١٨\٣\٢٠٢٣
پێنجەمین دیداری
شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
مەنسوور جیهانی
پێنجەمین
دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە بهشداریی شاعیران و نووسهرانی کورد
لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بەڕێوهچوو.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە چوارچێوەی میکانیزمی کارە
ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی ساڵانەی خۆی، پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری"
بە بهشداریی ژمارەیەک لە شاعیر و نوسەرانی کورد و لە ژێر ناوی "شاعیره
به ئەزموون و توانستە نوێیەکان" لە هۆڵی "فۆڵکت هیووس" لە شاری
یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بەڕێوهبرد که له لایهن کوردانی یۆتۆبۆری و ههروهها
کوردانی شارهکانی سوێد و وڵاتانی دهرهوه پێشوازیی لێکرا.
شاعیرە بەشداربووەکانی پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بریتی
بوون لە: "خاڵە حەمە"، "گۆران مەریوانی"، "پشکۆ نەجمەدین"، "مەریوان
هەڵەبجەیی"، "کاوە زەریفی"، "حەکیم میرزا"، "سروە عوسمان"، "ڕۆژا یاسر"
و "بەناز عومەر".
پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە وتارێک له لایهن "شەماڵ
ئیبراهیم زاده" سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری دەستی پێکردو
له درێژهدا موزیکزانی کورد "ئاسۆ دیلان" ژهنیاری بهتوانای عوود، بە
پارچە موزیکێک دەرگای دیدارەکەی بەڕووی شاعیر و بینەراندا کردەوە.
پاشان شاعیرەکان یەک یەک ژیاننامەیان دەخرایە سەر شاشەی دیواربەندی
هۆڵەکە و شیعرەکان لە لایەن شاعیرەکانهوه دەخوێندرایەوە و پێشکەش
دەکران، هەروەها کاری دیکۆر و و کاروباریی تەکنیکی پێنجەمین دیداری
شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" لە ئهستۆی "نەوزاد باهر"ەوە بەڕێوەچوو.
له تهنیشت دیدارەکەدا پێشانگای پەرتووکی کوردی لە لایەن "گروپی کاری
هەرەوەزی" کرایهوه کە لە وڵاتی دانیمارکەوە بانگهێشت کرابوون، داهاتی
کۆی پێشانگاکە بۆ هاریکاری خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژاران تهرخانکرابوو.
لە کۆتاییدا لە لایەن "محهمهد قادر" دەستە و بەڕێوەبەر و کارگێڕی
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان، خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا
دابەشکرا و سوپاسی ئەرک و ماندوونیان کرا.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|