په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠٢١

٦٣ بەرھەم لە ١٩ وڵاتی جیھان لە بەشی کێبڕکێی

نێونەتەوەیی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رکابەریی دەکەن.

 

مەنسوور جیھانی


٦٣ کورتە فیلم لە دەرھێنەرانی ١٩ وڵاتی جیھان لە بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، بۆ بەدەستھێنانی تەندیس و کۆتەڵی فێستیڤاڵ و خەڵاتی نەغدی ٣ ھەزار دۆلاری پێکەوە رکابەری دەکەن.

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "سەید سادق مووسەوی" وەکوو یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سینەمایی لە ئێران، کە بە شێوەی ئامادەبوون و بەشداریی سینەماکاران و بینەران و ئانڵاین و بە نمایش کردنی ٦٣ کورتە فیلم لە دەرھێنەرەکانی ١٩ وڵاتی جیھان لەوانە؛ فەرەنسا، ئەمەریکا، ھیندستان، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، غەنا، چین، چیک، پۆڵەندا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئوستڕاڵیا، بولگاریا، دانیمارک، رووسیا، ئەفریقیای باشوور، بەلژیک، قەزاقستان و ئێران و ھەروەھا بە ئامادەبوونی ئەندامامی لێژنەی ناوبژیوانان لە وڵاتانی ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران؛ لە دوو بەشی رکابەریی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە بەشەکانی فیلمی درامی و چیرۆکی، بەڵگە فیلمی دیکۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشێن لە رۆژانی ٢٠ تا ٢٤ی ژانویەی ٢٠٢١ زایینی لە پەردیسی سینەمایی «ئێران ماڵ» لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا ئەم رووداوە سینەماییە لە رۆژی ٢٥ ژانویەی ٢٠٢١ بە ناساندنی ھەڵبژێردراوانی فێستیڤاڵ کۆتایی بە کارەکانی خۆی دێنێت.

«محەمەدمێھدی عەسگەرپوور»، «محەمەدڕەزا دڵپاک»، «ناسر سەفاریان»، «ئیسماعیل مونسف»، «بەھرام تەوەکولی»، «روحوڵڵا حیجازی»، «روقیە تەوەکولی»، «ئەشکان رەھگوزەر» و «حەمیدڕەزا لوتفیان» فیلمەکانی بەشی کێبڕکێی نەتەوەیی سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران ناوبژیوانی و داوەری دەکەن.

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، بە یەکێک لە فێستیڤاڵە گرینگ و پڕبایخەکانی کورتە فیلم لە ئاستی جیھان دێتە ئەژماردن و لە نێو دەرھێنەرەکانی کورتە فیلمی دونیادا جێگە و پێگەیەکی زۆر باشی ھەیە و ھەموو ساڵێک، فیلمسازان و سینەماکارانی سەرانسەری جیھان، بەرھەمەکانی خۆیان بۆ ئەم رووداوە سینەماییە دەنێرن؛ بە چەشنێک کە ئەمساڵ ٤٩٨٦ کورتە فیلمی بیانی و لە بەشی نەتەوەییشدا نزیکەی ١٧٠٠ کورتە فیلمی بەڵگەیی، چیرۆکی، ئەزموونی و ئەنیمەیشێنی ئێرانی بۆ نووسینگەی ئەم فێستیڤاڵە نێردراوە.

بۆ زانیاریی پتر لەسەر ئەم بەستەرە کرتە بکەن:
https://iycs.ir/category/festival


پەیوەندییە گشتییەکانی ''فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران''
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک