٧\١٠\٢٠١٦
ئافەرین نادیە موراد.. ئافەرین!

نەجم محەمەد
( نادیە موراد) باڵوێزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتەیەکیدا
لەبەردەم نوێنەرانی وڵاتانی
جیھاندا گوتی: ''ژبان تەنھا بۆ
ئێوە و
خێزانەکانتان دروست نەبووە
بەڵکو ئێمەش دەمانەوێت بژین
و مافی ژیانمان
ھەیە.. ئەگەر
سەربڕین و
فڕاندنی منداڵان و
بەکەنیزەککردن و
دەستدرێژیکردنەسەر ژنان و دەربەدەرکردنی ملیۆنان کەس نەتانجوولێنێ ئیتر کەی
دەجوولێن''.
ئەم وتانەی نادیە موراد ھەموو نوێنەرانی ووڵاتانی سەرسام و شەرمەزارکرد
ئەو نوێنەرانەی لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە
مرۆڤەکان دەکرێت
ھەمیشە ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن و جوولەیان لێوەنایەت چونکەخۆیان
و خاوخێزان و منداڵەکانیان پارێزراون و بە کوردی ئاگرە سوورە لە خۆیان
دوورە و ھەروەھا زۆرێک لە نوێنەری ئەو ووڵاتانە خودی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکانیان خوڵقێنەر و سیناریست و بەشداری ئەو تاوانانەن بەرابەر
مرۆڤەکان دەکرێت لەسەر گۆی زەوی لە پێناو بەرژەوەندیە سیاسی
و ئابوورییەکانی خۆیاندائەوان خۆیان لە
رێی حیزبە ناسیونالیستی
و مەزھەبی و
تایفی توندڕەوەکانەوە دۆزەخێکیان بۆ
مرۆڤەکان دروست
کردووە لەسەر گۆی زەوی و ناویان لێ ناوە ژیان ئیتر بۆیە بێباکن و خەمی
مرۆڤەکانی تریان
نییە ئەو نوێنەرانە نوێنەری
مرۆڤە ستەم لێکراوەکانی
جیھان نین بەڵکو نوێنەری بەرژەوەندیەکانی سەرمایەدارین.
بە ڕاستی نادیە موراد بە وشیاریەوە زۆر جوان و بوێرانە وژیرانە ئەو
ڕاستیەی لە نزیکەوە پێ وتن کە تا ئێستا کەس ئەو خەیاڵ و بویرییە
نەبووە ئەو ڕاستیەیان ئاراستەیان بکات ئەوانیش لە شەرمەزاریدا تەنھا
ئەوەیان بۆ مایەوە چەپڵەبارانی بکەن دیارە چەپڵەش ئەو جوڵاندنە
نییە
کەنادیە موراد مەبەستیەتی و بە چەپڵەی ئەو نوێنەرانەش
مرۆڤەکانی سەر
گۆی زەوی ڕزگاریان نابێ لەتاوان و ستەم و ناعەدالەتی و برسێتی
و... ھتد، نادیەخانی بەڕێز ئەو نوێنەرانە بە
کردەوە سەلماندویانە کە ژبان تەنھا
بۆ ئەوان دروستبووە و تەنھا ئەوان مافی ژیانیان ھەیە و ئەوان منداڵەکانی
خۆیان لە منداڵکانی ئێمە بەنرختر و بە جوانتر دەزانن.. ئەوان گەردنی خۆیان
پاریزراوبێ ئیتر باکیان
نییە لەوەی ملی ملیۆنان
مرۆڤی دیکە ببڕێ ئەوان
ژن و کچانی خۆیان پاریزراوبن باکیان
نییە لەوەی ژنان و کچانی
دیکە بە کەنیزەک بکرێن و کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکرێ و... ھتد، ئافەرین نادیە
موراد ئافەرین کۆمەڵگای نێودەوڵەتیت ھێندەی تر شەرمەزار کرد من پێم وایە
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی
مافەکانی مرۆڤ
بەرگریی لە ھەموو شتێک دەکەن تەنھا لە مرڤ نەبێ!
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|