٥\٣\٢٠١٥
٨ی مارسی ئه‌مساڵ
به دروشمی بژی
یه‌کسانیی هه‌مه‌لایه‌نەی ژنان و پیاوان به‌رز راده‌گرێن!
جیهانی
سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆ و ده‌وڵه‌ت و حیزبه بۆرژوا ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانی
به ناسیونالیستیی و ئیسلامیه‌وه، سه‌رچاوه‌ی هەڵاواردن و نه‌هامه‌تی
و چه‌وسانه‌وه و به‌که‌مراگرتنی ژنانن، ستەم و بێ مافیی لە دژی ژنان
لە سەرجەم وڵاتانی دنیادا بە شێواز و ئاستی جیاواز بەرێوەدەبرێت.
لە کوردستان وەک هەر کۆمەلگایەکی تری چینایەتی ژنان لەگەڵ دەیان کێشەو
گیروگرفت بەرەوڕوون، هه‌ر له کەمیی کرێ، چه‌ند ژنه، بە پلە دوو
راگرتنیان، خه‌ته‌نه‌کردن، ناوزڕاندن و سووکایه‌تیپێکردن و لێدان و
سوتاندن و سه‌پاندنی یاساکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، تا ده‌گاته کوشتن
و به‌که‌نیزه‌کردن و حیجاب و بازرگانیکردن به ژنان و به‌که‌متر
سه‌یرکردنی له‌چاو پیاواندا، بۆیه رێگای رزگاریی ژنان کوبونه‌وه و
رێکخراوبوونیانه له ده‌وری به‌رنامه و سیاسه‌ت و رێکخراوبونی چینی
کرێکار و کۆمۆنیزم.
په‌سه‌ندكراوی به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسای یەکسانیی ژن و پیاو لە كۆنگره‌ی
چواره‌می حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان یاسایەکە بۆ جێگیركردنی
ماف و ئازادییه کەسیی و مه‌ده‌نییه‌كانی ژنان لە کوردستاندا هەر بۆیە
ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و هه‌ڵسوڕاوانی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان و رێكخراوه خه‌باتكار و لایه‌نگرەکان
له ماف و ئازادییه‌كانی ژنان ده‌كەین كه له پێناو دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵگایه‌كی سکۆلار، پشتیوانیی لەم بەڵگەنامەیە بکەن و لەگەڵماندا
کار بکەن بۆ جێگیرکردن و بەفەرمییکردنی لە کوردستاندا.
چالاکییەکانی ٨ی مارس لە ولاتەکان:
به‌ریتانیا - له‌نده‌ن:
لە لەندەن ئاهەنگێک بە بۆنەی ٨ی مارسەوە رێکدەخرێت.
بەبۆنەی تێپەڕبونی ١٠٤ ساڵ بەسەر بەرەسمی ناسینی ٨ ی مارس رۆژی
نێونەتەوەیی ژنان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران و حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ رێکخراوی به‌ریتانیا ئێواره‌یه‌کی شاد بۆ٨
مارس رۆژی جیهانی ژنان و پێداگری له‌سه‌رخواستی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی
ژنان و پێاوان، که‌ڕازاوه به ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا رێکیده‌خات:
بانگەوازی سەرجەم ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز دەکەین بۆ
بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.
خواردن و خواردنەوە بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشرێ.
بلیتی هاتنەژورەوە ٥ پاوەند بۆ گەورە، بۆ منداڵان لەخوار ١٦ ساڵەوە
بەخۆراییە.
کات: ٦ ی ئێوارە تا ١١ی شەو.
بەروار:٧-٣-٢٠١٥
شوێن: هۆڵی
Ringcross Community Centre
60 Lough RoadLondon, N7 8RH
نزیک ئیستگای شەمەندەفەری Caledonian Road Station
پاسەکانی ٩١، ١٧ و ٢٥٩.
له‌نده‌ن:
پانێل و ئاهەنگێک لە لایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە رێک دەخرێت.
هه‌ر له له‌نده‌ن کۆمه‌ڵێک لە ریکخراوەکانی ژنان له ٨ی مارس رۆژی
جیهانی ژنان پانیڵیک بەو بۆنەیەوە رێکدەخرێت وبەشی دووهەمی بە
ئاهەنگوگۆرانی دەرازێتەوە.
رۆژی: یەکشەم، ٨ی مارس کاتژمیر ٤ بۆ ١٠ی شەو.
هاتن بۆ هەمووانە
شوێن: The Parish Centre,358 Greenford
Road,Greenford UB5 9AN
-------------------------------------------------------------------------------------
فنلاندا:
بەرز و بەرێز بێت ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان.
با هەمو پێکەوەی، ٨ی مارسی ئەم ساڵ بکەینە، ڕۆژی کۆتایی هێنان بەهەموو
شێوەکانی توند وتیژی و کوشتن. کە دژ بە ژنان دەکرێت ، هەموو ئەو هێزە
سیاسیە کۆنەپەرستانە ریسوا بکەین کە راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ
لەپشتیەوە وەستاون.
با ڕۆژی جیهانی ژنانی ئەم سال بکەینە ڕۆژی توندکردنەوەی خەبات لەپێناو
کۆتایی هێنان بەجیاکاری جێندەر و جێ خستنی بەڵگەنامەی یەکسانی
هەمەلایەنەی نێوان ژن و پیاو، لەجیاتی یاسای کۆنەپەرستی باری کەسێتی
لەعێراق وکوردستان.
بەم بۆنەیەوە، کۆمیتیە فنلاندای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
هەلدەستیت بەم چالاکیانەی خوارەوە:
١- لە ژێر دروشمی نا بۆ یاسای کۆنەپەرستی، بەلی بۆ یاسای یەکسانی نیوان
ژن وپیاو. لەسەنتەری شاری هەلسنکی کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی ڕێکدەخات.
کات: رۆژی شەمە ٧/٣/٢٠١٥، کاتژمێر ٣ بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ.
شوین: Kolmen Sepän
Patsas
٢- رۆژی ٨ / ٣/ ٢٠١٥ بە هاوکاری رێکخراوی ژنانی عێراقی مەراسیمیک بەم
بۆنەویەوە سازدەکات کە تیایدا گویبیستی قسەوباسی بەشیک لە ئەحیزب و
ریکخراوی ژنانی عێراقی و فنلاندی دەبن.
پاش ئەم قسەوباسانە بە شیوەی گرووپ و بەدەم موسیقایەکی هیمنەوە درێژە
بە بەرنامەکانمان دەدەین.
کاتی مەراسیمەکە: رۆژی یەکشەم ٨/٣/ ٢٠١٥، کاتژمێر: ٤ بۆ ٧ی ئێوارە.
ناونیشان:
Korvatunturintie 2
شوێن: نهۆمی دووهەمی مێڵەری Mellarin yläkerros
بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان دەکەین کە بەشداریی ئەم
بۆنە مەزنە بکەن.
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان /
کۆمیتەی فنلاند
بۆ زانیاریی پتر:
مستەفا باهر، ئالا فەرج، ئیبراهیم حسین
0449870788 04054530 89 0403511767
شایەنی باسە لە شوینی مەراسیمەکە چاو قاوەو شیرینی بە نرخیکی هەرزان
دەفرۆشریت.
-------------------------------------------------------------------------------------
که‌نه‌دا:
بژی یەکسانیی هەمەلایەنەی نێوان ژن وپیاو.
با لەمساڵدا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بکەینە ڕۆژی یەکگرتوویی هێزە
ئازادیخواز وپێشکەوتووخواز وکۆمۆنیستەکان لەسەرتاسەری جیهان، بەڕووی
ئەوپێشێلکاریە بێپەردانەی کە دژ بەمافەکانی ژنان دەکرێت لەسەرتاسەری
جیهان کە یەکسانی تێدانیە.
با ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی ژنان بکەینە ڕۆژی بەرزکردنەوەی دەنگەکان،
وهەڵکشانی ناڕەزایەتیەکان دژ بەتوند وتیژی وپێشێلکاریە جنسی ودەستبردنی
جنسی تا دەگات بەلاقەکردن وبازرگانی کۆیلایەتی جنسی، وەکۆتایی بێنین
بەهەموو شێوەکانی توند وتیژی لەخۆرئاوا،کەلافی مافەکانی مرۆڤ لێدەدەن.
ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان بکەینە ڕۆژێک بۆریسواکردنی یاسای
جەعفەری، کەئەنجومەنی وەزیرانی قەومی وتایفی لەعێراق تێیانپەراند و
دەنگیان پێدا لەپەرلەمان.
با ڕۆژی ٨ی مارسی ئەمساڵ ببێتە ڕۆژی کۆتایی هێنان بەهەموو شێوەکانی
توند وتیژی و کوشتن، کە دژ بە ژنان دەکرێت لە کوردستانی عێراق،
وریسواکردنی هەموو ئەو هێزە سیاسیە کۆنەپەرستانەی کە راستەوخۆ ونا
راستەوخۆ لەپشتیەوە وەستاون.
ڕۆژی جیهانی ژنان بکەینە ڕۆژی توندکردنەوەی خەبات لەپێناو کۆتایی هێنان
بەجیاکاری جێندەر و جێ خستنی بەڵگەنامەی یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژن
و پیاو، لەجیاتی یاسای کۆنەپەرستی باری کەسێتی لەعێراق وکوردستان.
هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق-کەنەدا هەڵدەستن
بەڕێکخستنی زنجیرەیەک هەڵسوڕان وچالاکی سیاسی وهونەری بەبۆنەی ڕۆژی
جیهانی ژنان لەشاری تۆرنتۆ.
ڕێکخستنی سمینار و پانێل لەسەر بەڵگەنامەی یاسای یەکسانیی و بزووتنەوەی
قەومی.
شوێن: تۆرنتۆ
Warden Hilltop Community
Warden &St Clair) ( 25 Mendelssohn Street
کات: ٧ی مارسی ٢٠١٥، کاتژمێر ٣ - ٥ی پاشنیوەڕۆ.
ڕێکخستنی پێشانگای هونەری پەیکەرتاشی و شێوەکاریی جۆراوجۆر.
رێکخستنی ئاهەنگ گێرانی مۆسیقا و گۆرانی.
شوێن: تۆرنتۆ
Warden Woods Community Center
74 Firvalley Court) Warden &Danforth)
کات: ٧ی مارسی ٢٠١٥، کاتژمێر ٨ی شەو دەستپێدەکات تا نیوەیشەو.
ئەنجومەنی هاوبەشی هەر دوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان -
کەنەدا.
-------------------------------------------------------------------------------------
نه‌رویج:
لە نەرویج رێپێوانێک بەرێوەدەبرێت.
وەک نەریتی ساڵانی پێشوو، کۆمیتەی ٨ی مارس لە ئۆسلۆ کە لە کۆمەڵێک
ڕێکخراوی ژنان پێکهاتووە سەرەتا کۆبوونەوەیەک و دواتر ڕێپێوانێک ساز
ئەکات. هەڵسوڕاوانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە دروشم و
لافیتەی خۆمانەوە بەشداری ئەکەین.
شوێنی کۆبوونەوە و ڕێپێوان:
رۆژی یەکشەم ٨ی مارس، لە گۆڕەپانی Eidssvolls Plass
لە ئۆسلۆ، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ.
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان - رێکخراوی ده‌ره‌وه
٤\٣\٢٠١٥
|