٨\١٢\٢٠١٠ ئابڕووچوونه‌که‌ی (ویکیلیکس)یش سه‌ربار!
دارا ئه‌حمه‌د
ده‌سه‌ڵاتداره که‌له‌گایه‌کانی هه‌نووکه‌ی
جیهان به لاساییکردنه‌وه‌ی ره‌وشتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
له مێژوودا.. ناوه ناوه له رێی دارده‌سته‌کانیان - یان ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ی که له رووکه‌شدا دژ به ده‌سه‌ڵاتن و ده‌یانه‌وه‌ێ له
کێکه‌که‌ی ئه‌وان به‌شه‌کیان پێ ببڕێ - به پلان و پیلانه‌کی تۆکمه و
پڕ له نهێنیی هه‌نده‌ک له کار و کرده‌وه دژه‌مرۆیی و دڕنده‌ییه‌کانی
خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ک نه‌خشه و پیلانه
بێزه‌وه‌ره‌کانی خۆیان پێ جێبه‌جێ بکه‌ن و له لایه‌کیدیش هه‌م بۆ
ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک و به تایبه‌تییش چینه هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان
بێژن - ئێمه وا ده‌که‌ین و باکمان نییه ، پێتان ده‌وه‌ستین و
راناوه‌ستین - هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێگه‌وه دۆست و
دوژمنه‌کانیان هه‌ڵبسه‌نگێن و ئاستی به‌رانگژبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکانی
بنده‌ست و چه‌وساوه و هێزه پێشکه‌وتنخواز و مرۆڤپه‌روه‌ره‌کانیان بۆ
ده‌رکه‌وێ و به پیلانی نوێ ته‌فروتونایان بکه‌ن و بازاڕی سیاسه‌تبازیی
خۆیان کارڕایی بکه‌ن.
ئێستا شانۆگه‌رییه‌که‌ی (ویکیلیکس) رێک ئه‌و
پیلانه‌یه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی
داموده‌زگا سیخوڕییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و
به به‌کارهێنانی وڵاته پاشڤه‌ڕۆ وابه‌سته‌کانیان به‌ڕێوه‌ده‌چی،
(جولیان ئاسه‌نج)*ی
ساویلکه‌شیان کردیته رینگۆی شانۆگه‌رییه‌که‌یان جا خۆی پێی بزانی یان
نه‌زانی.
دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سه‌ک یه‌ک قیچ
هۆشیاریی سیاسیی هه‌بی باش ده‌زانی که دڕنده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
و به‌ریتانیا له شه‌ڕه کاولکارییه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان و
نه‌خشه رامیاریی و ئابوورییه پاوانخوزه‌کانیان له تێکڕای جیهان زۆر
له‌وه زۆرتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی (ویکیلیکس)
بڵاوده‌کرێنه‌وه، وه‌لی ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ ره‌وشتانه باش
ده‌زانن که به هۆی سیسته‌مه دژه‌مرۆییه‌که‌یان و رێگرتن له
پێشکه‌وتن و هۆشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان
هێشتا خه‌ڵکانێکی یه‌کجار زۆر هه‌ن باوه‌ڕ به فرتوفێڵه
سیاسه‌تبازییه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌توانن بۆ ماوه‌کیتر له‌خشته‌یان
ببه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ش مه‌رگی سیسته‌مه‌که‌یان دوورتر بخه‌نه‌وه.
ئه‌فسووس، که ئێستا به هۆی کاریگه‌ریی و
باڵاده‌ستیی
که‌له‌گایی سیسته‌می ناوبرا.. هێزه پێشکه‌وتنخواز و
مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان زۆر له‌وه ده‌سته‌وه‌ستانتر و بێ بڕستترن که
بتوانن به‌رسڤی پێویست به‌و شانۆگه‌رییه سووک و چروکانه بده‌نه‌وه
به تایبه‌تییش له رووی میدیاوه زۆر لاواز و نابووتن له به‌رانبه‌ر
ئه‌و میدیا زه‌به‌ڵاحه‌ی که ئێستا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و نێوه‌نده
به ناو ئه‌کادیمییه وابه‌سته‌کانی رژێمه چه‌وسێنه‌رکان له تێکڕای
جیهان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ش که ئێستا میدیای
کوردی ته‌نانه‌ت به‌ناو ئازاده‌که‌شی له‌ژێر تێڕوانینی باوی میدیای
جیهانیی زۆر سه‌رگه‌ردان و ناڕۆشن له‌و شانۆگه‌رییه ده‌دوێ، وه‌لی
جاروباره‌کیش لێره و له‌وێ پێنووسگه‌له‌کی ئازاد و هۆشیاریش هه‌ن
په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر راستییه‌کان، ئێمه‌ی کورد له‌نێوخۆی نیشتیمان
سه‌رڕێژین له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و نه‌بوونی ئازادیی و ژیان و گوزه‌رانی
کولله‌مه‌رگیی.. هیوادارین پێنووسبه‌ده‌سته ئازادیخوازه‌کان
چالاکانه‌تر له‌و رووانه بێنه‌ده‌ست و نه‌هێڵن ئه‌و شانۆگه‌رییه
جیهانییانه‌ی له بابه‌تی ئابڕووچونه‌که‌ی (ویکیلیس) ببنه سه‌رباری
ئه‌و کێشه هه‌زار به هه‌زارانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی و
پاشڤه‌ڕۆی یه‌کێتی و پارتی و به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بۆ خه‌ڵکی
داماو و بێ ده‌ره‌تانی کوردستان دروستیان کردییه.
|