په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٩\٢٠٢١

هەفتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری"

بە یادی "دڵشاد ئەحمەد" لە سوێد بەڕێوەچوو.

 

مەنسوور جیھانی

 


هەفتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" بە یادی "دڵشاد ئەحمەد" ئەکتەر و دەرھێنەری ناوداری شانۆی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید بەڕێوەچوو.

هەفتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" بە یادی ڕەوانشاد "دڵشاد ئەحمەد" ئەکتەر و دەرھێنەری ناوداری شانۆی کوردستان و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی نێودەوڵەتی یۆتۆبۆری، بە دروشمی "شانۆ نوێبوونەوەی ژیانە" و بە بەشداریی دوو گرووپی شانۆیی لە شانۆکارانی کورد و ھەروەھا دوو سیمیناری پسپۆڕانەی شانۆیی لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

لە رۆژی یەکەمی هەفتەمین دیداری شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" واتە ڕۆژی ھەینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ شانۆگەری "ھیچم نییە بیشارمەوە" لە دەرھێنانی "ڕێژەن جەمال" بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا و دیدارێکی کورت لەگەڵ ئەم شانۆکارە کوردە سازکرا و لە رۆژی دووھەم واتە ڕۆژی شەمە ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ شانۆگەری "کچە سەتڵییەکە" لە دەرھێنانی "فاتیح بادپەروا" بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا و دیدارێکی کورت لەگەڵ ئەم شانۆکارە مەریوانییە سازکرا و لە رۆژی سێھەمیشدا واتە ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ سیمیناری پسپۆڕانەی شانۆکار و نووسەر "دانا عەلی سەعید" و ھەروەھا سیمیناری پسپۆڕانەی شانۆکار و نووسەر "زاھیر عەبە ڕەش" بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

دیداریی ئەمساڵی شانۆی کوردی "یۆتۆبۆری" بە ھەوڵی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی نێودەوڵەتی یۆتۆبۆری، بە سەرۆکایەتی "عیزەت ڕەئووف" و ھەروەھا بە سەرپەڕەشتی بەشی تەکنیکی لە لایەن "نەوزاد باھیر" بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، چونکە دۆخی پەتای کۆرۆنا تاکوو ئیستا لە سوید ئاسایی نەبۆتەوە و بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی لەم وڵاتە کۆبوونەوە بەشیوە ئاسیاییەکەی رێگەپێدراو نییە.

بۆ زانیاریی پتر:

https://www.facebook.com/kurdiskafilmtraffen


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی هەفتەمین دیداری شانۆی کوردی یۆتۆبۆری
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک