١١\٩\٢٠٢٢
چوار شیعر لە شاعیری تورک ''ئۆرهان وەلی''ەوە.*

ئۆرهان وه‌لی |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
هیتله‌ر ده‌بێته شیعر.
هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی
شیعرنووسینم تاقی كرده‌وه
چیم ده‌سكه‌وت؟
هیچ...
لێره به‌دوا
ده‌بم به ڕێگر
با دز و ڕێگر بزانن
ماده‌م ڕسقم له ده‌ست ده‌رهێنان
ئیدی كاریان
له‌ناو چیایاندا نه‌ما
با ئه‌وانیش بفه‌رموون
جێی من بگرنه‌وه
سه‌رسوڕهێن له دنیای ئه‌ده‌بدا هه‌یه.
لە پێناوی نیشتماندا.
چه‌ندمان
له پێناوی ئه‌و وڵاته‌ی دا
هه‌ندێ مردن
ئه‌وانی دی وتاریان دان.
بە خۆڕایی.
ئێمه به خۆڕایی ده‌ژین
به خۆڕایی ..
هه‌وا به خۆڕاییه ..
هه‌ور به خۆڕاییه ..
شاخ و دۆڵ به خۆڕایین..
ده‌وروبه‌ری ئوتومبێلان
به‌ر ده‌رگای سینه‌ما و دووكانان
به خۆڕاییه ..
نان و په‌نیر نه‌بێ
چڵپاویش به خۆڕاییه..
لێ ئازادی
نرخی ئازادی سه‌ره
پێوه‌ند و زیندان به خۆڕایین
ئێمه به خۆڕایی ده‌ژین
به خۆڕایی..
من ئۆرهان وەلی.
داهێنه‌ری قه‌سیده‌ی به‌ناوبانگی
( به داخه‌وه بۆ سڵێمان ئه‌فه‌ندی )
بیستم به كوڵه‌وه
له ژیانی تایبه‌تیم ده‌پرسن
كه‌واته با بۆتانی باس بكه‌م:
یه‌كه‌م من مر‌ۆڤم
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
ئاژه‌ڵی سێرك ، یا شتی له‌و بابه‌ته نیم
لووتێك و دوو گوێم هه‌یه
به‌ڵام له‌و قۆزانه‌یش نیم
له ماڵێكدا ده‌ژیم
كار ده‌كه‌م..
سه‌رم به ته‌م نه‌ئاخنراوه و
پشتیم به مۆری په‌یامبه‌رایه‌تی
مۆر نه‌كراوه..
وه‌ك پاشاكانی ئینگلیز
بێ فیز نیم
ئۆرۆستۆكراتیش نیم
وه‌ك جه‌لال به‌یار ،
كوڕی خاوه‌ن ئاخوڕان ..
زۆرم حه‌ز له سپێناخه
عاشقی هه‌ویره‌مه‌نی به‌له‌زه‌تم .
چاوم له پاره نییه
له‌وه‌دا سوێندتان بۆ ده‌خۆم .
خۆشه‌ویسترین هاوڕێم
ئۆكتای ڕه‌فعه‌ت و مه‌لیح جه‌وده‌ته
دڵدارێكی به‌ڕێزیشم هه‌یه
ناوی ناده‌م
با پاشان
مێژوونووسانی ئه‌ده‌ب بیدۆزنه‌وه..
هه‌ندێ جار بایه‌خ به شتی بێ بایه‌خ ده‌ده‌م
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو نووسه‌راندا ده‌گوزه‌رێ
هه‌رگیز جێی سه‌رنجی من نییه..
ڕه‌نگه به سه‌تان خووی دیكیشم هه‌بن
جا من چووزانم؟
لێ گێڕانه‌وه‌یان سوودی چییه؟
ئه‌وه‌ی نه‌مگوتووه ،
وه‌ك ئه‌وه‌ی وایه گوتوومه.
___________________________________________
*
ئۆرهان وه‌لی كانیك
، شاعیری تورك له ١٩١٤ له‌دایكبووه، ماوه‌یه‌ك كاری رۆژنامه‌نووسیی
كردووه، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی له زانكۆی ئه‌سته‌مبووڵ ته‌واوكردوه، جه‌ندان
كۆشیعری بڵاوكردوونه‌ته‌وه. ئه‌م شیعرانه‌ی له پەرتووکی (مختارات من
الشعر التركی)ه‌وه وەرگیراوە، وه‌رگێڕانی (فازڵ جتكر)، بڵاوكردنه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سووری، ١٩٩٥. بۆ ده‌قی عه‌ره‌بی شیعره‌كان بڕوانه
لاپه‌ڕه‌ی ٤٠ و ٤١ و ٤٦ و ٤٧.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|