ئاگادارى بۆ بەستنى سمینارێک .
لەدرێژەى چالاکیەکانى مانگرتنى گەنج لاو لەپارکى نالى، هەڵدەستین بە سازدانى سمینارێک بۆ بەڕێز دەشتى جەمال سکرتێرى فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى، لەژێر ناوى "کێشەکانى لاوان و مەسەلەى سەفەر" کە باسێکە بۆ پشتیوانى لە چالاکیەکانى گەنجلاو پێشکەش ئەکرێت. هاتنتان مایەى خۆشحاڵیمانە .
شوێنى سمینارەکە: پارکى نالى – بەردەم کارگەى جگەرەى سلێمانى . کات و شوێنى سمینارەکە:ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 27/9/2007 کاتژمێر 5ى ئێوارە بەکاتى هاوینە.
|