په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٧\٢٠١٣

ئاگاداربن پەیامی فاشیزمی پارتی تەنیا بۆ کەمالی سەید قادر نییە!

ئاسۆ کەمال      


لەوانەیە وشەی فاشی بۆ پارتێکی کوردی زەق و جێگای سڵەمینەوە بێ لەبەرئەوەی تا ئێستا پێی رانەهاتوین یان نامانەوێ باوەڕ بە واقیعێکی تاڵ بکەین. بەڵام دوای ئەم بەراوردە بڕیاربدەن. "مارتین نیمیۆلەر" شاعیرێکی ئەڵمانی دەڵێ:


کاتێک نازییەکان کۆمەنیستەکانیان برد
من بێدەنگ بووم
چونکە من کۆمەنیست نەبووم

کاتێک ئەوان سەندیکاکارانیان برد
من بێدەنگ بووم
خۆ من سەندیکاکار نەبووم

کاتێک سۆسیالیستەکانیان زیندان کرد
من بێدەنگ مام
خۆ من سۆسیالیست نەبووم

کاتێک ئەوان جولەکەکانیان قۆڵبەستکرد
من ھەر بێدەنگ بووم
چونکە من جولەکە نەبووم

کاتێکیش ھاتن خۆمیان برد
ئیتر کەسێک نەمابوو
ناڕەزایی دەرببڕێت...


ئەگەر لەجیاتی وشەی کۆمۆنیست و سەندیکالیست و سۆشیالیست و جولەکە ناوی نەزیر عومەر و رەوف ئاکرەیی و رێناس و سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کەمالی سەید قادر دابنێین ئەوا پێویستە لەجیاتی وشەی نازییەکان وشەی "پارتیەکان" بەکاربێنین. ئەگەر ئاگاداری " مارتین نیمیۆلەر " لە بێدەنگی بەرامبەر نازییەکان ئەڵمانیا و جیهانی تووشی کارەساتی دەسەڵاتدارێتی نازییەکان و هیتلەر کرد ئەوا ئاگاداری لەم بێدەنگیەش بەرامبەر بە پارتی کۆمەڵگەی کوردستان و ناوچەکە توشی کارەساتی دەسەڵاتی فاشی پارتی و بارزانی دەکا.


نازییەکان بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی ئەڵمانیا بترسێنن پەرلەمانیان سوتاند. پارتیش کودەتای بەسەر پەرلەماندا کرد تاکو ماوەی سەرۆکەکەی درێژ بکاتەوە. نازییەکان کاتێ ویستیان ئازادی قەدەغە بکەن ڕێکخراوە کریکاریی و کۆمۆنیستەکانیان قەدەغەکرد. پارتیش کاتێ دەیانەوێ ئازادی ناڕەزایەتی بەرامبەر بارزانی و دەسەڵاتەکەی قەدەغە بکەن سەردەشت تیرۆری جەستەیی و کەمالی سەید قادر تیرۆری دەرونی و کەسایەتی دەکەن.. ئەم کردەوە فاشیستانەی پارتی نیشانە و سیماکانی دەسەڵاتیکی فاشی نیشان دەدا. ئاگاداربن ئەم مانگی فاشیزمەی دەسەڵاتی پارتی سەرلەئێوارە دیارە و بێدەنگ مەبن!

 

ماڵپه‌ڕی ئاسۆ که‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک