١٢\٣\٢٠١٤
٨ی مارس رۆژی
جیهانیی ژنان.

سەرگوڵ سەلمە
من
ئەمڕۆ کە ٨ی مارسە، رۆژی جیهانیی ژنان، پێش هەموو شتێك پر بە دڵ
پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەم و پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ژنان و
پیاوانی ئازادییخواز لە عێراق و کوردستان هەموو جیهان دەکەم.
ئامادەبوانی بەرێز،ئەگەر دەرفەت بدەن ئەوا دەمەوێ لە چەند خولەکێکدا
قەسەوباسی خۆمتان پێشکەشبکەم بەم بۆنەیەوە. لە هەمان کاتدا دەمەوێ
نارەزایەتی و دژایەتی خۆم بەرامبەر بە سیستەمی ستەمگەرانەی سەرمایەداری
و کە تاوەکو ئیستاش ژنان بەدەست کرێی کەم و بێکاریی و نەبوونی بیمەی
بیکارییەوە دەناڵێنن. دژایەتی خۆم بەرامبەر بەو یاسایە دواکەوتوانەی
ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و حکومەتی بەغداد کە ٢٢ ساڵە ڕەسمیەت بە
پلەدوویی ژنان دەدەن، رەوایی بە هاوسەرگیریی لەگەڵ منداڵانی کچی تەمەن
٩ ساڵاندا دەدەن لە چەشنی (یاسای فرەژنیی، جەعفەری و هاوسەرگیریی
جۆربەجۆری ئیسلامی نیکاح، مسیار و جۆری تر).
دژایەتی خۆم بەرامبەر بە دین بە فەرهەنگ و بە کلتووری ئەو کۆمەڵگایە کە
هۆکاری سەرەکین بۆ بێ مافییەکانی ژنان و کوشتنی ژنان کە لە سەر عیشق و
خۆشەویستی دوعا و هەزاران ژنی تر بوونە قوربانی.. هەروەها دژایەتی خۆم
بەرامبەربە بێ دەربەستی و هاوبەشبوونی دەسەڵاتداران لە بەرامبەر کوشتن
و هەڕەشە بۆ سەرگیانی رۆژنامەنووسان و هەڵسوڕاوانی ژنان کە نموونەی
زیندوو بەهار مونزیرە کە هەڵسوڕاوی گرووپی ژیانە.
لەم بۆنەدا دژایەتی خۆم بەرامبەر بە دادگایەك کە تەنها دەست بە باڵی
تاوان بارانەو دەگرێ و لە بەرامبەری هەموو دەنگە ناڕازییەکاندا
چەکوشەکەیان بە کارە کە لە چاوتروکندنێکدا دەیاندەنە دادگاو زیندانی
دەکرێن ،هەر ئێستا زیندانەکان پڕن لە ژن و مناڵی بێ تاوان. لە هەمان
کاتدا دژایەتی خۆم بەرامبەر بە بەشێك لە ئەدیبان و نووسەران و
رۆژنامەنووسانی بێ هەلوێست و پەردەپۆشکەری تاوان و گەندەلییەکانی
دەسەڵات. و دژایەتی خۆم بەرامبەر بە بەشێك لە ڕێکخروکانی بە ناو
بەرگرییکەر لە مافەکانی ژنان بکەم کەکارەکانیان تەنها لە چوارچێوی ئەو
سنوورە دەرناچێ کە دەسەڵاتدارانی یەکێتی و پارتی و ئۆپۆزیسیۆن بۆی
داناون. ئێمە ئەمڕۆ دەبێ قسە لەسەر چ دادگایەك چ دەسەڵاتیك و چ
دەوڵەتێک و چ بیرکردنەویەکی دواکەوتوو هەیە بکەین.
بۆ ئێمە ٨ی مارس رۆژێکی پرشنگدارە لە مێژووی بزووتنەوی ژنانی کرێکار و
کۆمۆنیست، ٨ی مارس بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشان و خەباتی ژنانی کرێکار و
کۆمۆنیستە بە ڕابەرایەتی کلارازتکین ، ئەوا لە هیچ کات و سەردەمێکدا
ئەگەر یادی ئەم رۆژە بکەینەو ناتوانین ناوی ئەم ژنە شۆرشگێرو
کۆمۆنیستە( کلارازتکین) نەهێنین. کلارازتکین دەوری سەرەکی هەبووە لە بە
فەرمیی ناساندنی ٨ی مارس وەك رۆژی جیهانیی ژنان. ڕابەرانی ئەو
بزووتنەوەیە قوربانی زۆریان دا لە پێناو بەشێك لەو مافانەی کە ئەمڕۆ
ژنان لێی بەهرەمەندن لە ووڵاتانی پێشکەوتوو . هەر بۆیە هەموو ساڵێك ئەم
رۆژە بەرز ڕادەگیرێ.
هەر لێرەوە دەمەوێ رووی دەمم بکەمە ژنانی کوردستان و عێراق ، کە دەبێ
ئەوە بزانن کە چارەنوسی خۆتان و منداڵەکانتان بەرەو باشی ناروات ئەگەر
زوو لەو زەلکاوی دواکوتویی و کۆنەپەرستیی یە خۆتان و منداڵەکانتان
ڕزگار نەکەن . دەبێ چاوەروانی دڵ شکان وقرچەی سوتانی چگەرتانبن. ئەوە
ڕاستییەکی تاڵە بەداخەوە. ئەم شاڵاوی کوشت وکوشتارگەلەی ژنان ئەمڕۆ بێ
یان سبەی پرشی دەگاتە ئێوەش جا ئەگەر خۆتان ،خوشکتان، کچەکانتان،جا کچ
و ژنی دراوسێکانتان بێ یان خزم و ناسراوتان بێ.هیچ فەرق ناکات ئە مە
ئەنفالی ژنانە و بەرێوەیە لە ژێردەسڵاتی ئەحزابی قەومی و دینییدا.
٢٢ساڵە ژن دەکوژرێ هەتا ئەمڕۆش . بۆچی ئە م تاوانانە ڕاتان ناچڵەکێنێ ؟
هەتا کەی بێدەنگیتان هەڵبژاردووە؟ بیربکەنەوە ببینن کە بۆچی ئەو مافە
سەرەتایانەی دوێنی بۆخۆتان ئاسایی بوو ئەمڕۆ دەبنە ڕێگر لە بەرامبەر
خۆتان و کچەکانتاندا . بەشێکی زۆرتان تەنها ئاوڕ لە ڕابووردوی خۆتان
بدەنەوە، لە کاتێکدا لە حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان کە مەدی مۆدێرن
زاڵ بوو بەسەر کۆمەڵگادا، کەخەڵکی کوردستان و ژنان و کچان دینیان تەنها
وەك کاری شەخسی سەیر دەکرد دین بەجۆرێك تەداخولی ژیانی کەسیی مرۆڤەکانی
نەدەکرد حیجاب و سەرپۆش بۆشین نەك هەر نەگەشتبووە ئەم ڕادەیەی ئیستا
بەڵکو زۆر پەراوێز بوو ، ئەگەرجلی کوردی و سەرپۆش و دەزماڵێکی لە گەڵدا
بوبێ تەنها بۆ جوانی بووە و بۆنەو موناسەبەتەکان لە بەردەکران جلێکی
ئاسایی دایك ونەنك و داپیرەمان بووە ، نەوەکو وەك ئەمڕۆ سەرپۆش بۆتە
ڕەمزی ئیسلام و ئیسلامی سیاسی.
لەو سەردەمانەدا ژنان تاڕادەیەك ئازاد بوون بەدەست ئەم کێشانەوە
نەیاندەناڵاند. کوشتن و تیرۆری ژنان بە پەنجەی دەست دەژمێران . سەیری
چواردەوری خۆتان بکەن سەیری دراوسێکانتان بکەن، گوێبیستی هەوالەکان بن
کە بۆچی ئەو کوردستانە بۆتە تابوتێك بۆ ژنان ؟ بۆ ژمارەی قوربانییەکان
رولەزیدبوونە؟، تا کەی دەبێ ئەم تاوانکاری و کوشتوکوشتارە درێژەی
هەبێ؟. خۆتان دوور مەگرن وئەو ووتەیە فڕێ بدەن لە کاتێکدا کچێك یان
ژنێك دەکوژرێ . زۆر سادەو ڕاحەت دەڵێن (خۆ لە خۆڕایی نەکوژراوە) خۆ لە
خۆڕا نەکوژراوە!!! ئەی بۆ کەس دەنگ بەرز ناکاتەوە بڵێ کوا بکوژەکان ،
دەبێ دەستگیر بکرێن و بە ئاشکرسزای خۆیان وەرگرن. ئێوەی ئەی ژنانی
ژێردەسەڵاتی ئەقڵێتی پیاوسالاری ئەگەر شەنستان بووبێ و جەستەتان
دوربووە لە ئازارو ئەشکەنجەدانی دەستی مێردو باوك و برا و ئامۆزاو
خاڵۆزا ئەوا بێبەش نین لە ئازارو ئەشکەنجەی دەرونی ، ئەگەر هەست بە
خۆتان ناکەن ئەوا رۆژانە دەکەونە بەرئازارو تیرۆری دەرونی و زۆرێك لە
هاوڕەگەزەکانتان لە ژێر ئە م فشارە دەرونییەدا ناچار بە خۆسوتاندن کران
و دەکرێن.
ئەی ئەوانەی کە خۆتان بە باوك و برا و هاوسەر دەزانن کە دڵنیام ئەگەر
تۆزێك بیر بکەنەوە ئەو فەرهەنگە دواکەوتوە فڕێ بدەن، ئەو ئەقڵێتە
داڕزیوە بخەنە زبڵدانەوە، گوێڕایەڵی مەلای مزگەوتەکان نەبن .ئەوا
کەستان دەستان بە خوێنی کەسە ئازیزەکانتان سور نابێ ، ئەو کاتە وەکو
کەسێکی ئاسایی و چیت بۆ خۆت و کورەکەت پێ خۆشە بۆ کچ خوشك و و
هاوسەرەکەشت بە هەمان شێوە.
ئەوە ئەو یاساو دین و کلتوورەیە کە جەندین ساڵە کە هەر لە دایك
بوونتانەوە ئە و جیاوازییەتان فێر دەکاتلە بەرامبەر خوشکەکانتان ،
پاشان بە شێوەکی درندە پەروەردەتان دەکات لە بەرامبەر دایك و ژن و
کچەکانتان و مێشکتانیان قاودەدات بەوەی کە ژن نامووس و شەرەفی ئێوە،
ئێوە حاکم و سەروەری ماڵن، هانتان دەدەن کە خۆتان زبر پیشان بدەن دەنگ
بەرزکەنەوە بەسەریاندا، بێدەنگیان بکەن، چاویان لێ سوورکەنەوە، لێان
بدەن و بیانکوژن لە بەرامبەر هەر کارێکی ئاسایی کە بیانەوێ بیکەن.
ژنیش مرۆڤەو وەکو تۆ مافی خۆیەتی کە زۆر ئازادانە نمایشی ژیانی خۆی
بکا.
ئێوە ئەی پیاوانی وڵاتی ژنکوژان لە جیاتی ئەوەی لە بەرامبەر
دەسەڵاتدارانی مفتەخۆر و گەندڵکار و دز و جەردەکان بوەستنەوە کە ماوەی
٢٢ ساڵە ئەوەی ڕژێمی بەعس فریای نەکەوت پێمان بکات ئەوا ئەم دەسەڵاتی
کوردی قەومی و دینییە زۆر بێشەرمانە ئەنجامی دەدەن، ئەوە بۆ ماوەی چەند
مانگێك لە چاوەڕوانی نەدانی مووچەدا ئیوەیان هێشتۆتەوە نوزەتان لێوە
نایەت بەڵام دەچنە ماڵەوە ڕق و قینەکانتان بە کچ و ژنەکانتان دەڕژن و
تیڵا هەڵگرن بۆیان. دە بۆ تەنها جارێک بیر بکەنەوە. لە پاش کوشتنی
کچەکانتان یان ژنەکانتان پەشیمانی دادتان نادات ئەگەر ئێوە تۆزێك هۆش
بەبەرخۆتانا بکەنەوە، ئەوا لە بەرامبەر ئەم هەموو کوشت و کوشتار و
ئەنفالی ژنانەدا کەمێك ڕادەچڵەکێن! هەر بۆیە هەوڵدان لە پێناو ئازادیی
و یەکسانیی شۆڕش و قوربانی دەوێ. هاتنە مەیدانی بەرەی یەکسانییخواز و
ئازادییخوازی کۆمەڵگای دەوێ. هەر بۆیە پێویستە ئەم جارە ژنان و دایکانی
ماڵەوە لە ماڵکانیان بێنەدەر، خوێنکار و مامۆستایان لە قوتابخانە و
زانکۆکاندا مان بگرن، کرێکاران لە گارگە و شوێنی کاریان مان بگرن،
دەستفرۆش و کاسپ کاران، ڕۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووسانی ئازا و
بوێر بێنەدەر. بۆ بەرگرتن بەم مەرگەسات وکوشتارگەیەی ژنان، بۆ بەرگرتن
بەم کوشتارگایە و پێشێلکردنی ئازادییەکانمان پێویستە بەرەی ئازادییخواز
و بەرەی کۆمۆنیست لە دەوری یەك کۆببنەوە و بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی
بەهێز پێكبهێنن.
بژی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان.
بژی خەبات لە پێناو ئازادیی و یەکسانیی ژنان دا.
ماڵپهڕی سهرگوڵ سەلمە
|