٢٦\١٢\٢٠١٠ ئابڕووچوونێکی گه‌وره یان بچووک له ئابڕووچوونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
ھاوڵاتی لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥\١٢\٢٠١٠ بە مانشێتی گەورە نووسیویەتی (ھاولاتی فەزیحەیەکی گەورە ئاشکرا ئەکات) بە پێی ئەو بەڵگەنامەیە تەنیا لە سنووری یەکێتی نیشتیمانیدا بە دەیان سەرکردەی یەکیتی و چەند پارتێکی تر بە پلەی وەزیر خانەنشین کراون، کە ھەندێکیان تەنانەت بۆ رۆژێکیش لە دامودەزگاکاندا دەوامیان نەکردووە. ژمارەیان ١٧٣ کەسە و بڕی ئەو پارەیەی کە خەرج دەکرێ زێتر لە ٦٥٠ ملیۆن دینارە. ئەوەی سەرنجی راکێشام لەم ھەواڵە ئەو ووشەیە بوو کە نووسرابوو (فەزیحەیەکی گەورە)، وەک و ئەوەی لە کوردستاندا ئەوە یەکەم جارە یەکێتی و پارتی شتی وا سەرسورھێنەر دەکەن و ئابڕووچوونیان ئاشکرا دەبێ. لە ماوەی ١٩ ساڵی رابردوودا ئەم دەسەڵاتە رێگە نەما نەیگرێتەبەر بۆ دادۆشینی سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستان. ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان کە چەند ساڵە لە ژێر ئەو دەسەڵاتەدا گوزەران دەکەن لەوە تێگەیشتوون کە ئەم دەسەڵاتە تاڵان دەکا. ئەگەر جاران لە کوردستاندا یەک تا دوو ملیۆنێر ھەبووبن ئێستا تەنھا لە شاری سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆنێر ھەیە، بۆیە بە بڕوای من ئەوە ئابڕووچوونێکی گەورە نییە بەڵکە ئابڕووچونێکی بچووکە لە ئابڕووچوونە گەورەکانیان کە لە ماوەی دەسەڵاتیاندا لێیان ئاشکرا بووە. دەسەڵاتی کوردی لە ئابڕووچوون ناترسێ چونکە لەو بارەیەوە خاوەنی مێژوویەکی باشە: - ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئابڕووچوونێکی گه‌وره بێ خۆ له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا ئه‌وه‌ی ته‌نها لێیان ئاشکرا بووه زیاتر له ٩٦٠ کادری خۆیان و حیزبه‌کانی تریان به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین کردووه ئه‌ی ئه‌وه ناو ده‌نێن چی؟ - بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٠ ی هه‌رێمی کوردستان به (١١،٤٣٢،١٧٦) یازده تریلیۆن و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت که‌چی بازاره‌کانی کوردستان پڕن له منداڵانی عه‌لاگه‌فرۆش ئه‌ی ئه‌وه ئابڕووچوون نییه؟ - له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو میلیشیایه‌دا له ماوه‌ی رابردوودا هه‌زاره‌ها ژن کوژراون یان خۆیان سوتاندووه که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم بکوژانیان ئازاد ده‌کا ئه‌وه پێی ناگوترێ ئابڕووچوون؟ - هه‌رچی گه‌نجی کوردستانه ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ رێک بکه‌وی کوردستان به‌جێده‌هێڵن تا له ده‌ست ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ی یه‌کێتی و پارتی رزگاریان بێ ئه‌وه ناو ده‌نێن چی ؟ - تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان و سه‌رکوتی سیاسی ئابڕووچوون نییه؟ - ناردنی نه‌وت بۆ ووڵاتی ئێران به تانکه‌ر، که‌چی خه‌ڵک به کۆڵ و به قاچاخ به‌نزین و شتومه‌ک ده‌هێنن بۆ ئه‌م دیو و له‌و نێوه‌شدا چه‌ندیان که‌وتونه‌ته‌به‌ر ته‌قه‌ی جه‌ندرمه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئه‌وه پێی ناگوترێ ئابڕووچوون؟ - شه‌ری ناوخۆ و بێسه‌روشوێنکردنی گه‌نجانی کوردستان ئابڕووچوون نییه؟ - به‌رته‌سک کرنده‌وه‌ی ئازادی و رێگه‌گرتن له خۆپیشاندان و به‌یاساکردنی ئه‌م سه‌رکوتییه ئابڕووچوون نییه؟ - رێکه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نا‌به‌ران ئابڕووچوون نییه؟ - پرکردنی کوردستان له میتی تورکی و ئیتیڵاعاتی ئێرانی ئابڕووچوون نییه؟ - وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هه‌زاره‌ها کرێکار و کامه‌ندی هه‌یه که‌چی ته‌ماته و ئاروو له سوریا و ئێرانه‌وه ده‌هێنن ئه‌وه چی پێ ده‌گوترێ؟ - سی و یه‌کی ئاب که پارتی شانازیی پێوه‌ده‌کا به هاوکاریی ده‌بابه‌کانی به‌عس هه‌ولێریان داگیرکرده‌وه ئابڕووچوون نییه؟ - حیزب جێگه‌ی دامه‌زراوه‌کانی گرتۆته‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن ناوی چی لێده‌نێن؟ - به‌شی زۆری سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبانه مووچه‌یان له حیزبی به‌عس وه‌رده‌گرت و فایلدار بوون ئابڕووچوون نییه؟ - ده‌یه‌ها رێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که کراوه‌که په‌یوه‌ندیی به چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه که‌چی خه‌ڵک لێی بێئاگایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئابڕووچوون نه‌بێ چییه؟
چه‌پڵه‌لێدان بۆ تازه‌بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووری که وه‌کو به‌رداش ژیانی خه‌ڵکی ده‌هاڕی و خه‌ڵکیان وا ناچار کرد که رۆژانه له جیاتی سی ژه‌م بیکه‌ن به دوو ژه‌م، ئه‌وانیش خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی کۆشک و ته‌لاره‌کانیان بوون. داهێنانێکی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی که له هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی نه‌بوو سیسته‌می په‌نجا به په‌نجا بوو که تا ئێستاش خه‌ڵک پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ی کوردستان به‌سه‌ر ئیسلامییه‌کاندا و دروستکردنی ئه‌م هه‌موو مزگه‌وته بۆیان وای کردووه ئیدی بوێرن هه‌ره‌شه له نووسه‌ر و که‌سانی ئازادیخواز بکه‌ن. گه‌نده‌ڵی و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان، ده‌یان ئابڕووچوونیتر که له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا تۆماریان کردووه بۆ خۆیان. ئێستاش که پاره‌یه‌ک به‌ناوی چوار ملیۆن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه وه‌ریده‌گرن ده‌یه‌ها رێگه‌ی بۆ ئه‌دۆزنه‌وه تا بتوانن تاڵانی بکه‌ن. چونکه ئه‌وان ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له‌و مه‌یدانه‌دا. بۆیه خانه‌نشینکردنی کادیره‌کانی خۆیان به وه‌زیر جگه له تاڵانیی ناوێکی تر نادۆزیته‌وه که شیاو بێ بۆی.
|