ئاگاداری!
ڕه‌وه‌ندی کوردی به ڕێز، له نه‌رویج به گشتی و به تایبه‌تی ئۆسلۆو ده‌وروپشتی!
بۆ ڕێزلێنان له قوربانیانی تاوانی ئه‌نفالی به‌دناو، به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک و که‌مپینی به جیهانی کردنی جینۆساید دژ به گه‌لی کوردستان و کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان. کۆڕێکی ماته‌مینی بیست ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال سازده‌کات.
ئه‌و به‌رنامه کاتیه‌ی که بیری لێکراوته‌وه‌و به ده‌سته‌وه‌یه، بریتیه له پیشاندانی یام و شیعر‌و دکورته فیلم و گێڕانه‌وه و گوێگرتن له چیرۆکێکی دڵته‌زێنی ئه‌و سه‌دان چیرۆکه‌ی که له‌تاوانه جینۆسایده‌کانی گه‌لی کورددا دروست بووه، خوێندنه‌وه‌ی پهه‌ربڕینی سوێ و ناسۆری ئه‌م برینه قوڵه‌ی ڕۆح و جه‌سته‌ی کورد. به‌رنامه‌که به گوێره‌ی پێویست گۆڕانی تیا ده‌کرێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه، به‌رواری 13.04.2008 ــــ له سه‌عات 15 تا سه‌عات 18 ی ئێواره.
له‌م کۆڕه‌دا ده‌رفه‌ت ده‌درێت به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بیانه‌وێت بدوێن و په‌یڤ و قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه به کورتی وپوختی و به گوێره‌ی ده‌رفه‌ت. به‌شداری کردن بۆ هه‌موو ڕێکخراو و تاکێکی کورد له‌م یاده ماته‌م و خه‌مه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه له خواره‌وه ئه‌دره‌سی ته‌واوی جێگه‌که‌تان بۆ ده‌نوسین. SOS Rasisme Pilestredet 29 A Oslo.0166 T: 95734573 45090404 91586396
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چاکی نه‌رویج که‌مپینی به جیهانی کردنی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان، کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان.
|