەکەین کە جارێکى تر
خوێنى کەرکوکیەکانى ڕشت و گروپەکەمان و ناوەندى چاک پرسە و سەرەخۆشى
بەکەس و کارى کەرکوکیەکان ڕادەگەیەنێت و بەکاکە سۆرانیش دەڵێین ڕۆحت
شادبێت تۆ بوویتە شەهیدى قەڵەم قوربانى کەرکوک قوربانى هەڵەو
کەموڕیەکانى سەرکردە کوردەکان.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ
سنورى کوردستان
ناوەنـــــــــدى چــــــــاک_کەرکوک
besnury@yahoo.com
Kirkuk.chak@yahoo.co.uk
www.chak.be
www.chaknews.com
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە نووسینگەى کەرکووکی (چاک)وە بۆ بەڕێز ناوەندى
(چاک).
پاش ئەوەى دەسەڵاتى کوردى لە بەغدا توشى شکست و قەیرانێک هات لە
بەرانبەر چارەسەر کردنى گرفتى شارى کەرکووک و لە ناو شاریش مخابن هیچ
خزمەتێکیان بە شارەکەمان نەکرد . ئەمڕۆ دووشەممە 28/ 7/2008 لە شارى
کەرکووک ، خۆپێشاندانێکى بەرفراوان بەمەبەستى رەتکردنەوەى مادەى 24ى
پەرلەمانى عێراقى تایبەت بە کەرکووک رێکخرا، بە داخەوە لەبەردەم
پارێزگاى کەرکووک و لە ناو جەماوەرى بێ دیفاعدا ، خۆکوژێکی تیرۆریست
لەناو ئاپۆڕەى خەڵکەکەدا خۆى تەقاندندەوە کە بووە هۆى شەهیدبونى زیاتر
لە 24 کەس و براینداربونى زیاتر لە 170 هاوڵاتى دی .
لە کاتێکدا ئێوە سەرقاڵى خۆ ئامادەکردنن بۆ خۆپێشاندانن و مەحکومکردنى
تاوانى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسی خۆشەویست (سۆران مامە حەمە)ی ئەندامى
نوسینگەکەمان ، داواتان لێدەکەین کەوا خۆپێشاندانەکان و چونە بەردەم
سەفارەت و شوێنە تایبەتییەکان رابگرن تا کاتێکى دى و تاکو ئەم
بارگرژییە کۆتایی پێ دێت ، ئەمەش بە ماناى ئەوە نا کە ئێمە لە
هەوڵماندا بۆ دۆزینەوە و بە دادگا ییگەیاندنى تاوانباران ساردبینەوە ،
بەڵکو کێشەى کەرکووک هەرئێستا روى لە ئاڵۆزى زیاترەو بەرەو قوڵبونەوە
دەچێت و پێویستی بە یەک دەنگی و یەکڕیزی هەیە و هەر ئەمڕۆ بە داخەوە
دەیان سۆرانی دیکەمان بەهۆی سیاسەتی شکست‌خواردووی دەسەڵاتدارانی کورد
لە بەغدا بوونە قوربانی .
ناوەندی چاک- نووسینگەی کەرکووک
28-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆمیته‌ی نه‌مسای چاک یادی کۆمه‌ڵکوژی بارزانیيه‌کانی
کرده‌وه.
ئیواره‌ی يه كشه ممه07.27
,
کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه ندى چاک به به‌شداری کوردستانیانی ڤییه‌نا بۆ
یادکردنه‌وه‌ی 25 سال تیپه‌ربون به‌سه‌ر کۆمه‌لکوژی 8000 بارزانی سڤیل
, ئیواره کۆریکی ئاماده کرد.
سه‌ره‌تای ریوره‌سمه‌که به راگه‌یاندنی خوله‌کیک بی ده‌نگی بۆ گیانی
شه‌هیدانی کوردستان و گوێگرتن له‌سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد.
پاشان به‌ریوه‌به‌ری ریوره‌سمه‌که خاتوو نی‌نا احمه‌دی په یامی
ناوه‌ندی چاکى بۆ ئه‌و یاده‌ی خوينده وه
.
به‌دوای ئه‌ودا نوینه‌ری پارت و ریکخراوه‌کان وتاریان پێشکه‌ش كرد.
سه‌ره‌تا ريزدارجه‌وهه‌ر میراوده‌لی نووسه ر به‌ناوی ناوه ندى چاک
وتاریکی پێشکه ش كرد.
به‌دوای ئه‌ودا به ريز ئازاد نه‌جار وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و
. ئاشتی تاله‌بانی وتاری حزبی شیوعى ئیراقی و تارق ئاکره‌یی بالویزی
ئیراق له نه‌مسا و ئه‌حمه‌د دره نوینه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان ک ن ک و دکتۆر فیراز نوینه‌ری پارتی یه‌کتی
دیموکراتی
" پ ی د " و خاتوو مولکیيه نوینه‌ری فدراسیۆنی کۆمه‌له
کورديیه‌کانی کورد له نه‌مسا و خاتوو تورگول نوینه‌ری ریکخراوی
ئازادی ژنانی کورد له نه‌مسا , ناوه ندى ئاڤیستا و یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان به‌ناردنی په‌یام به‌شآداريیان له مه راسيمه كه
کردبوو.
به‌دوای ئه‌وانیشدا خاتوو سندوس شآعير و نووسه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
به‌ریوه‌به‌ری ناوه ندى چآک له نه‌مسا به دو قه‌سیده بۆ ئه‌نفال
به‌شداری کرد , پاشان مامۆستای نووسه‌ر حوسین عه لى باوه بابه‌تیکی
سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و جینۆساید پیشکیش كرد.
به دوايدا فلیمیکی دیکۆمینتاری سه‌باره‌ت به ئه‌نفال نمایشکرا
ئه‌مه‌و ریوره‌سمه‌که تا کاتژمیر هه‌شتی ئیواره به‌رده‌وام بوو
.
ناوه ندى چاک - كوميته ى نه‌مسا
28-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
تيبينى : مخابن نوينه رانى
پارتى
ئازادى كوردستان شوينى خؤپيشاندانه‌كه‌يان نه‌دؤزييه وه , به مه به ستى به شداريكردن
هاتبوون .
----------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندانه‌كان ده‌ره‌وه بؤ شه‌هيد سؤران راگرترا.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی کارای نوسینگه‌ی که‌رکووکی
ناوه‌ندی چاک ( سۆران مامه حه‌مه ) له ڕۆژی 20080721 له نێو
ماله‌که‌ی خۆی ، ده‌ستێکی ڕه‌ش تیرۆریان کرد , هه‌ر دوای ئه‌مه‌ش 4
ڕۆژنامه‌نووس له شارى که‌رکووک له ناويان كاكه نيهاد جامى و كاكه
كؤسره ت دؤستانى نزيكى ناوه نده كه مان و به‌رپرسی راگه‌یاندنی
سلێمانی ناوه نده كه مان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕێگا ( سۆران عومه‌ر
) هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرکردنی لێ کرا . بۆیه ناوه‌ندی چاک بۆ سنووردانانی
ئه‌م ده‌سته ره‌شه کورديیه‌ی که له پشت ئه‌م تیرۆر‌و هه‌ره شانه وه
بوون ، بڕیاری خۆپیشاندانماندا بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌کانی
ئه‌مه‌ریکی له چه‌ند ولاتێکی ئه‌وڕپا , که مۆله‌تی له هۆله‌ندا و
سوێد و دانیمارک بؤ وه‌رگیرابوو له وانى ديكه ش به نياز بووين له م
نزيكانه ده ست به كاربين .
به‌ڵام دوای ئه‌م کاره تیرۆریستيیه ى ئه‌مڕۆ كه له شاری که‌رکوک
رویدا
, به داخه وه ده يان له كه سوكاران و خؤشه ويستانمان شه هيد بوون و
سه دانيش بريندار ، هاوكات کێشه‌و گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و
باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانی رویداوه , ئه مه ش بارودۆخی ناو شارى
که‌رکووکى ئالؤزتر كردووه . وه‌ک هه‌ست کردنمان به به‌رپرسیارييه‌تی
مێژووییی و نه‌ته‌وه‌یی له‌م قۆناغه ناسكه ى ئیستادا , بريارماندا
خۆپیشاندانه‌کانمان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانى ئامه ريكا و ناوه نده
كانى ديكه راب‌گرین . به‌لام ليره وه دوباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه تا
ده‌سه‌لاتی کوردی بکوژانی کاکه سۆران ئاشکرا و ته‌سلیم به دادگايه كى
سه ربه خؤ ى بيلايه ن نه‌کات , ئه‌و ا له هه وله كانمان به رده وام
ده بين و ناوه‌نده جیهانیيه ده سه لاتدار و مرۆڤ دۆست و
ڕۆژنامه‌وانیيه‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له‌و کاره تیرۆریستيیه .
له کۆتایدا دوباره پرسه‌و سه‌رخۆسی خۆمان ئاڕاسته‌ی شه‌هیدانی
کاره تیرۆریستیيه‌که‌ی ئه‌مڕۆى شاره خؤشه ويسته كه ى كه ركووك
ده‌که‌ین و هیوای چاک بونه‌وه‌ش بۆ برینداره كان ده‌خوازین و
داواکاریشین له خه‌بات کردنمان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریب
کراوه‌کان , نه‌خزیێنه ناو شه رى نه گريسى نه ته وايه تييه وه كه
توركيا رؤلى هه يه له ئه نجامدانى , دواجار هه موومان به تايبه ت كورد
زيان ليكه وتوو ده بيت , شكستى سياسه ته چه وته كانى سه ركردايه تي
كورد له به غدا به شه رى نه گريسى نه ته وايه تى چاره سه ر ناكريت .
نه‌فره‌ت له تيرۆريستان
نه‌فره‌ت له شه‌رى نه‌ته‌وايه‌تى
ناوه‌ندی چاک
28-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|