شاردنه‌وه‌ی فرۆکه‌وانه‌که و گه‌مه‌یه‌کیتری ده‌سته‌ڵات هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ناوه‌ندی چاکیان چالاک‌تر کرد.
ئا:حه‌مه‌شوان شه‌ریف
ئاپووره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکانی دڵسۆز ی ناوه‌ندی چاک ڕۆژی یه‌ک شه‌مه کاتژمێر 13:00له ڕێکه‌وتی 04/01/2009 له‌به‌رده‌م پاڵوێزخانه‌ی عێراقدا له پایته‌ختی سوید له /ستۆکۆڵم دا بۆ هه‌ڵه‌بجه کۆبوونه‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزکرده‌وه و به‌ڕێ که‌وتن بۆ ناو پاڵوێزخانه‌که‌ی عێراق و چاویان به لێپرسراوی باڵویزخانه که که‌وت و هه‌ریه‌ک له‌دڵسۆزان چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتنی تاوانبار وفرۆکه‌وانی بۆردوومانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه (تاریق محه‌مه‌د)یان شیکرده‌وه و به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانیان تاوان بارکرد و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و عێراقیان له‌ده‌ستووردا به‌لاواز ناوزه‌ند کرد و ناڕه‌زاییان به‌رزکرده‌وه‌و چه‌ند خاڵێکی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پاڵوێزخانه‌ی عێراقدا تاوتوێکرد و ناوه‌ندی چاک ئه‌وه‌ی بۆ گێڕانه‌وه له هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی دونیادا که‌کارێکی واڕوده‌دات سانایه ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ست له‌کار ده‌کێشننه‌وه و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌دوای ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌که‌یان بۆ میله‌ته‌که‌یان ڕونده‌که‌نه‌وه و که‌مته‌رخه‌می و بێسه‌لقه‌یی خۆیان له‌ئاست مرۆڤاتیدا نیشان ده‌ده‌ن و جێگه‌ی خۆیان بۆ که‌سێکی کارامه‌تر به‌جێده‌هێڵن نمونه‌ی زۆریان دا به‌ڕوی به‌رپرسی پاڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌وڕۆژه‌دا .
پاشان خانمێکی ناو ناوه‌ندی چاک سوپاسی ئاڕاسته‌کرد بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌میشه بڕوایان به دیالۆک و دیمۆکراتی هه‌یه و ڕێز بۆ نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کان داده‌نێنن و مافی خۆیان پێده‌به‌خشن هه‌روه‌ها ئاندامێکی کارامه‌ی تری چاک ئه‌وپرسیاره‌ی وروژاند‌و وتی/ ده‌مانه‌وێت ئه‌م ناڕه‌زییه‌مان به‌زوترین کات چاره‌سه‌ر بکرێت ده‌نا به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه و وه‌ک تاوانبار نزارخه‌زره‌جی و ژماره‌یه‌ک زۆری تاوانباران له ده‌سته‌ڵاتی ڕژیمی کۆنی فاشیستدا به‌دادگایان ده‌گه‌یه‌نین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات ناتوانێت ئه‌و تاوانباره بدۆزێته‌وه ئه‌وه ناوه‌ندی چاک به‌دواچونێکی چڕ‌وپڕ ده‌خاته گه‌ڕو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره ده‌دات.
هه‌موو گه‌لی کورد ده‌زانی ناوه‌ندی چاک چۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه زووڵملێکراوه‌که‌ی دڵسۆزانه کارده‌کات ،پرسیارێکی‌تر بوو به‌دوا پرسیار‌و وه‌ک توانج ئاراسته‌ی ده‌سته‌ده‌ڵات کرا ئه‌ویش ئه‌وه بوو وه‌ڵامی ئه‌م سکاڵانامه‌یه‌مان ده‌ده‌نه‌وه یاخوت پشت گوێده‌خرێت وه‌ک داواکاریه‌کانی ناو ده‌ستوری ناو ده‌سته‌ڵات و به‌ر ده‌وام ده‌بن له‌م گه‌نده‌ڵیانه ، به‌رپرسی پاڵوێزخانه‌که زۆر مرۆڤ دۆستانه هاته گۆ و بڕیاریدا ئه‌م داخوازیانه‌ی ناوه‌ندی چاک و ناڕه‌زایی خه‌ڵکانی هۆشیار به‌رزکاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته ده‌ست لێپرسراوانی سه‌روی خۆیه‌وه ، بۆ یه ناوه‌ندی چاک چاوه‌ڕێده‌کات تا ده‌سته‌ڵاتی کوردی به خۆی داده‌چێته‌وه و فڕۆکه‌وانی تاوانبار له‌به‌رده‌م خه‌ڵکانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا به‌سزاده‌گه‌یه‌نێت ده‌نا ناوه‌ندی چاک له‌ئه‌وروپادا ده‌ست به‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گرنگ ده‌کات بۆ ئاشکراکردنی ئه‌م تاوانه‌ش ،ئه‌وسا ئه‌م تاوانه‌ش ژماره‌ی تاوانه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆ مێژووی زیاد ده‌کات به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی بۆ ئه‌و شاره شه‌هیده .
2009 /01/05 hamashwan1@hotmail.com
|