٧\٤\٢٠١١
ئابلۆقه‌ی ئازادی
له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵبگرن!
ئه‌مرۆ پارتی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک به‌مه‌به‌ستی
سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی
کوردستان، هه‌روه‌ها له پێناو به‌رگرتن به جه‌ماوه‌ری نارازی هه‌ولێر
و دهۆک بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی که له
ناوچه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێکردوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی
داواکارییه ره‌واکانیاندا، گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی توندی
خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له ترس وتۆقاندنی
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه. له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستی کردوه به گرتن
وئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و هێرشکردنه سه‌ر هه‌ر که‌س وگروپ ولایه‌نێک
که بیه‌وێت ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت.
به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌و سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌رو دژی
ئازادییه‌ی پارتی‌و سه‌رکۆنه‌کردنی، چه‌تری ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به
سازدانی خۆپیشاندان‌و ریپێوانێکی جه‌ماوه‌ری کە رۆژی ٩/٤/٢٠١١ کاتژمێر
١٢:٣٠ بە کۆبوونەوە له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومەتی هه‌رێم له له‌نده‌ن
دەست پێدەکاتو کاتژمێر ١:٣٠ بە رێپێوان بەرەو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا لە داونین ستریت بەرێدەکەوین. بانگه‌وازی سه‌رجه‌م
ئازادیخوازان و رەوەندی کوردی لە له‌نده‌ن و سه‌رجه‌م شاره‌کانی تری به‌ریتانیا
ده‌که‌ین که له پێناو به‌رگریکردن له ئازادی و ماف و داواکارییه‌کانی
خه‌ڵکی نارازی و خۆپیشانده‌ری ئه‌مرۆی کوردستان به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتیه‌وه
هه‌وڵی جدی بده‌ن که له‌م چالاکی و ناره‌زایه‌تیه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
تێبینی: ئێمە لە راگەیاندنی پێشوماندا
ئاگادارمان کردبوون کە کاتژمێر ٢ لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم
خۆپیشاندان دەکەین.. بەڵام ئێستا ئەو خۆپیشاندانە گۆڕاوە بۆ خۆپیشاندان‌و
رێپێوان، کاتەکەش بەمجۆرەیە کە لەم راگەیاندنەدا هاتوە.
ناونیشانی شوێنی خۆپیشاندانه‌که:
Winchester house
259-269 Old Marylebone Road
NW1-5RA
چه‌تری ئازادی - له‌نده‌ن
chatre_azady@hotmail.com
|