١٨\٤\٢٠١١
ئابلۆقه‌دانی
باره‌گاکانی کۆمه‌ڵه پرۆتستۆ ده‌که‌ین.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه، دانیشتووانی گوندی
زڕگوێز ئابلوقه‌ی باره‌گاکانی کۆمه‌ڵه‌یان داوه به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی
زه‌ویه‌کانیان، که له ساڵی 1988 ه‌وه ئه‌و شوێنانه پاش راگواستنی
خه‌ڵکه‌که‌ی دراوه به کۆمه‌ڵه.
ئێمه له کاتێکدا پشتیوانی له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی جوتیارانی گوندی
زڕگوێز ده‌که‌ین له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له هه‌مان
کاتدا ته‌وقیتی ئه‌م ئابلوقه دانه که هاوکاته له گه‌ڵ په‌لاماری
که‌مپی ئه‌شره‌ف به گومانین له هه‌ڵبژاردنی کاته‌که.
لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌ر و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوور ده‌که‌ین
به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن و نه‌که‌ونه ته‌ڵه‌ی نه‌خشه‌کانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چۆن رۆژهه‌ڵاتیه‌کان هه‌میشه له ناخۆشییه‌کاندا
پشت و په‌نای ئێوه بوون ،ئاواش ئه‌مڕۆ پارت و رێکخرا و په‌نابه‌ره‌کانی
رۆژهه‌ڵات له باشوور بپارێزن له نه‌خشه گڵاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی
ئێران.
چاودیری کوردوساید (چاک)، ئه‌رکی پاراستنی
گیان و ماڵی هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌ستۆی
حکومه‌تی هه‌رێم
ده‌زانێت و له ئه‌گه‌ری
هه‌ر چه‌شنه
ڕووداوێک، هه‌موو ڕیکخراوه جیهانیه‌کانی
مافی مرۆڤ، له ڕاستیه‌کان
ئاگادار ده‌کاته‌وه
.
چاودێری کوردوساید (چاک - کۆمیته‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
٢٧ ی خاکه‌لێوه ی ٢٧١١
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|