٢٨\٩\٢٠١٩
چوارەمین
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیھانی
بە "خوشکانی جەنگ"
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" دەکرێتەوە.
بە
نمایشی فیلمی سینەمایی "خوشکان جەنگ" لە دەرھێنانی "کاڕۆلینا فورێست"
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" دەست پێدەکات.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی
سلێمانی، فیلمی سینەمایی "خوشکان جەنگ" لە نووسین و دەرھێنانی
سینەماکاری فەڕەنسی "کاڕۆلینا فورێست" و بە ڕۆڵ بینینی "دیلان گۆین"، "ئەمیرە
کەسەر"، "کامێلیا جۆڕدانا"، "مایا سانسا"، "ئێشفێر گێڕال"، "نانە
بلۆندێل"، "کۆکماز ئەرسلان"، "نووش سکۆگێن"، "مارک ریدێر" و "یۆسف
دووزۆ" کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە
ڕێوڕەسمی کردنەوەی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی"
لە تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری ھەرێمی کوردستان
نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "خوشکان جەنگ" بۆ یەکەمین جار لە ئاستی دنیادا لە شەست
و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا
نمایش کرا و بۆ یەکەمین جاریش لە ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا لە شاری
سلێمانی پێشکەشی ھۆگرانی ھونەری سینەما دەکرێت.
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە لایەن
کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە
سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە
کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە
بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە بەڕێوەبەرایەتی
بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی ١٣٤ فیلم لە
دەرھێنەرەکانی ٧٨ وڵاتی جیھان؛ پێکھاتوو لە بەرھەمەکانی ساڵانی ٢٠١٨ و
٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی)
کە بریتییە لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و کورتە فیلم، بەڵگەفیلم،
ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" (نەتەوەیی) کە
بریتییە لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و کورتە فیلم، بەڵگەفیلم،
ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پسپۆڕانەی
سینەمایی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرھەمھێنانی ھاوبەش؛ بە دروشمی "شێرپەنجەی
زەوی" لە رۆژانی ١ تا ٧ی ئوکتۆبەری ٢٠١٩ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی
سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر"
لە شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق
بەڕێوەدەچێت.
لە لایەن ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی"
١٤ خەڵاتی تەندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خەڵاتی پارەی نەغدی کە
بریتییە لە بەشی رکابەریی فیلمە درێژەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای
کوردی"؛ بە باشترین فیلمی نێونەتەوەیی، باشترین دەرھێنان، باشترین دەقی
سیناریۆی فیلم، باشترین وێنەگرتنی فیلم، باشترین کورتە فیلمی
نێونەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە ھەڵبژێردراوان
پێشکەش دەکرێت و ھەروەھا لە بەشی رکابەریی کورتە فیلمەکانی "سینەمای
جیھان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلمی نەتەوەیی، باشترین
دەرھێنان، باشترین دەقی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی بەڵگەیی، باشترین
کورتە فیلمی نەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە براوەکانی
ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت و ٤ خەڵاتی تایبەت لە لایەن کۆمپانیای
سینەمایی "مەستی فیلم"، لەوانە: خەڵاتی شکۆمەندی، خەڵاتی "ئەحمەد کایا"
گۆرانیبێژی ناوداری کورد، خەڵاتی شەھید "پەرچەم" (یەکەمین کچی کورد کە
لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیڕۆریستی داعش شەھید بوو) و ھەروەھا خەڵاتی "تەھا
کەریمی" سینەماکاری کۆچکردووی کورد پێشکەش دەکرێت.
--------------------------------------------------------------------------------------
چوارەمین
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە دروشمی "شێرپەنجەی
زەوی" بەڕێوەدەچێ.
چوارەمین
خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" بە دروشمی "شێرپەنجەی زەوی"
لە رۆژانی ٩ تا ١٥ی رەزبەری ١٣٩٨ی ھەتاوی لە شاری سلێمانی لە باشووری
کوردستان بەڕێوەدەچێ.
بە پێی راپۆڕتی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە
بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی
بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی
ھەرێمی کوردستان، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە
بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی
فیلمەکانی دەرھێنەرەکانی ٥٠ وڵاتی جیھان؛ پێکھاتوو لە بەرھەمەکانی
ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای
جیھان" (نێونەتەوەیی) کە بریتییە لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و
کورتە فیلم، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و بەشی رکابەریی "سینەمای
کوردی" (نەتەوەیی) کە بریتییە لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و کورتە
فیلم، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و ھەروەھا سازدانی
وۆرکشۆپەکانی پسپۆڕانەی سینەمایی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرھەمھێنانی
ھاوبەش؛ بە دروشمی "شێرپەنجەی زەوی" لە رۆژانی ٩ تا ١٥ی رەزبەری ١٣٩٨ی
ھەتاوی رێکەوتی ١ تا ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی
سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر"
لە شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق
بەڕێوەدەچێت.
بەدەستھێنانی متمانەی سینەماکارانی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەڵەتیی
سینەمایی.
"مەلا بەختیار" سەرۆکی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە
کۆنگرەی رۆژنامەوانیی چوارەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە کە لە ھۆتێل "رامادا"ی
شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، گوتی: بەختەوەرانە شانمان وەربەردا و
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" گەیاندمان بە چوارەمین خولی خۆی؛
ھیوا دەخوازم بە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی ئەم خولە لە فیستیڤاڵ، بە چوار
ساڵ پەیمانی خۆمان ھێنابێتە دی. لە یەکەمین خولدا، گوتبووم کە تا
شەشەمین خولی ھاوڕێی دۆستانی فیستیڤاڵەکە دەبم، ئەو کاتە کە ئەو
رستەیەم گوت، بەشێک لە خەڵکی ئەوەیان بە نامومکین دەزانی. بە لەبەر چاو
گرتنی ئەزموونی کەم لە بەڕێوەبردنی یەک فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمایی
لەم ئاستەدا؛ بەڵام کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" تا ئێستا ئەم
ئەرکە گرینگەی بە باشی ئەنجام داوە و بە ھاوڕێیەتی یەکتری، ئەمەمان بە
چوارەمین خولی گەیاندووە.
ھەروەھا ئەوەشی راگەیاند: بەڵام فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"
بە لەبەر چاو گرتنی تەمەنی کەمی خۆی، زۆر زوو، بووە خۆشەویستی
لایەنگرانی سینەما و متمانەی سینەماکارانی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیی سینەمایی بەدەستھێنا و بووە ھۆی ھاندانی ئەندامانی کارگێڕ
و بەڕێوەبەری ئەم فیستیڤاڵە لە خولەکانی داھاتوویدا. لە بەڕێوەچوونی
چوارەمین خولی فیستیڤاڵدا، ئەزموونی سێ خولمان ھەیە؛ لە لایەنی
ماڵییەوە کێشە و گرفتێکی کەمترمان ھەیە و چەندین مانگە کە بوودجەی ئەم
خولەشمان دابین کردووە و لە لایەنی پەیوەندی گرتن لەگەڵ فیستیڤاڵەکانی
بیانی، سینەماکاران و ھەروەھا بەشداریی کردنی بەرھەم گەلی دیاری
سینەمای جیھان لە ئاستێکی باش داین.
چوارەمین خولی فیستیڤاڵ، لەگەڵ سێ خولی رابردووی جیاواز دەبێ.
سەرۆکی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە درێژەی قسەکانی خۆیدا
رایگەیاند: ھەر بەم ھۆیە، چاوەڕوان بن کە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لەگەڵ سێ خولی پێشووی خۆی جیاواز دەبێت و
ئەگەر رەخنە، بیروبۆچوون و یان پێشنیارێک سەبارەت بە سێ خولی رابردووی
فیستیڤاڵ ھەبووبێت، بێ گومان لەبەر چاو گیراوە.
فیستیڤاڵ یەکێکە لە ناوەندەکانی ھەڵسەنگاندن و رکابەریی.
"مەلا بەختیار" سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "سلێمانی" گوتی: کاتێک کە سینەما لە دایک بوو، بێ گومان فەرھەنگ
و کلتووری سینەما لە سەرەتادا لە دونیا بوونی نەبووە، وردە وردە سینەما
خۆی سەقامگیر دەکات و وەکوو ھونەری حەوتەم، توانی ھونەرەکانی دیکەش
لەگەڵ خۆی بکاتە ھاوڕێ و کەشێکی نوێ لە دونیادا و بە تایبەت لە رۆژئاوا
بێنێتە دی. سینەما لە دوای ئەوە توانی کەشوھەوایەکی تازە لە دونیای
ھونەر و ھێژمۆنییەکی نوێ لە دونیای ھونەر بێنێتە دی. ئەم رابردووە و
ئەم ھێژمۆنییە لە دونیای سینەمادا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە فیستیڤاڵ، ببێتە
یەکێک لە ناوەندەکانی ھەڵسەنگاندن و رکابەری کردن. فیستیڤاڵەکان
شوێنێکن بۆ ورووژاندن و ھاندانی ھونەرمەندان و تەشەنە کردنی ھونەری
سینەما وەکوو کلتوورێکی نوێ لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان. بەم پێیە
فیستیڤاڵەکان وێڕای بەرھەمھێنان و سەرلەنوێ بەرھەمھێنانەوەی سینەما، لە
ڕاھێنانی نەوەی نوێی سینەماکاران و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان دەستێکی
باڵایان ھەیە و ئەم ئەرکە گرینگە، رێگای فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"
کردۆتەوە.
بەو ھیوایەم سلێمانی پایتەختێک بێت کە ھەموو خەڵکی شانازی پێ بکەن.
"مەلا بەختیار" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: بە ھەموو ھاوکارانی
دڵسۆزم لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" ماندوونەبوونی دەڵێم
و دەستخۆشییان لێ دەکەم، ھیوا دەخوازم شاری سلێمانی، نە تەنیا لە
سینەمادا بەڵکوو لە بوارەکانی دیکەشدا، بە راستی پایتەختی فەرھەنگ و
ھونەر بێت و پایتەختێک بێت کە ھەموو خەڵکی شانازی پێ بکەن.
نمایش کردنی براوەی فیستیڤاڵەکانی کان، بەرڵینالە و ڤێنیز.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنگەرەی رۆژانەمەوانییەدا "لینا رەزا" بەڕێوەبەری
بەرنامەداڕشتنی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی
گوتی: ئەم خولەی فیستیڤاڵ، جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت و
ھەر بەم ھۆیە، گۆڕانکاریمان لە بەرنامەی فیستیڤاڵدا ھێناوەتە ئاراوە،
ئەمساڵ لەسەر ئەو کۆمانیا نێودەوڵەتیانەی بڵاوکەرەوەی فیلم کە بەرھەمە
دیار و تایبەتەکانی سینەما لە دونیادا پەخش و بڵاو دەکەنەوە،
وردبوونەوەیەکی زۆرمان کردووە. بۆ وێنە، ئەو فیلمانەی کە لە
فیستیڤاڵەکانی دیاری جیھانی لەوانە؛ کان، بەرڵینالە، ڤێنیز و ھتد
خەڵاتە پڕبایخەکانیان بەدەستھێناوە، لەم رێگایەوە بۆ فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بانگھێشتمان کردوون کە ئەم بەرھەمانە، بە
ئامادەبوونی نوێنەرەکانیان لە فیستیڤاڵدا نمایش دەکرێن.
پەیوەندی لەگەڵ فیستیڤاڵە پڕبایخەکانی جیھانی.
"لینا رەزا" ھەروەھا رایگەیاند: ساڵی رابردوو لە کۆڕ و کۆبوونەوەی
پیشەیی و پسپۆڕانەی نوێنەرانی فیستیڤاڵەکانی جیھانی لەوانە؛ کراکۆف،
تامپرە، ئاتلانتا، زاگرێب، فەجر، ریۆدۆژانیرۆ و ھتد سەبارەت بە
ئەزموونەکانی خۆیان لە بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵ، چەندین کۆبوونەوەیان لە
سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بەڕێوەبرد و
ھەڵسەنگاندنی ئەوان ئەمە بوو کە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی
دەبێت ببێتە یەکێک لە فیستیڤاڵەکانی پلە یەکی جیھان بە تایبەت لە
ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وای لە ئێمە کرد کە ئەم خولە بە جەخت
کردنەوەیەکی زۆرتر لەسەر لایەنی نێونەتەوەیی ئەو و پەیوەندی گرتن لەگەڵ
فیستیڤاڵەکانی پڕبایخی جیھانی بەڕێوەببەین.
"شێرپەنجەی زەوی" دروشمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی.
بەڕێوەبەری بەرنامەداڕشتنی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بە
ئاماژەدان بە "شێرپەنجەی زەوی" دروشمی ئەم خولەی فیستیڤاڵەکە گوتی: لەم
بوارەدا، بەپێی بڕیاری بەرپرسانی فیستیڤاڵ، وێڕای پەیوەندیی گرتن لەگەڵ
دامەزراوەی جیھانیی "سینەما بۆ ئاشتی" وەکوو دامەزراوەی ئاراستەکردنی
بەرھەم گەلی پەیوەندیدار بە بابەتەکانی پێکەوەژیان، ژینگە و بابەتەکانی
جیھانی، بڕیار وایە بەرھەمە ھەڵبژاردەکانی ئەم ناوەندەش لە فیستیڤاڵدا
نمایش بکەین.
ھەڵبژاردنی ١٥٠ فیلم لە ٥٠ وڵاتی جیھان.
"لینا رەزا" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: لە دوای راگەیاندنی
بانگەوازی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە سەرەتای مانگی مەی
زایینی و دیاری کردنی ماوەی دوو مانگە، نزیکەی ٥ ھەزار فیلم لە رێگای
ماڵپەڕی فیستیڤاڵ نێردراوە کە لە دوای دووبارەبینینەوەی سەرەتایی لە
لایەن مامۆستایانی بەئەزموون و پسپۆڕ، بە رێژەی ١٥٠ فیلم لە چوارچێوەی
فیلمەکانی درێژی سینەمایی، کورتە فیلمەکان، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشێن لە
٥٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان بۆ نمایش کردن و کێبڕکێ ھەڵبژێردراون.
گرینگیدانی تایبەت بە فیلمە کوردییەکان.
بەڕێوەبەری بەرنامەداڕشتنی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە
کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە: ئێمە ھەمیشە گرینگییەکی تایبەتمان بە
فیلمە کوردییەکان داوە؛ لەبەر ئەوەی کە لەم رێگایەوە دەمانەوێت پێناسە
و شوناسی نەتەوەیی خۆمان بە دونیا بناسێنین. ھەر بەم ھۆیە، ئەمساڵ
فیلمە کوردییەکان لە ئاستێکی شیاو و باشدان و ھەروەھا بڵاوکەرەوەکانی
دیاری نێونەتەوەییمان بانگھێشت کردووە بۆ ئەوەی کە لەگەڵ چیرۆکە
کوردییەکان ئاشنا بن و لە داھاتوودا بتوانن لە ئاستی جیھانی لەم
بوارەدا، بەرھەم گەلێک ئامادە بکەن.
لە ئەزموونی خولەکانی رابردوو کەڵک وەردەگرین.
لە درێژەی ئەم کۆنگرەیەدا، "فوئاد جەلال" دەبیر و بەرپرسی چوارەمین
خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی گوتی: سوپاسی ھەموو
ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسەت داڕشتن بۆ بەڕێوەچوونی سێ خولی رابردووی
فیستیڤاڵ دەکەم، بێ گومان لە ئەزموونی خولەکانی رابردوو کەڵک وەردەگرین.
ئەم خولەی فیستیڤاڵەکە، بە نمایش کردنی فیلمەکانی دەرھێنەرانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان لە رۆژانی ٩ تا ١٥ی رەزبەری ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١ تا
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم"،
ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا رێوڕەسمی کردنەوە و کۆتایی فیستیڤاڵ لە
تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدار لەگەڵ دەرھێنەرەکان و ئەکتەرە باشەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان.
دەبیری ئەم فێستیڤاڵە ھەروەھا گوتی: ئەمساڵ بە رێژەی ٢٥ لەسەدی بوودجەی
فیستیڤاڵ سەبارەت بە ساڵی رابردوو، کەمتر بۆتەوە، بەڵام بە
بەرنامەداڕشتنێکی ورد و بنەڕەتی بە ھاوڕێیەتی ھاوکارانم لەم خولەدا،
فیستیڤاڵێکی جیاوازتر بەڕێوەدەبەین و بۆ ئەم ئەرکە گرینگە،
بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵ، لە درێژەی مانگەکانی رابردوودا بۆ وڵاتانی
جۆراوجۆر سەفەریان کردووە و فیستیڤاڵێکی زۆریان لە نزیکەوە بینیوە و
ھەروەھا لەگەڵ دەرھێنەرەکان و ئەکتەرە باشەکان دیدار و چاوپێکەوتنمان
کردووە، بۆ ئەوەی کە لە فیستیڤاڵدا ئامادە بن. بەو ھیوایەم کە شاری
سلێمانی یەک جاری دیکە ھونەرمەندانی وڵاتانی جۆراوجۆرە بگرێتە باوەش.
دڵنیام کە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی دەکەینە یەکێک لە
فیستیڤاڵە ھەرە گرینگەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا؛ لەبەر ئەوەی کە لەم
رێگایەدا، ھەوڵێکی زۆرمان داوە ھەتا ئەم فیستیڤاڵە بە شێوەی
نێونەتەوەیی بەڕێوەببەین.
ئامادەبوونی بەرھەمەکان و کەسایەتییەکانی ٥٠ وڵاتی جیھان.
"فوئاد جەلال" دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵ لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند:
لە ئەنجامی ئەم دیدارانە نزیکەی ٥٠ وڵاتی جیھان، لەوانە؛ ئەڵمانیا،
فەڕەنسا، ئێران، لوبنان، تورکیا، عێراق، مەراکیش، وڵاتانی عەرەبی و
ئەورووپی بە بەرھەمەکانیان لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی سلێمانی ئامادە دەبن و چەندین کەسایەتی لەم وڵاتانەوە لە
فیستیڤاڵەکەدا بەشداری دەکەن. لە درێژەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا و
بەرزکردنەوەی ئاستی چۆنایەتی ئەم فیستیڤاڵە لە ھونەرمەندان و
سینەماکارانی ناودار بۆ بەشداری کردن لەم رووداوە سینەماییەدا
بانگھێشتنمان کردووە و ھیوا دەخوازم کە فیستیڤاڵی ئەمساڵ لە ئاست و
رادە و ئەندازەی فیستیڤاڵێکی جیھانیدا بەڕێوەبچێت.
بەرھەمھێنانی پێنج فیلمی سینەمایی بە سەرمایەدانانی فیستیڤاڵ.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنگرەی رۆژنامەوانییە "دانەر عومەر فارس"
بەڕێوەبەری ھونەریی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی
گوتی: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ھەر ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە تا
ئەم ساتە لە تەنیشت ئێمەدا بوونە. لە درێژەی خولەکانی رابردووی
فیستیڤاڵدا، ھەوڵمان داوە بۆ ئەوەی کە بوار بۆ بەرھەمھێنانی فیلم
بڕەخسێنین و لەسەر بەرھەمھێنانی فیلم و بەھێزترکردنی سینەمای کوردستان
پێداگری دەکەین؛ لە ماوەی سێ خولی رابردوودا، چاوەری بەرھەمھێنانی ٥
فیلمی سینەمایی سەرکەوتوو بە سەرمایەدانانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی سلێمانی بووینە کە ئەمە خۆی دەتوانێت دروستکەری بواری بیچم گرتنی
تەوژمێک لە بەرھەمھێنانەکانی ھونەری و سینەمایی بێت کە لە راستیدا،
یەکێک لە خاڵە تایبەت و گرینگەکانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
سلێمانی بەرھەمھێنانی ئەم فیلم و بەرھەمە سینەماییانەیە. ئەم فیلمانە
بە بەرھەمی خۆمان دەزانین؛ لەبەر ئەوەی کە ئێمە ئەم بەستێنەمان بۆ
بەرھەمھێنانی ئەوانە پێکھێناوە.
لە ھەرێمی کوردستان بەستێنی بەرھەمھێنانی فیلممان پێکھێناوە.
بەڕێوەبەری ھونەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی ھەروەھا گوتی:
سەرنج بدەن کە لە درێژایی ئەم ساڵانەدا چ فیلم گەلێک لە فیستیڤاڵدا
ئامادە بوونە و ئەمە نیشان دەدات کە بە ئامانج و مەبەستی خۆمان
گەیشتووین، ئێمە لە ھەرێمی کوردستان ئەم بەستێنەمان پێکھێنا بۆ ئەوەی
کە لێرە فیلم بێتە بەرھەم. بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە رووداوە ھونەرییانە
تەنیا پێشکەش کردنی خەڵات، کردنەوە و سازدانی شۆ و نمایش کردنی
فیلمەکان نیە. ئێستاکە سینەماکارانی پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان
ھاتوون بۆ سلێمانی و لێرە خەریکی وێنەگرتنی بەرھەمەکانی خۆیانن. لە
راستیدا، ئێمە لە رێگای ئەم فیستیڤاڵەوە، توانیومانە سەرنجی میوانانی
بیانی بۆ لای خۆمان رابکێشین بۆ ئەوەی کە لە ھەرێمی کوردستان و لە شاری
سلێمانی فیلمەکانی خۆیان بێننە بەرھەم.
دیمەن و لۆکەیشێنی سلێمانی بۆ وێنەگرتنی فیلم شیاوە.
"دانەر عومەر فارس" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دیمەن و ئەتمۆسفەر و
لۆکەیشێنی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانی بۆ وێنەگرتنی فیلم و
چێکردنی فیلم زۆر باش و شیاوە و ھەر بەم ھۆیە، لە ماوەی چەند مانگی
رابردوودا دەستەیەک لە وڵاتی بەریتانیا ھاتن بۆ سلێمانی و بۆ
بەرھەمھێنانی فیلمەکەیان دوو میلیۆن دۆلاریان لێرە خەرج کردووە.
ھەروەھا لە مانگی رابردوودا لە بەرھەمھێنانی پڕۆژەیەکی سینەمایی کە لە
شاری دھۆک خەریکە وێنەی دەگیرێت؛ ھاوبەشیمان کردووە و ھەروەھا لە دوای
تەواوبوونی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی، دەست
بە وێنەگرتنی فیلمی نوێترین بەرھەمی سینەمایی "شەوکەت ئەمین" دەکەین.
سینەما زمانێکی جیھانییە.
بەڕێوەبەری ھونەریی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی
لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند: نابێت بە دەمارگرژیی رەگەزی و چین و
توێژەکان دەروازەکانی جیھانیی سینەما لەسەر رووی خۆمان دابخەین، لەبەر
ئەوەی کە فیلم و سینەما زیاتر لەوەی کە بابەتێکی خۆماڵی و ناوچەیی بن،
خاوەنی زمانێکی جیھانین و ئێمە بە بینین و پەیوەندی گرتن لەگەڵ سینەمای
دراوسێیەکان و بە تایبەت ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکەی دونیا بە
ئاگاداربوون لە رەوتی جیھانیی بەرھەمھێنان و نمایش کردنی فیلم،
دەتوانین بە پێوەرە گرینگ و پڕبایخەکان بۆ گەشەکردن و پەرەسەندن و
بەرھەمھێنانی فیلم و بەرھەم گەلی سینەمایی لە ھەرێمی کوردستان بگەین.
پێشکەش کردنی تەندیس بە کۆمپانیاکان و بەشکۆی کەرتی تایبەت.
لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا، لەبەر پێزانین و رێزگرتن و بە پێشکەش کردنی
چەندین تەندیسی تایبەت، لە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان، کەسایەتییە
بەرجەستەکان و چەندین بەشکۆی کەرتی تایبەتی ھەرێمی کوردستان کە لە
خولەکانی رابردووی ئەم فیستیڤاڵەدا، بە پشتگیری و ھەوڵی خۆیان
یارمەتیدەری بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە
بەرێوەچوونی ئەم رووداوە سینەماییەدا بوونە؛ رێز گیرا.
رکابەری بۆ بەدەستھێنانی ١٤ تەندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین".
لە لایەن ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"
١٤ خەڵاتی تەندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خەڵاتی پارەی نەغدی کە
بریتییە لە بەشی رکابەریی فیلمە درێژەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای
کوردی"؛ بە باشترین فیلمی نێونەتەوەیی، باشترین دەرھێنان، باشترین دەقی
سیناریۆی فیلم، باشترین وێنەگرتنی فیلم، باشترین کورتە فیلمی
نێونەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە ھەڵبژێردراوان
پێشکەش دەکرێت و ھەروەھا لە بەشی رکابەریی کورتە فیلمەکانی "سینەمای
جیھان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلمی نەتەوەیی، باشترین
دەرھێنان، باشترین دەقی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی بەڵگەیی، باشترین
کورتە فیلمی نەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە براوەکانی
ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت و ٤ خەڵاتی تایبەت لە لایەن کۆمپانیای
سینەمایی "مەستی فیلم" پێشکەش دەکرێت.
پێشکەش کردنی خەڵاتی کۆچکردووی ھەردەم لەیاد "تەھا کەریمی".
ھەروەھا لەم خولەی فیستیڤاڵەکەدا، خەڵاتی "تەھا کەریمی" سینەماکاری
کۆچکردووی ئێرانی کە رۆژی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی ھەتاوی بە ھۆی رووداوی
کارەساتی پێکدادانی ترۆمبێل لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد؛ لە لایەن
بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە بە باشترین سینەماکار پێشکەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|